یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی پشــده‌ری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی چه‌ند دام‌و ده‌زگایه‌كی ناوچه‌كه‌ی ده‌كات‌و پێشوازیش له‌ چه‌ند دام‌و ده‌زگایه‌ك ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/02/2011 : 06:31:48
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لق:
له‌ به‌رواری 18/1/2011 شاندێكی باڵای لقه‌كه‌مان كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان به‌رپرس‌و كارگێڕانی لق، به‌ مه‌به‌ستی توندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان زانایان وحكومه‌ت‌و هه‌ندێك داواكاری زانایان ولێژنه‌ی فه‌توا، سه‌ردانی قائمقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ریان كردو، به‌ڕێزه‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێز قائیمقامه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له‌ دانیشتنێكدا وێڕای باسكردنی پرسه‌ هه‌نووكه‌یی‌و زیندووه‌كانی ناوچه‌كه‌و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا، باس له‌ گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان زانایان‌و ده‌زگا حكومی‌و فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم كرایه‌وه‌، دواتر هه‌ندێك داواكاری زانایانی لێژنه‌ فه‌توا خرایه‌ به‌ر باس‌و، له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ به‌ڕێزیان به‌ڵێنی ته‌واوی هه‌ماهه‌نگی‌و جێبه‌جێكردن‌و پشتگیری خۆیانیان بۆزانایان راِگه‌یاند.


هه‌رهه‌مان رۆژ لقه‌كه‌مان به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی لق پێشوازی كرد له‌ شاندێكی ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ‌‌و، له‌ دانیشتنێكدا بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا دوپاتكرایه‌وه‌و، گرنگی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌وقاف‌و ئه‌كێتی زانایان له‌ ئه‌دای كاروباری ئاینی‌و خزمه‌تكردنی زانایان‌و مزگه‌وت باسی لێوه‌كرا.

له‌ به‌رواری22/1/2011 شاندێكی كۆمیته‌ی 4 ڕاپه‌ڕینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستان كه‌ پێكهاتبون له‌ به‌رپرس وجێگرو كارگێڕان سه‌ردانی لقه‌كه‌مانیان كرد‌و، به‌ڕێزه‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان پێشوازیان لێكراو.

له‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌دا، پاش وتووێژ له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردولاو هه‌ندێك بابه‌تی هه‌نوكه‌یی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ڕێكران.

هه‌رهه‌مان رۆژ به‌ڕێزان ستافی لقه‌كه‌مان سه‌ردانی ناوچه‌ی هێرۆی یه‌كێتی زانایانیان كردو، پاشان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ناوچه‌و وتاربێژی هێرۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی هێرۆو ئاسایشی هێرۆیان كرد‌و، له‌ دانیشتنێكدا كه‌ نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان زانایانی ئاینی ناوچه‌كه‌و قائمقام قسه‌ی له‌سه‌ركراو، به‌ڕێزیان ئاماده‌یی خۆی نیشاندا كه‌وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌رگری وپشتیوانی له‌مامۆستایانی ئاینی بكات.