یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
وەزیری خوێندنی باڵا : كێشەی قوتابیانی وەرگیراو لەمیسر دەبێتە ئەولەویەتی كارەكانمان
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/02/2011 : 09:33:09
قه‌باره‌ی فۆنت
دوێنێ سێ شەممە پڕۆفیسۆر دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە یاوەری دكتۆر ئامانج عەبدوڵا ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ خوێندنی باڵا، كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ ئەوخوێندكارانەی ماستەر و دكتۆرا كرد، كە لە پڕۆسەی تواناسازیدا وەرگیراون و تاكو ئێستا كێشەی چوونە دەرەوەیان هەیە.

لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی سەڵاحەدین، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە یاوەری ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ خوێندنی باڵا، كۆبونەوەیەكی لە گەڵ نزیكەی 200 خوێندكار ئەنجامدا، كە لە پڕۆسەی تواناسازی بۆ ماستەر یا دكتۆرا ناویان هاتبۆوە، بەڵام بەهۆی كێشەی جیا جیا، تاكو ئێستا نەیانتوانیوە بچنە دەرەوە، لەم كۆبونەوەیەدا قونسڵخانەی گشتی وڵاتی ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئێران ئامادەی ببون وتەی خۆیان پێشكەشكرد.

سەرەتای كۆبوونەوەكە،پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین، ئاماژەی بەوەكرد، كە دەبێت خوێندكارانی پڕۆسەی توناسازی ئەوە بزانن، كە نوخبەیەكن و ناردنە دەرەوەیان ، بەشێكە لەپاداشتی حكومەت، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا بتوانن كاریگەرییەكی زۆریان هەبێت لە بنیادنانی بنەماكانی وڵات، وتیشی " ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە، سەرۆكی حكومەت زۆر بەپەرۆشەوە دەڕوانێتە ئەو پڕۆسەیە و جگە لە دروستكردنی لیژنەی تایبەت، خۆشی ڕۆژانە پرسیار لە ژمارەی ڕۆشتنی خوێندكاران و چۆنیەتی بەڕێوەچونی پڕۆسەكە دەكات، بۆیە تەواوی حكومەت بە حەماسێكی زۆرەوە پشتگریمان دەكەن".

دواتر وەزیری خۆێندنی باڵا داوای لە خوێندكاران كرد ، كە پرسیار و گرفتەكانیان بخەنە روو.
بەشێكی زۆر لە ئامادەبووان، باسیان لەوە كرد، كە بۆچی ناویان لە تواناسازی دەرهێنراوە، بە پاساوی ئەوەی لە بەغداش ناویان بۆ خوێندنی باڵا هاتۆتەوە، وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەی ئەم كێشەوە روونیكردەوە، كە پشكی كورد لە بەغدا هەیە و ئەوانەی ناویان لەوێ‌ دەرچووە، ناكرێت ڕەتبكرێنەوە، چونكە ئەمە پشكی كوردە، هەروەها لێرەش كورسیەك داگیر دەكات، لەم نێوەندەدا، خوێندكارێك زەرەرمەند دەبێت و لە ئەنجامدا هەموومان زەرەر مەند دەبین.

وەزیری خوێندنی باڵا داوای لەو خوێندكاران كرد،كە كێشەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی كرد، دان بە خۆیاندا بگرن ،چونكە لە ماوەیەكی كەمدا لەگەڵ بەغدا دەكەونە گفتوگۆ بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشەكە، وتیشی " دڵنیا بن هەقی ئێوە نافەوتێت، ئەوەی لەوێ‌ وەرگیراوە دەبێت بچێت، ئەوەشی ، ناوەكەی دەرهێنراوە، هەوڵدەدەین بۆی چاك بكەینەوە".

بەشێكی تر لە خوێندكاران ، كێشەی ئەویان هەبوو، كە لەوڵاتی میسر وەرگیراون و ئێستاش ڕەوشەكە لە دەرەوەی ئیرادەی ئەوان ئاڵۆز بووە و ناتوانن درێژە بە خوێندنەكەیان بدەن. وەزیری خوێندنی باڵا لەو باریەوە وتی " ئەمە دەبێتە ئەولەویەتی ئێمە و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا دراسەیەكی وردی دەكەین و وەڵامتان دەدەینەوە".

شایان باسه‌ زۆرێك له‌و قوتابیانه‌ی له‌ میسر وه‌رگیراون، قوتابی خوێندنی ئیسلامین.

كوردیو – سلێمانی