راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 9-2-2011 شاندیكی لقی شه‌قڵاوه ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین به‌رپرسی لق‌و، مامۆستا مه‌لا عوسمان لاسه‌یی‌و، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولهادی شێخ وه‌سانی‌و، مامۆستا مه‌لا یونس باویانی كارگێڕانی لق‌و، مامۆستا مه‌لا سولێمان گه‌ره‌وه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌و، مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توا سه‌ردانی راگرایه‌تی په‌یمانگای ته‌كنیكی شه‌قڵاوه‌یان كرد به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له راگری نوێی په‌یمانگا ، به‌رێز مامۆستا فه‌رزه‌ند كه‌به‌ریزیان ماوه‌یه‌كه وه‌ك راگری نوێی په‌یمانگا ده‌ست به‌كاربووه، هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه شانده‌كه‌مان هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ جه‌نابیان له خوای باڵا ده‌ست خواست بۆ خزمه‌ت زانستخوازی له‌ده‌ڤه‌ره‌كه، به‌رێزیشیان خۆشحاڵی خۆی بۆبه‌سه‌ركردنه‌وه‌كه ده‌ربری زۆر به‌رێزه‌وه پێشوازی له شانده‌كه كرد .
|