راگه‌یاندن:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه10-2-2011 شاندێكی باڵای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین به‌رپرسی لق و، مامۆستا عوسمان و مامۆستا صابر و مامۆستا یونس و كارگێڕانی لق و، مامۆستا سلێمان لێپرسراوی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه سه‌ردانی ناوچه‌ی باسرمه‌ی یه‌كێتی زانایانی كرد و، له‌لایه‌ن به‌رێزان به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه‌كه پیشوازیه‌كی گه‌رمیان لیكرا.
له دانیشتنێكدا باس له كار‌و چاڵاكیه‌كانی ناوچه‌ی باسرمه كرا، پاشان سه‌باره‌ت به پێشوازیكردن له ساڵیادی له دایك بونی پێغه‌مبه‌ری پیشه‌وا _دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_ و سازكردنی ئاهه‌نگی تایبه‌ت به‌م بۆنه پیرۆزه ئاراسته كرا، دواتر شانده‌كه به‌مه‌به‌ستی پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی زانایان و دام و ده‌زگا حكومیه‌كان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی باسرمهیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز رزگار حه‌سه‌ن به‌گه‌رمی پیشوازیان لێكراو، هه‌ردولا هاوڕابوون له هه‌بونی زه‌روره‌تی هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان زانایان و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان .
|