یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
راگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆنفرانسی (رۆڵی دامه‌زراوه‌ ئایینی و رۆشنبیرییه‌كان له‌ پته‌وكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی)دا
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/02/2011 : 13:56:39
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ناوی خودای گه‌وره‌ ومیهره‌بان

راگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆنفرانسی (رۆڵی دامه‌زراوه‌ ئایینی و رۆشنبیرییه‌كان له‌ پته‌وكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی)دا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12/2/2011 له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و له‌ ژێر دروشمی رۆڵی دامه‌زاراوه‌ ئایینی و رۆشنبیرییه‌كان له‌ پته‌وكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی دا، كۆنفرانسێكی گشتی به‌به‌شداری كردنی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و زانایانی ئایینی و وه‌زیرانی رۆشنبیری و لاوان و ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رۆشنبیران و نووسه‌ران سازكرا.

له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنفراسه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم وتارێكی پێشه‌كه‌ش كرد و جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ به‌ كه‌لتوری لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان گۆشكراوه‌ و هه‌موو تاكێكی ئه‌م كورستانه‌ ئازاده‌ له‌ موماره‌سه‌كردنی ئایین و مه‌زهه‌به‌كه‌ی به‌ره‌چاوكردنی هه‌ندێ‌ بنه‌ما كه‌ ناكرێت پێشێل بكرێت هه‌موو نووسه‌رێك ئازده‌ له‌ بیری و باوه‌ری خۆی به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌م بنه‌ماییانه‌ بپارێزێت و ده‌ست بۆ پیرۆزیه‌كانی هیچ ئاینێك نه‌بات و نابێ‌ هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی له‌ مینبه‌ره‌وه‌ فه‌توای ته‌كفیر و كوشتن بدات.
دواتر هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و وه‌زیری رۆشه‌نبیری و لاوان وتارێكیان پێشكه‌ش كرد و تێیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر گوتاری ته‌بایی كرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
دواتر ئاماده‌بوان به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شبوون و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌لیان له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆنفرانسه‌كه‌دا كرد و به‌گیانی یه‌كتر قبوڵكردن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌ دیالۆگێكی كراوه‌ و شه‌فافدا بیروڕایه‌كان ئاڵوگۆڕكران.

له‌ئه‌نجامی گفتوگۆیه‌كاندا ئاماده‌بووان گه‌یشتنه‌ ئه‌م راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌:-
1- گرنگیی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م جۆره‌ كۆنفرانسانه‌ به‌مه‌به‌ستی لێكحاڵیبوونی زیاتر و ده‌وڵه‌مه‌نكردنی كه‌لتووری دیالۆگ به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردن و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیرتربوونی باری ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
2- كاراكردنی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسای داواكاریی گشتی و به‌خشینی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر پێیان.
3- كاراكردنی كاركردن به‌ یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان.
4- به‌ دوورگرتنی مزگه‌وته‌كان و شوێنه‌ ئایینیه‌كانی دی له‌ كاروباری حزبی.
5- رێزگرتن له‌ ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی بیروباوه‌ڕ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسادا.
6- په‌خشكردنی وتاری ئایینی مزگه‌وته‌كان له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بێت.
7- پێویسته‌ مامۆستای ئایینی له‌بابه‌ته‌كانی ته‌شهیركردن به‌ئایین بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی.
8- پێویسته‌ مامۆستای ئایینی پابه‌ند بێت به‌ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی وتارێكی میانڕه‌و (معتدل) بگاته‌ هاووڵاتیان دوور بێت له‌ هه‌موو فه‌توادان و هه‌موو توندوتیژیه‌ك كه‌ زیان به‌ سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بگه‌یێنێت.
9- به‌كارنه‌هێنانی هیچ مینبه‌رێك (مزگه‌وت و بڵاكراوه‌كان ) بۆ ته‌شهیر به‌یه‌ككردن و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له‌كاتی بوونی كێشه‌كان.
10- رێزگرتن له‌ هه‌مه‌كه‌لتووری و فره‌ ئایینی كۆمه‌ڵگای كوردستان و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له‌ رای جیاواز ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌.
11- دیراسه‌تكردنی زیاتری بیرۆكه‌ی (هه‌بوون یان نه‌بوونی) ئه‌نجوومه‌نی فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان.
12- ئه‌ندامانی كۆنفرانس به‌ پێویستیانزانی كه‌ لێژنه‌یه‌ك پێك بهێنرێت بۆ به‌دواداچوون له‌ بابه‌ته‌ په‌یوه‌نداره‌كان و كاراكردنی رۆڵی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی میكانیزمی چۆنیه‌تی به‌یه‌كگه‌یاندن و دیالۆگ.

به‌شداربووانی كۆنفرانس له‌ كۆتاییدا جه‌ختیان له‌سه‌ر برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن و پاراستنی سه‌روه‌ریی یاسا كرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان درێژه‌ به‌خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆیان بده‌ن به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیرتركردنی ئه‌زموونی دیموكراتی گه‌لی كورستان و پته‌وكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.

به‌شداربووانی كۆنفرانس
هه‌ولێر 12/2/2011