یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
ده‌سته‌ی راوێژكاری یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/02/2011 : 13:08:10
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1/2/2011 به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، ده‌سته‌ی راوێژكاری یه‌كێتی زانایان به‌ مه‌به‌ستی توندوڵكردنی په‌یوه‌ندی نێوان لق‌و ده‌سته‌ی راوێژكاران‌و دیاریكردنی ئه‌رك‌و رۆڵی ده‌سته‌ی راوێژكاران كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.

له‌ لێدوانێكیدا به‌ڕێز شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی به‌ سایتی زانایانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ 11 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راوێژكاران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا، باس له‌ په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سته‌ی راوێژكاران‌و سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان كراو، گرنگی پرسی ئاڵوگۆڕكردنی بابه‌ت‌و، ئاگاداركرنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی باس‌و خواسی لقه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كه‌ به‌رزنرخێنرا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌ڕێزیان گوتی: له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای باسكردنی چه‌ندین باس‌و خواسی گه‌رمی ناوچه‌كه‌و كوردستان، ئیدانه‌ی كاره‌ساتی 1ی شوبات كرایه‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی ئه‌م كاره‌ساته‌ بوو، تیایدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌و به‌رپرس‌و خه‌ڵكی سڤیل بوونه‌ قوربانی‌و، زانایانی ئاینیش بێبه‌ش نه‌بوون، بۆیه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ ئه‌نجامده‌رانی هه‌ر كارێكی له‌م جۆره‌، به‌ كه‌سانێكی دوور له‌ ئاین‌و رێزگرتن‌و خۆشویستنی وڵات ناوبران.

شایانی باسه‌: كۆبوونه‌وه‌كه‌ نزیكه‌ی 2 كاتژمێری خایاندو، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی راوێژكاری ئاماده‌ی بوون، جگه‌ له‌ 2 ئه‌ندام كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ نه‌یانتوانی ئاماده‌ی ببن.