مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران:
ڕۆژی دووشه‌ممه 14/2/2011 به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له دایكبوونی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د ( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) لێژنه‌ی ناوچه‌ی رواندوزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ڕێوڕه‌سمێكی ئاهه‌نگ ئامێزی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناوه‌ندی شار به‌ڕێوه‌برد، كه تیایدا وتاری ناوچه‌ی زانایان له لایه‌ن مامۆستا مه‌لا بایز فه‌قیانی خوێندرایه‌وه، دواتر به‌ڕێز سیروان سیرینی قایمقامی رواندوز وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، ئینجا وتاری لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و ئه‌وقافی سۆران له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا وه‌یسی خوێندرایه‌وه، كه له كۆی هه‌رسێ وتاره‌كه‌دا جه‌خت له پیرۆزیی و بایه‌خی ئه‌و ڕووداوه مێژووییه كرا‌و، به خه‌ڵاتێكی ئیلاهی بۆ گرۆهی سه‌رزه‌مین وه‌سفكرا، هاوكات دووپات له پاراستن و به تهنگهوهبوونی گشت لایه‌ك بۆ سه‌قامگیری هه‌رێمه‌كه‌مان كرایه‌وه، له كۆتاییشدا به چه‌ندین سروود و قه‌سیده و پیاهه‌ڵدان به پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان ڕێوڕه‌سمه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی دوایی هات.
شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌كی زۆر له موسڵمانان و نوێنه‌ری داموده‌زگا حكومی و حیزبی و چین و توێژه‌كانی شاری رواندوز ئاماده‌بوون.
|