یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان   
یه‌كێتی زانایان داوا له‌ وتاربێژان ده‌كات رۆحی ته‌بایی‌و یه‌كتر قه‌بوڵكردن زیندوو بكه‌نه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/02/2011 : 06:27:38
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ ئاستی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی‌و پاراستنی ئاسایش‌و ئارامی هه‌رێم‌و، دووربوون له‌ ئه‌زموونی تاڵی جودایی‌و لێك ترازان، یه‌كێتی زانیان داوا له‌ وتاربێژان ده‌كات له‌میانه‌ی وتاری رۆژی هه‌ینیدا، رۆحی برایه‌تی‌و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان‌و، گرنگی پاراستنی هێمنی‌و سه‌لامه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و هاوڵاتیان‌و ده‌سكه‌وته‌كانی میلله‌ت، جارێكی دیكه‌ جه‌ختی له‌ سه‌ر بكرێته‌وه‌‌و، گیانی ته‌بایی‌و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان بكرێته‌ سه‌ر باسی وتاره‌كانی هه‌ینی.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، تایبه‌ت به‌ سایتی زانایان گوتی: وه‌ك هه‌ست كردن به‌ ئه‌ركی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییمان‌و، پارێزگاریكردن له‌ چه‌مكی یه‌كڕیزی‌و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان، هیواخوازین زانایانی ئاینی كوردستان وه‌ك ئه‌ركی هه‌میشه‌یی خۆیان، له‌ وتاری هه‌ینیدا جه‌خت له‌سه‌ر رۆحی یه‌كتر قه‌بوڵ كردن‌و، پاراستنی سه‌قامگیری‌و ئاسایش بكه‌نه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا به‌ڕێزیان زیاتر گوتی: با مانگی له‌ دایكبوونی سه‌روه‌رمان پێغه‌مبه‌ر – دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- كه‌ هه‌ڵگری په‌یامی لێبورده‌یی‌و ئاشتی‌و رێزو ته‌قدیره‌، ببێته‌ په‌یام‌و خه‌ڵاتی مزگه‌وت‌و مینبه‌رو بۆ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان‌و، هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه‌ی له‌ به‌رچاوبگیرێ‌، تا به‌ دووربین له‌ ئه‌زموونی دابڕان‌و لێكترازان.