راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 7/2/2011 له هۆڵی بۆنه‌كان له قه‌زای مه‌خمور، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگا ئیداری‌و حیزبیه‌كان‌و، جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ناوچه‌كه، له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا، له‌لایه‌ن به‌ڕێز قایمقامی قه‌زای مه‌خمور خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرا به‌و كه‌سایه‌تی‌و چاڵاكوانانه‌ی كه شوێن په‌نجه‌یان دیار بووه له خزمه‌تكردنی دانیشتوانی ناوچه‌كه، له بواره‌كانی فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و وشیاركردنه‌وه‌و، چه‌سپاندنی برایه‌تی‌و پێكه‌وه ژیان.
شایانی باسه: له‌نێوان سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی خه‌ڵات كران، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا سه‌ید مو‌سا به‌رپرسی ناوچه‌ی مه‌خموری سه‌ر به لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به پله‌ی یه‌كه‌م هات‌و، دیارترین هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رۆڵی به‌رچاویان كرا، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رێزیان ده‌كه‌ن‌و، ده‌ستخۆشیش له به‌ڕێز قایمقامی قه‌زای مه‌خمور ده‌كه‌ن، هیوای به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازن.
|