به‌بۆنه‌ی هاتنی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر، كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خۆی ئاماده‌كردووه تا به باشترین‌و رێكترین شێوه ئه‌م یاده مه‌زنه به‌رز رابگرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆربه‌ی شوێنه‌كان رازاندراونه‌ته‌وه، هه‌ر له دوكان‌و كۆڵان‌و مزگهوتو شوێنه گشتییه‌كان.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و كارانه به فه‌رمانی پارێزگاری هه‌ولێر شاری هه‌ولێر به شێوازێكی جوان ده‌ڕازێندرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ده‌وروبه‌ری پارێزگا‌و قه‌ڵات، كه شه‌وانه به گڵۆپ‌و ئینارهوه ده‌ڕازێندرێته‌وه.
شایانی باسه بۆ ئه‌م ساڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هاوكاریه‌كی باشی بۆ یه‌كێتی زانایان سه‌رف كردووه، تا بتوانن له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی یادی مه‌ولود به‌رز رابگرن‌و، یه‌كێتی زانایانیش له زیاتر له په‌نجا شوێن یادی مه‌ولود ده‌كاته‌وه.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، ئه‌مڕۆ كاتژمێر چواری ئێواره یهكێتیب زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به سازدانی ئاهه‌نگێكی شایسته له هۆڵی پێشه‌وا، كه هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ رۆژی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر، كه ساڵی 14/2/2006 خۆپیشاندنایان دژی رۆژنامه دانیماركیه‌كان ده‌ربڕی. |