مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 31/1/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری كه‌پیكهاتبوو له‌كارگێڕو ئه‌ندامانی لق، به‌شداریان كرد له‌پرسه‌ی خوالێخۆشبوو خوشكی مامۆستا مه‌لا جه‌رجیس ههولێریو، تكایان خواست له په‌روه‌ردگاری مه‌زن كه سێبوریان بدات‌و، خوالێخۆشبووش بخاته ژێر ڕه‌حمه‌تی خۆی.
پاشان هه‌ربه‌هه‌مان مه‌به‌ست، پرسه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌رجیس كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
[به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان ]
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
به‌رێز : مامۆستا مه‌لا جه‌رجیس هه‌ولێری
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزتمان پێگه‌یشت، كه به‌هۆی نه‌خوشیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی ناو شاری هه‌ولێرو ده‌ورو به‌ری، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان‌و بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین‌و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین، تكاكار و خوازیارین له په‌روه‌ردگاری مه‌زن سێبووری‌و ئارامیتان بدات و، خوالێخۆشبووش بخاته ژێر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی .
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ را‌جعون
|