دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 6/2/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و م.مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و م.مه‌لا محمد مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕانی لق و م. مه‌لا ئه‌حمه‌دی به‌رده‌سور ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌تواو مامۆستا مه‌لا محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لار و م.مه‌لا ئه‌ركان و م.مه‌لا علی حه‌مه‌صاڵح كارگێڕانی ناوچه‌ی كه‌لار به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی چواری گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كردوو له‌لایه‌ن پارێزه‌ر بورهان محمدأمین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازییان لێكرا .
سه‌ره‌تا مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به‌ناوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانه‌وه پیرۆزبایی حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی ئیعلانكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی له مه‌ڵبه‌ند و لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو كرد له ناوچه‌كه و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن و هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌رز نرخاند له خزمه‌تكردنی دین و گه‌ل و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و هێمنی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان...
پاشان به‌ڕێز پارێزه‌ر بورهان موحوممه‌د ئه‌مین به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووه‌وه بهرهاتنی وه‌فدی زانایانی ئاینی كرد‌و باسی له ڕۆڵ و ئه‌ركی مامۆستایانی ئاینی كرد له سه‌رخستنی ئه‌زموونی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و ئاینی له‌كوردستان و ده‌سخۆشی له كار‌و چالاكی زانایانی ئاینی سنوره‌كه كرد ، ڕێز‌و حورمه‌تگرتنی مامۆستایانی ئاینی به‌ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری زانی و خۆشحاڵی خۆیی و ستافی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی بۆ سه‌ردانی شاندی زانایانی ئاینی ده‌ربڕی ...
هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌ڵبه‌ندی چواری گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ/مه‌ڵبه‌ندی چواریگهرمیانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان
بابه‌ت /بروسكه‌ی پیرۆزبایی
سڵاوی خواتان لێبێت
به‌بۆنه‌ی یادی 17ساڵه‌ی ئیعلانكردنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانه‌وه ،به‌ناوی زانایانی ئاینی سنورهكهمانهوه گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌ین .هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین .
ڕۆڵی یه‌كگرتوی ئیسلامی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری ئیسلامی و هه‌وڵدان بۆچاكسازی و،هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی له پێناوی یه‌كریزی گه‌لی كوردستان و داكۆكی كردن بۆ به‌ده‌سهێنانی مافه‌كانی و،پاراستنی هێمنی و ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان دیار‌و به‌رچاوه ،به‌و ئومێده‌ی ببن به سه‌رمه‌شق بۆ هه‌موو كوردێكی دڵسۆز،دوباره پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌ین
لقی گه‌رمیانی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی
كوردستان
|