مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی 1/2/2011 مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به یاوه‌ری شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و شاندێكی یاوه‌ری، له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق، له‌ساڵیادی كاره‌ساتی 1 ی شوباتی ساڵی 2004 ، به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌گیانی پاكی شه‌هیدی زانا [مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا په‌لپیتانی] كه‌یه‌كێك بوو له شه‌هیدانی كاره‌ساته‌كه، سه‌ردانی گۆڕی مامۆستای شه‌هیدیان كرد.
له دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه بۆ گیانی پیرۆزی مامۆستای شه‌هید، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له وته‌یه‌كیدا: ئاماژه‌ی به‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه كرد، كه دوژمنان‌و ناحه‌زانی میلله‌ته‌كه‌مان حه‌فت ساڵ له‌مه‌و به‌ر له ڕۆژێكدا كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا، گورزی ژه‌هراوی خۆیان وهشاندو، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌و مامۆستای ئاینی‌و كه‌سایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مانیان شه‌هید كرد، به‌بێ هیچ مافێكی شهرعیو یاسایی‌و عورفی له‌نێوانیشیاندا مامۆستای خوالێخۆشبوو.
پاشان ئاماژه‌ی به ڕۆلی به‌رچاوی مامۆستای شه‌هیدكرد، له میانه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی زانایان‌و، پێگه‌یاندنی زۆرێك له مامۆستایانی ئاینی‌و، خزمه‌تكردنی ئاین‌و خاك‌و وڵاته‌كه‌مان، وه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئێمه له‌یه‌كێتی زانایان هیچ كات مامۆستای شه‌هید له‌یاد ناكه‌ین‌و هه‌ر له نێو دڵه‌كانمان ده‌مێنێته‌وه.
دواتر هه‌ر به هه‌مان مه‌به‌ست شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، سه‌ردانی قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی ئاینی [شه‌هید مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵای په‌لپیتانی ] یان كرد‌و، له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌عده‌دین مه‌لا عه‌بدوڵڵا په‌لپیتانی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و مامۆستایانی قوتابخانه، پیشوازیێكی گه‌رمیان لێكرا.
سه‌ره‌تا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، تیشكی خسته سه‌ر خزمه‌ته‌كانی مامۆستای شه‌هید له ڕیزی یه‌كێتی زانایان‌و خزمه‌تكردنی ئاین‌و خاك‌و وڵات و قوتابیانی ئاینی‌و، پێگه‌یاندنی زۆرێك له مامۆستایانی ئاینی ناوشاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری، دواتر گوتی: مامۆستای شه‌هید جێگای خۆی كردۆته‌وه له نێو دڵی هه‌موو كه‌سێكی دڵسۆز‌و، ئێمه شه‌هید كردنی مامۆستا به كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی نێو زانستخوازانو مامۆستایانی ئاینی داده‌نێین.
پاشان گوتی: له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانه‌وه، هه‌موو جۆره پاڵپشتی و هاریكاریێك بۆ رۆله‌كانی مامۆستای شه‌هید دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌بێت خانه‌واده‌ی مامۆستای شه‌هید یه‌كێتی زانایان به‌ماڵی نزیكی خۆیان دابنێننو بزانن.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا مه‌لا سه‌عده‌دین په‌لپیتانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌و لێپرسینهوهیهو، زۆر سوپاسیشی كردن بۆ نیشاندنی ئه‌م وه‌فایه‌یان به‌رامبه‌ر مامۆستای شه‌هید، وه ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، كه ئێمه هه‌موو كاتێك به‌رده‌وام ده‌بین له درێژه پێدان به ڕێبازی باوكمان، كه خزمه‌تكردن بووه به ئاین‌و خاك‌و قوتابیانی ئاینی .
|