مه‌لا ره‌سول سیتكانی : راگه‌یاندنی لق:
به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی ولێكنزیكبونه‌وه‌ی زیاتر، رۆژیچوارشه‌ممه 9/2/2011شاندێكی لقه‌كه‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مه‌لا خالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لق، سه‌ردانی دادگای به‌رایی سۆرانیان كرد‌و،به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن حاكم نادر هه‌ركی پێشوازی كران .
له‌دانیشتنێكدا باس له‌ڕۆلی دادگاوهه‌وڵدان بۆسه‌رخستنی بڕیاره‌كانی یاسا دراو، له‌مباره‌یه‌وه پالپشتی وهاوكاری لقه‌كه‌مان دوپاتكرایه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دادوه‌ری دادگا ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه‌ی به‌رزهه‌لسه‌نگاند، كه پالپشتی سه‌ره‌كین بۆكاره‌كانی دادگا‌و، داوای كرد مامۆستایانی ئاینی له‌سه‌ر رۆل وكاریگه‌ری خۆیان به‌رده‌وام بن بۆزیاتر به‌ره‌و پێش بردن وچالاك كردنی رۆلی یاسا له‌كوردستان .
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مه‌لا مسته فا باپشتی، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، مه‌لا خدر خه‌لیفانی، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی، مه‌لا مه‌لحه‌م محه‌مه‌د گه‌ردی، كارگێرانی لق ومه‌لا یونس خدر به‌رپرسی ناوچه‌ی دیانای زانایان یاوه‌ری به‌رپرسی لقه‌كه‌مان بوون له‌وسه‌ردانه‌دا.
|