رۆژی (8/2/2011) شاندێكی لیستی رافیده‌ین له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد، شانده‌كه پێكهاتبوو له مامۆستا سالم تۆما كاكۆ سه‌رۆكی لیست‌و دكتۆره جیهان ئیسماعیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
مامۆستا مه‌لا عه‌بدولا سه‌عید به گه‌رمی به‌خێرهێنانی شانده‌كه‌ی كرد‌و، هه‌ردوولا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگیان باس كرد، له‌وانه چۆنیه‌تی كاركردن بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان له نێو موسڵمانانی كوردستان‌و مه‌سیحیه‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه ئێمه له یه‌كه‌م رۆژه‌وه په‌یاممان ئه‌وه بووه، كه هه‌میشه پێكه‌وه‌ژیاوین‌و هه‌ریش پێكه‌وه ده‌ژین، كوردستان به‌و پێكه‌وه‌ژیانه جوانه، ئێمه‌ش هه‌ر پشتیوانی لێده‌كه‌ین، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ین زیاتر په‌ره‌ی پێبده‌ین، به ئه‌ركێكی ئایینی‌و نیشتیمانی ده‌ده‌ین، ئینجا ره‌خنه‌ی له هه‌ندێك ناوه‌ندی مه‌سیحی گرت، كه وه‌كو پێویست ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناگه‌یه‌ننه ده‌ره‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش له كاتی كۆنگره‌ی (گفتوگۆی ئایینه‌كان) كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له نه‌جه‌ف به‌سترا، سه‌رۆكی وه‌قفی مه‌سیحیه‌كان، ته‌نها باسی له‌وه كرد، ئه‌گه‌ر لێره‌ش بچه‌وسێینه‌وه، له باكووری ئێراق ده‌ژین، كه‌چی قه‌شه‌ی كلێسای (سه‌یده‌تول نه‌جات)، وێڕای ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی ئه‌و كلێسایه، وایكرد سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و یه‌كێتی زانایان‌و پارت‌و لایه‌نه‌كانی كوردستان نارازیبوونیان له‌و باره‌وه ده‌ربڕی‌و، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو پشتیوانیه‌كی بۆ كردنه‌وه‌و، پێشوازی له هه‌زاران مه‌سیحی كرد، كه‌چی قه‌شه‌ی ئه‌و كلێسایه له وتاره‌كه‌ی به كه‌مترین شێوه‌ش باسی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كرد، ته‌نها ده‌یگووت: مه‌سیحیه‌كان له ئێراق ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌و ئازار ده‌درێن، ده‌بوو باسی له رۆڵی هه‌رێمی كوردستان كردبایه، به‌تایبه‌تی كه مه‌سیحی ده‌ره‌وه‌ی ئێراقیش میوان بوون.
ئینجا دووباره جه‌غتی كرده‌وه، ئێمه هه‌موو پشتیوانیه‌ك ده‌كه‌ین‌و، هه‌میشه موسڵمان‌و مه‌سیحی‌و خۆشی‌و نه‌خۆشیه‌كانیان پێكه‌وه بووه، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه دیفاع له‌و پێكه‌وه‌ژیانه بكه‌ن، به‌تایبه‌تی داوامان له مامۆستایانی ئایینی هه‌یه، كه ئه‌و په‌یامه‌ی پێكه‌وه‌ژیان قوڵتر بكه‌نه‌وه.
مامۆستا سالم وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین بۆ ئه‌م پێشوازییه، روونی كرده‌وه، ئێمه دڵخۆشین به‌و هه‌ڵوێسته‌تان‌و، هیوادارین زیاتر ببرێته ده‌ره‌وه، راشیگه‌یاند: ئێمه‌ی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان كه‌مترین په‌یوه‌ندیمان به‌وانه‌وه نییه، كه به‌ناوی رێكخراوه ته‌بشیریه‌كانه‌وه كار ده‌كه‌ن، ئێمه ئه‌وانه به ده‌ست له پشت دراوی بێگانه ده‌زانین‌و، چه‌ندین جاریش به‌یاننامه‌مان له دژیان ده‌ركردووه، چونكه هیچ گومانمان نییه، ئه‌وانه ده‌بنه فیتنه نه‌ك بۆ موسڵمانان، به‌ڵكو بۆ مه‌سیحیه‌كانیش، چونكه له‌وانه‌یه خه‌ڵكێكی ساده جیاوازی له نێوان ئێمه‌و ئه‌وان نه‌كات.
مامۆستا عه‌بدوڵا زۆر به روونی پێی گووت: جیاوازی زۆره، ئێوه ئه‌وانه‌ن كه خۆشی‌و ناخۆشیتان له‌گه‌ڵ ئێمه بووه، ده‌بێ هه‌موو پشتیوانیه‌كیش بۆ هاوكاریكردنی مه‌سیحیه ره‌سه‌نه‌كان بكرێت، ئێوه مه‌سیحی راسته‌قینه‌ن‌و، له كوردستان وه‌كو موسڵمانه‌كان ره‌سه‌نن، هه‌موو هه‌وڵیش ده‌ده‌ین، قه‌ت مه‌سیحیه ره‌سه‌نه‌كانی كوردستان نه‌بنه قوربانی هیچ كه‌سێك كه بۆ مه‌به‌ستی دیكه بیانه‌وێت ناو‌و مێژووی ئێوه‌ش بشێوێنن.
|