شه‌ممه 5/2/2011 ره‌مه‌زان قادرۆفی سه‌رۆكی چیچان، به فه‌رمی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویكرده‌وه: به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك له رۆژی (مه‌ولود) منداڵیكی كوڕیان ببێ‌و ناوی بنێن (محمد)، یان ئه‌گه‌ر كچیان ببێ‌و ناوی خێزان‌و كچه‌كانی پێغه‌مبه‌ریان -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- لێبنرێ، ئه‌وا خه‌ڵاتێكی گران به‌ها وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی ده‌زگای هه‌واڵی روسی: هه‌رچه‌نده (قادرۆف) ئاماژه‌ی پێنه‌دا كه چ خه‌ڵاتێك به‌و خانه‌وادانه ده‌دات، به‌ڵام ساڵی رابردوویش به‌هه‌مان بۆنه‌و له هه‌مان رۆژ، بڕی 1000 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دا به هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك كه ناوی منداڵه‌كه‌ی وه‌ك ناوی پێغه‌مبه‌ر-دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- یان یه‌كێك له خێزان‌و منداڵه‌كانی-خوا لێیان رازی بێت- ناو نابوو.
شایانی باسه: ئه‌مساڵ رۆژی (مه‌ولود) ده‌كه‌وێته رۆژی 15/2/2011 و ساڵانه به‌هاتنی ئه‌م رۆژه موسڵمانان له سه‌رتاسه‌ری دونیا، له هه‌ر شوێنێك به شێوازێك خۆشی خۆیان دهردهبڕنو، پێشوازی له‌م رۆژه ده‌كه‌ن.
|