به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وما ارسلناك الا رحمة للعالمين)
موسڵمانانی خۆشه‌ویست شوێنكه‌وتووانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام
له سه‌ره‌تای هاتنی یادی مه‌ولودی خۆشهیستو گه‌وره‌و سه‌روه‌رمان (محمد المصطفى)، پڕ به‌دڵ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین، به‌و ئومێده‌ی مه‌ولود به‌خۆداچوونه‌وه بێت بۆ به‌جێگه‌یاندنی سوننه‌ته‌كانی سهروهرمانو، پیاده‌كردنی رێبازه‌كه‌ی له ژیانی گهنجو ئافرهتو پیاوو هه‌موو چین‌و توێژه جودا جوداكانی كۆمه‌ڵگا، چونكه نابێ له بیرمان بچێت یادكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه بریتیه له نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمانی شوێنكهوتهییو، قوڵبوونه‌وه‌ی خۆشهیستیو، به‌رزراگرتنی كه‌سایه‌تی بهرزیو، خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌و په‌ند لێوه‌رگرتنی، به‌تایبه‌تی كوردستان هه‌میشه له مانگی مه‌ولوددا دڵی گهنجو پیاوو ئافره‌تی ده‌كاته‌وه‌و، هه‌موو شوێن‌و ماڵێك یاد هه‌ر یادی پێغه‌مبه‌ره (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
له كۆتاییدا هیوادارین ئه‌م یاده به خێر به‌سه‌ر گهلو نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا بگه‌ڕێته‌وه‌و، لێیه‌وه فێری برایهتیو تهباییو خۆشهویستیو یه‌كتر قه‌بوڵكردن ببین، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدا كوردستان هه‌میشه كوردستانێكی ئارام‌و پڕ خۆشه‌یستی بێت.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
|