یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
ئه‌وقافی سۆران‌و لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ قایمقامی سۆران سازده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/02/2011 : 06:32:51
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
به‌ ئاماده‌بوونی زانایان‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 3/2/2011 چوارشه‌ممه‌ ئه‌وقافی سۆران‌و لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆقایمقامی قه‌زای سۆران به‌رێز كاك كرمانج عیزه‌ت له‌هۆلی ئه‌وقافی سۆران رێكخست.

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و كارگێری لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، له‌ وته‌یه‌كیدا وێرای به‌خێرهێنانی قایمقام، ئامانج‌و مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بوان رونكرده‌وه‌و به‌ پێویستی زانی ناوه‌ ناوه‌ دانیشتنی له‌وجۆره‌ سازبكرێن بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ مامۆستایانی ئاینی ئاگاداری روداووپێشهاته‌كانی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌بن‌و، رۆلی زانایان‌و وتاربێژانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی له‌مه‌ڕ دلسۆزی و په‌رۆشیان بۆنیشتمان به‌رزنرخاند.

دواتر به‌رێز كرمانج عیزه‌ت قایمقامی قه‌زای سۆران وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئه‌وكۆبونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆل ‌وچاَلاكیان به‌بایه‌خه‌وه‌، دوا گۆرانكاری‌و روداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین‌و هه‌ژانی شه‌قامی هه‌ندێ‌ له‌ ۆلاتانی ناوچه‌كه‌ی شیكرده‌وه‌.

دواتر ئاماژه‌ی به‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان كردو، راشكاوانه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر چه‌ند خالێك كرد، كه‌ گرنگترینیان پاراستنی ئه‌من ‌وئارامی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌بوو. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش رونیكرده‌وه‌: كه‌ خه‌لكانێك به‌داخه‌وه‌ ده‌یانه‌وێ‌ به‌راوردی كوردستان‌و وڵاتانی تونس‌و میسربكه‌ن‌و، ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه‌ به‌ ماندووبونێكی زۆرو ده‌ریایه‌ك خوێن له‌كوردستان به‌ده‌ست هاتوون، به‌ هاندانی شه‌قامی كوردی له‌ناوی به‌رن ‌وخاپوری بكه‌ن .

هه‌ر له‌ میانه‌ی قسه‌كانیدا قایمقام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌: كه‌ده‌بێت هه‌موولایه‌كمان به‌ بیروبۆچوونه‌ جیاوازه‌كانیشه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ین په‌شێوی‌و نائارامی ‌و دڵه‌راوكێ‌ له‌ وڵاته‌كه‌مان نه‌هێلین و بنبڕبكه‌ین‌و، به‌ هه‌موولایه‌كمان كه‌دان به‌وه‌ده‌نێین كه‌م‌وكورتی مان هه‌یه‌ چاره‌سه‌ریان بكه‌ین و، خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین‌و، حكومه‌ت به‌حكومه‌تی خۆمان بزانین ‌وكه‌م ‌وكورتیه‌كانیشی نه‌هێلین.

پاشان چه‌ندین تێبینی ‌وپێشنیاری به‌جێ له‌لایه‌ن زانایانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌روداوه‌كانی گۆره‌پانی سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و، كاره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ پێشكه‌ش به‌قایمقام كران‌و، ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامی دانه‌وه‌و، كۆتایی به‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ هات.