مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق:
به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوونی ژیان وگوزه‌رانی مامۆستایانی ئاینی رۆژی 9/2/2011چوارشه‌ممه له‌سه‌ردانێكیدا شاندێكی لقه‌كان مامۆستا مه‌لایوسف ماوانی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌دانیشتنێكدا شانده‌كه په‌رۆشی وخه‌مخۆری خۆی بۆ مامۆستا راگه‌یاندو، له‌نزیكه‌وه له ته‌ندروستی مامۆستایان پرسی و، به‌لێنی هاوكاری وپالپشتیان بۆ ناوبراو دوپاتكرده‌وه‌و، رایانگه‌یاند: كه‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌خزمه‌ت مامۆستایانی ئاینی دان.
له به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و، سوپاسی شانده‌كه‌ی كرد، كه به‌دڵسۆزیه‌وه كارده‌كه‌ن له‌پێناو به‌ره‌و پێشبردنی ژیان وگوزه‌رانی زانایان‌و، له‌نزیكه‌وه تێكه‌ڵ به كێشه‌وكه‌م وكورتیه‌كانیان ده‌بن.
شایه‌نی گوتنه: هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا شانده‌كه وه‌ك هاوكاری دیاریه‌كیان پێشكه‌ش به مامۆستا كرد‌و، هیوای ساغ و سه‌لامه‌تیان بۆخواست.
شاندی سه‌ردانكاریش پێكهاتبوو له‌به‌رێزان: مه‌لا مسته فا باپشتی، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی، كارگێڕانی لق و، مه‌لا یونس خدر به‌رپرسی ناوچه‌ی دیانای زانایان و، مه‌لا عه‌بدوڕه‌حمان سیتكانی كارگێری ناوچه‌ی دیانا,
|