مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
رۆژی 30/1/2011یه‌ك شه‌ممه، به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی ناوچه به‌ڕێز مه‌لا یونس گرتكی‌و، به‌ڕێزان مه‌لا عه‌بدوڕه‌حمان سیتكانی‌و، مه‌لا موحمه‌د ئازادی‌و، مه‌لا شێخ محه‌مه‌د گه‌زنه‌یی كارگێڕانی ناوچه‌ی دیانای زانایان، سه‌ردانی هه‌ندێك له زانایانی گونده‌كانی: سیتكان، هه‌سنان، ناوڕۆین، شێخان، كرد له بناری حه‌سه‌ن به‌گ.
ئه‌مه‌و مامۆستایانی ئاینی گونده‌كان به‌گه‌رمی پێشوازیان له‌شاندی ناوچه‌كه كرد‌و، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن.
له به‌رامبه‌ریشدا ستافی ناوچه سوپاسی پێشوازیه‌كانیانی كرد‌و، دلسۆزی‌و خه‌مخۆری خۆیان بۆ زانایانی ئه‌و سنوره دوپاتكرده‌وه‌و، به‌ڵێنی هه‌موو پشتیوانی‌و هاوكاریه‌كیان به زانایانداو پێیان ڕاگه‌یاندن: كه مه‌به‌ست له‌وجۆره سه‌ردانانه زیاتر بایه‌خدانه به‌رۆلی زانایان‌و نزیك بونه‌وه له‌كه‌م وكورتی وداواكاریه‌كانیان، له‌هه‌مان كاتیش پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی وخۆشه‌ویستی نێوان سه‌رجه‌م زانایانه.
شایانی باسه سه‌ردانه‌كان به‌گشتی بوونه مایه‌ی دلخۆشی زانایانی سنوره‌كه‌و، ئومێدیان خواست ئه‌وجۆره سه‌ردانانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
|