رۆژی 7/2/2010 له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاواز ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی‌و به‌رپرسی سه‌رجه‌م لقه‌كانی زانایان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه، تێیدا كۆمه‌ڵێك خاڵ خرایه روو، له‌وانه چۆنیه‌تی تووند‌و تۆڵكردنی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ دام‌و ده‌زگاكان‌و گرنگی زیاتر بدرێت به وتاری هه‌ینی‌و پشتیوانیكردن له وتاربێژان‌و زانایانی ئایینی.
هه‌روه‌ها له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه، به‌رنامه‌یه‌كی ورد‌و چڕ‌و پڕ داڕێژرا بۆ ئه‌وه‌ی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كێتی زانایان بڕیاریدا له سنووری هه‌موو لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدرێت له یاده‌كانی مه‌ولود خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له نێو خه‌ڵكی كوردستان پتر قوڵبكرێته‌وه‌و، باس له ئه‌ركی تاكه‌كانیش بكرێت بۆ خزمه‌تكردنی خاك‌و وڵات‌و نیشتیمانه‌كه‌مان، هه‌روه‌ها هه‌وڵبدرێـ هه‌ماهه‌نگی باش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌وقاف بكرێت.
|