مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
سه‌رله‌به‌یانی 8/2/2011سێ شه‌ممه، به ئاماده‌بوونی مه‌لا خالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لق وسه‌رجه‌م كارگێرانی لق پێشوازیان له به‌رێز سیروان سیرینی قایمقامی قه‌زای رواندزوشاندێكی یاوه‌ری كرد .
له دیدارێكدا وێرای به‌خێرهێنانی ناوبراو، گفتوو گۆ له‌سه‌ر چه‌ندین خاڵی په‌یوه‌ست به‌یه‌كێتی زانایان وهێمن وئارامی كوردستان كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌رهاوكاری نێوانیان كرایه‌وه .
پاشان له‌وته‌یه‌كیدا قایمقام وێرای سوپاسگوزاری بۆئه‌وپێشوازیه گه‌رمه، رۆلی زانایانی ئاینی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رزنرخاند،و ستایشی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان وناوچه‌ی زانایانی رواندزی كرد، كه‌هه‌میشه په‌رۆش وخه‌مخۆری ملله‌ته‌كه‌وناوچه‌كه‌یانن له‌مه‌ڕهۆشیاری دان وئاگاداركردنه‌وه‌ی هاولاتیان وكاریگه‌ری وتاره‌كانیان له‌ئاراسته كردنی كۆمه‌لگه له‌سه‌ر بنه‌ما دینی وئه‌خلاقیه‌كانی كورده‌واری.
هه‌روه‌ك دوپاتیشی كرده‌وه كه‌خۆی به‌خزمه‌تكاری زانایان ده‌زانێ‌و، ئه‌رك وماندوبونه‌كانیان به‌هه‌ندوه‌رده‌گرێ‌و، هه‌میشه میلله‌ت قه‌رزداری زانایانه، كه ئه‌وان له‌هه‌مووقۆناغه سه‌خت ودژواره‌كانداله ملله‌ته‌كه‌یان جیانه‌بونه‌ته‌وه‌وخۆیا ن به‌به‌شێك له‌نه‌هامه‌تی وئازاره‌كانی خه‌لكی خۆیان زانیوه .
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ستافی لق ستایشی هه‌لوێسته كانی قایمقامیان كرد‌و،هیوایان خواست كه‌له‌كاره‌كانیدا هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبێت وپشتیگری خۆشیان بۆناوبراو دوپاتكرده‌وه‌و دانیشتنه كه سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی هات .
|