مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌رله به‌یه‌یانی رۆژی 1/2/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به یاوه‌ری كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق، به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌یان، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرێكاران‌و ڕه‌نجده‌رانی كوردستانی كرد.
شایانی باسه هه‌ربه‌و مه‌به‌سته، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌ناوی خۆی‌و سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی سنووری لقی هه‌ولێر، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندام و كادیرانی حیزبی كرێكاران‌و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان كرد‌و، داوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌ركه‌وتوویی بۆ خواستن‌و، هیواشی خواست بتوانن ڕۆڵ‌و كاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌بێت بۆ پاراستنی هێمنی‌و ئارامی‌و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان‌و، به‌رگری كردنیان له هه‌موو ده‌سكه‌وت‌و به‌ها به‌نرخه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان‌و خزمه‌تگه‌یاندن به كۆمه‌ڵگاكه‌مان‌و، وه‌پێداگری بكه‌ن بۆ پاراستنی ماڵی كوردی‌و یه‌كڕیزی میلله‌ته‌كه‌مان.
|