یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ مه‌لبه‌ندی 12ی یه‌كگرتوو ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/02/2011 : 06:33:27
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی 3/2/2011پێنجشه‌ممه‌ لقی سۆران به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كارگێران وستافی ناوچه‌كانی سۆران و دیانای یه‌كێتی زانایان، پێشوازی كرد له‌ شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی 12ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌به‌رێزان: مامۆستا سۆران ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، مامۆستا عه‌قیل مه‌لا سه‌عید كارگێری مه‌ڵبه‌ندو به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و، به‌رێزان محه‌مه‌د رواندزی، یونس ئیبراهیم، كاك سه‌ید ره‌فیق ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند.

له‌دیدارێكی نێوانیاندا چه‌ندین بابه‌تی گرنگ و په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ خرانه‌ به‌رباس و لێكۆلینه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراو، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا رۆلی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌رزنرخێنراو، به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری پێگه‌ی به‌رزی مامۆستایانی ئاینی كرا.

دواتر دواپێشهاته‌كانی گۆره‌پانی سیاسی كوردستان بونه‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌: كه‌ نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێمنی و ئارامی كوردستان گه‌مه‌ی پێ بكرێ‌و، كه‌ش وهه‌وای سیاسی ناوچه‌كه‌ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ .

به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ بریتی بوو له‌قسه‌ كردن له‌مه‌ڕ راگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی كوردستان و، به‌تایبه‌ت راگه‌یاندنی هه‌ردوولا، كه‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر باشتر كردن و زیاتر هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرایه‌وه‌و، دانیشتنه‌كه‌ له‌كه‌ش وهه‌وایه‌كی دۆستانه‌ دا كۆتایی پێهات.