یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
دوای سێ‌ رۆژ به‌رده‌وامبوون، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین خولی رۆشنبیری له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌ سه‌ركه‌وتووی كۆتایی پێ‌ هات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/02/2011 : 11:22:34
قه‌باره‌ی فۆنت
چوارشه‌ممه‌ 9/2/2011 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌شداربوو، رۆژی دووه‌می خولی رۆشنبیری زانایان به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ دووه‌م رۆژدا، سه‌ره‌تا به‌ڕێز دكتۆر عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز، له‌سه‌ر چه‌مكی (زێده‌ڕۆیی له‌ فیكری ئیسلامی) دوا‌و، دوای پێناسه‌یه‌كی پوختی وشه‌ی (زێده‌ڕۆیی)، تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی میانڕه‌وی له‌ په‌یامی پیرۆزی ئیسلامدا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئاینه‌كه‌مان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌یارانیشی زمانی گفتوگۆو دایه‌لۆگی كردووه‌ته‌ به‌رنامه‌، چ جای له‌گه‌ڵا شوێنكه‌وتووانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتن له‌ ده‌ق‌و فه‌رمایشت‌و سه‌رچاوه‌كان‌و راڤه‌كردنی هه‌ڵه‌، زۆر جۆری زێده‌رۆیی‌و سنوور به‌زێنی به‌ ئاسایی سه‌یر ده‌كرێ‌.

دواتر به‌ڕێز دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی له‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی وردو زانستیانه‌دا، له‌ ژێر ناونیشانی (زانایانی ئاینی له‌ نێوان رۆڵ بینین‌و ره‌خنه‌گرتندا)، باسی له‌ گه‌وره‌یی زانایان‌و رۆڵ‌و ئه‌ركیان له‌ ڕابردوو و ئێستادا كرد‌و، خۆ په‌روه‌رده‌كردن به‌ زانسته‌ سه‌رده‌میه‌كان‌و به‌هێزكردنی لایه‌نی رۆحی به‌ یه‌كێك له‌ هۆكار‌و پێویستیه‌كانی زانایانی ئاینی پێناسه‌كرد‌و، پاشان دوای گۆڕینه‌وه‌ی بۆچونه‌كان‌و، ئاراسته‌كردنی پرسیارو وه‌ڵامه‌كان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی پێهات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/2/ 2011دوای 3 رۆژ له‌ خولی رۆشنبیری مامۆستایان، كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان تواناسازی ئافره‌تان‌و یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌ نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌رێوده‌چوو، كۆتایی پێهات.

شایانی باسه‌ بۆ ئه‌مڕۆ، سه‌ره‌تا به‌ڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر عومه‌ر په‌تی، وتارێكی به‌ پێزی له‌ ژێر ناونیشانی: (كاریگه‌ری ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی وتاری هه‌ینی له‌سه‌ر خێزان-تاك‌و كۆمه‌ڵ) پێشكه‌ش كرد‌و، تیایدا به‌ڕێزیان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ گرنگه‌ زانای ئینی له‌ كاتی وتاردان بزانی بۆ كێ‌ وتار ده‌خوێنێته‌وه‌‌و، ئاگاداری ناخی ئاماده‌بووان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانی چ وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، دواتر باسی له‌ هه‌ندێك بابه‌تی هه‌نووكه‌یی‌و پێویست كرد كه‌ ده‌بێ‌ مامۆستای وتاربێژ زۆرترینی وتاره‌كانی هه‌ینی بۆ ته‌رخان بكات، وه‌ك منداڵان‌و مافه‌كانیان‌و، گرنگی پاك‌و خاوێنی‌و، به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ به‌ به‌ ساڵاچوان‌و، هاوكاری‌و ته‌بایی.

پاشان به‌ڕێز دكتۆر نه‌وزاد رواندزی، له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ كاتژمێرێك، له‌ ژێر ناونیشانی (ئیسلام‌و یاسا) شیكردنه‌وه‌یه‌كی وردبینانه‌ی بۆ هه‌ردوو چه‌مكی ئیسلام‌و یاسا كرد‌و، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ‌ زانایانی ئاینی به‌ر له‌ هه‌ر كه‌سێك ئاگاداری ده‌قه‌ یاساییه‌كان بن‌و، بشزانن كه‌ هیچ ده‌قێكی یاسای باری كه‌سێتی عێڕاقی به‌ كوردستانیشه‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی ئیسلام نیه‌، به‌ڵكه‌ %100 له‌گه‌ڵ ئیسلام كۆكه‌.

جێی باسكردنه‌ خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانایان به‌ هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێوه‌ ده‌چوو.