مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
رۆژی 2/2/2011 سێ شه‌ممه، شاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عید‌و، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی‌و، مه‌لا ره‌سول سیتكانی كارگێرانی لق‌و، به‌رێزان مه‌لا یونس گرتكی به‌رپرسی ناوچه‌ی دیانای زانایان و مه‌لا عه‌بدوڕه‌حمان سیتكانی كارگێری ناوچه‌ی دیانای زانایان، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندی پارتی كرێكاران وره‌نجده‌رانی كوردستانیان كرد له‌سۆران.
ئه‌مه‌و له‌دیدارێكدا شانده‌كه‌پیرۆزبایی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئاراسته‌ی به‌رپرس و كارگێرانی ناوه‌نده‌كه كرد‌و، هیوایان خواست ساڵیادی پارته‌كه‌یان ببێته هه‌وڵدان بۆبه‌یه‌كه‌وه كاركردن له‌پێناو خزمه‌تكردنی ئه‌زموونی كوردستان و پاراستنی ئه‌من وئاسایش له‌ناوچه‌كه‌داو، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رپرسی ناوه‌ندو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارته‌كه به‌رێز مامۆستا رزگار ره‌سول، خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌و، رۆلی زانایانی به‌رز نرخاند له هۆشیاركرنه‌وه‌و قوڵ كردنه‌وه‌ی گیانی نه‌ته‌وه‌یی له ناخی خه‌ڵك و، هیوای خواست ئه‌و هه‌ماهه‌نگی وهاوكاریه‌ی نێوان لقی سۆران و پارته‌كه یان هه‌ر به‌توندوتۆلی بمێنێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی به هه‌موولایه‌كمان خزمه‌تی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین. دواتر دانیشتنه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.
|