دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 3/2/2011 به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به‌رپرسی لق و، جێگر و كارگێڕانی لق و، به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسی لق به‌وردی تیشكی خسته سه‌ر وه‌زعی سیاسی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی‌و، به تایبه‌ت ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی كوردستان‌و، به‌یاننامه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌رز نرخێنرا ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و، فه‌تواكه‌ی عبدالكریم زیدان‌و حارس زاڕی، دواتر لێپرسراوی لق باسی له‌سه‌ردانی چوار ڕۆژه‌ی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ شاری نه‌جه‌ف‌و، ناوه‌ڕۆك و ئامانجه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی لق شیكرده‌وه، كه پێكه‌وه ژیانی ئاینه‌كان بووه‌و، هیوای خواست بكرێته بنه‌مایه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكه‌وه هه‌ڵكردنی حیزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان.
پاشان تیشك خرایه سه‌ر وه‌زعی ئێستای زانایانی ئاینی‌و، پێداچوونه‌وه به كار‌و چالاكیه‌كاندا كرا‌و، پلان بۆ كاری داهاتوو دانراو، له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا و به‌بۆنه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی یادی له دایك بونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، لقی گه‌رمیان بڕیاری دا ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ بكات‌و، له سه‌رجه‌م ناوچه‌و شار‌و شارۆچكه‌كانی سنوری لقدا ئه‌و یاده پیرۆزه زیندوو بكرێته‌وه.
|