به چاودێری به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ژێر ناونیشانی (رۆڵی دامه‌زراوه ئایینی‌و رۆشنبیرییه‌كان له پته‌وكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی) كۆنفرانسێك له هه‌ولێر ده‌به‌سترێت، كه مه‌به‌ست لێی لێكنزیككردنه‌وه‌ی دام‌و ده‌زگا رۆشنبیری‌و ئایینیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه خزمه‌ت به‌و گهلو وڵاته بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرژییه‌ی به‌ر له ئێستا له نێوان هه‌ندێك نووسه‌رو رۆژنامهنووسو مامۆستایانی ئایینی روویدا، دووباره نه‌بێته‌وه.
كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژی شه‌مه (12/12/2010) كاتژمێر (10)ی به‌یانی، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵاو، ماوه‌ی كۆنفرانسه‌كه ته‌نها یه‌ك رۆژه.
|