رێكه‌وتی 3/2/2011 شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و شاندێكی یاوه‌ری به‌شداریكرد له مه‌ڕاسیمی رێزلێنانی قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی (دواناوه‌ندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا په‌لپیتانی) كه له هۆڵی بۆنه‌كانی مزگه‌وتی سه‌واف له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌ڕاسیمه‌كه وێڕای ئاماده‌بوونی به‌رێز كاك كامل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئهوقافو كاروباری ئاینی‌و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت، چه‌ندین مامۆستا‌و كه‌سایه‌تی‌و قوتابیانی ئاینی‌و، جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش ئاماده‌بوون.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و، دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له وته‌یه‌كدا له به‌رامبه‌ر ئاماده‌بووان، هانی قوتابیانی ئاینی دا‌و، پشتیوانی ته‌واوی یه‌كێتی زانایانی بۆ پێشكه‌وتن‌و بره‌ودان به خوێندن‌و قوتابخانه‌و قوتابیانی ئاینی دوپاتكرده‌وه، دواتر به كورتی باسی له هه‌ستیاری بارودۆخی ئێستای كوردستان‌و ناوچه‌كه كرد‌و، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: كه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ریه‌كێك له هاوڵاتیانه به‌تایبه‌تیش زانایانی ئاینی‌و كه‌سایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت قوتابیانی ئایینیش كه زانا‌و چاوساغی دواڕۆژن، به ته‌واوی توانایان هه‌ڵوێستی نیشتیمانپه‌روه‌ری‌و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رچاوبگرن.
له كۆتایی مهڕاسیمهكهیشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر یهكهمو دووهمو سێیه‌می دواناوهندیهكه دابه‌شكرا.
|