اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَر،ُ اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ.
اللَّهُ أَكْبَرُ كبيرًا والحمدُ للهِ كثيراً وسبحانَ اللهِ وبحمدهِ بكرةً وأصيلاً، وأشهدُ أنْ لاَ إلهَ إلاَّ اللهُ وحدَهُ لاَ شريكَ لهُ القائلُ سبحانَهُ:] وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ[(*) وأَشْهَدُ أَنَّ سيِّدَنَا مُحَمَّدًا عَبْدُ اللهِ وَرَسُولُهُ وصفيُّهُ مِنْ خلقِهِ وحبيبُهُ القائلُ:« لِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ يَفْرَحُهُمَا: إِذَا أَفْطَرَ فَرِحَ، وَإِذَا لَقِيَ رَبَّهُ فَرِحَ بِصَوْمِهِ »(البخاري) اللَّهُمَّ صَلِّ وسلِّمْ وبارِكْ علَى سيدِنَا محمدٍ وعلَى آلِهِ وصحبِهِ أجمعينَ، ومَنْ تَبِعَهُمْ بإحسانٍ إلَى يومِ الدِّينِ.
به‌نده‌کانی خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمی:«إِنَّ لِكُلِّ قَوْمٍ عِيدًا وَهَذَا عِيدُنَا»(البخاري) پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ هه‌موو قه‌ومێك جه‌ژنی خۆی هه‌یه وه ئه‌مه‌ش جه‌ژنی ئێمه‌یه، به‌ڵی برایانی به‌ڕێز ئه‌مڕۆ جه‌ژنی ئێمه‌یه، جه‌ژنی خۆشی و شادی و خۆشی کردن به‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار فرسه‌تی داین له خێری مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان به‌ژدار بووین، وه ئه‌م ڕۆژه جه‌ژنی ئێمه‌یه‌و یادی خوا په‌رستیه،یادی خۆشیه بۆ ئه‌و کرده‌وه چاکانه‌ی که خوای گه‌وره هێزی پێ به‌خشین و توانیمان بیکه‌ن، هه‌ر که‌سێك له ئێمه ئه‌گه‌ر کارێکی دونیای کردبێت و قازانجی کردبێت دواتر ده‌بینی پێ ده‌که‌نێ و خۆشی ده‌کات بۆ چونکه خێرێکی دونیای ده‌ست که‌وتووه، که‌سێك که ئیقامه وه‌رده‌گرێ دوای که‌باب و بۆ هاوڕێکانی ده‌سێنێ و شیرینی ته‌وزیع ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێکی ده‌ست که‌وتووه، که‌سێك ژن ده‌هێنێ خه‌ڵکی لێ ئاگادار ده‌کات و خۆشی بۆ ئه‌وه ده‌کات که خوای گه‌وره خێزانێکی پێ داوه، جا توخوا جێگه‌ی خۆی نی یه ئێمه‌ش وه‌ك مسوڵمان خۆشی بکه‌ین بۆ ڕه‌مه‌زان، خۆشی بکه‌ین بۆ هه‌زار مانگ، وا ڕه‌مه‌زانمان سوپاس بۆ خوا به ڕێك و پێکی به‌ڕێ کرد، جێگه‌ی خۆی نی یه شیرینی ته‌وزیع بکه‌ین، به‌ڵێ زۆر جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی خۆشیه ده‌با هه‌موومان خۆشی و زه‌رده‌خه‌نه سهرلێوهکانمان بگرێت و ئه‌و خۆشیه به ڕوومهتماندا دیار بێت و سوپاسی خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین که ئه‌م خۆشیه‌ی بۆ فه‌راهه‌م هێناوین، گه‌رده‌نی خۆمان له براکانمان ئازاد بکه‌ین و به سنگێکی فراوانه‌وه ده‌ست له‌ملی یه‌کتر بکه‌ین و ڕق و کینه‌ی خۆمان بخۆینه‌وه له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره، چونکه ئازیزمان ده‌فه‌رموێ سه‌لامی خوای لێ بێت [لا يَحِلُّ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَهْجُرَ مُؤْمِنًا فَوْقَ ثَلاثٍ] دروست نی یه بۆ ئیماندار زیاتر له سێ ڕۆژ ده‌نگی له‌گه‌ڵ براکه‌یدا ببڕێت، ده‌با ئه‌گه‌ر که‌سێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سێکدا نی یه با په‌له بکه‌ن له‌وه‌ی که ئاشت ببنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کداو له‌م مزگه‌وته که‌سێك نه‌چێته ده‌ره‌وه تا دڵی به‌رانبه‌ر هه‌موو ئاماده‌بوانی ئه‌م مزگه‌وته ساف ده‌بێت توخوا له‌به‌ر خاتری خوا با گه‌رده‌نی یه‌ك ئازاد بکه‌ین و واز له کێشه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆکی نه شیاو بهێنن، له خۆمه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌م و گه‌رده‌نی هه‌موو ئاماده‌بوانی ئازاد بێت و هه‌ر که‌سێك هه‌ر شتێکی کردبێت به‌رانبه‌رم خوای گه‌وره لێ خۆش بێت، به‌ده‌نگی به‌رز: اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ بکه‌ین له خۆشیاندا، جه‌ژنه پیرۆزه له یه‌کتر بکه‌ین پیرۆزتان بێت ڕهمهزانهکهتان شهونخونیهکهتان، وه مژده‌ی لێخۆشبوونی و ڕه‌حمه‌تی خواتان لێ بێت، له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ :] قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ).
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به ئیماندارن بڵێ: با دڵشاد و شادومان بن به‌فه‌زڵ و به‌خشش و ڕه‌حمه‌تی خوایی (که قورئان و به‌رنامه‌ی خوایه)، که‌وا بوو با هه‌ر به‌وه دڵ خۆش بن، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاکتره بۆیان له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی خه‌ریکن کۆی ده‌که‌نه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ن. وه دیستان ده‌فه‌رمێ] مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌ی کردبێت، پیاو بێت یان ئافره‌ت له کاتێکدا بڕوادار بێت، سوێند به خوا به‌ژیانێکی کامه‌ران و ئاسووده له دنیادا ده‌یژێنین، له قیامه‌تیشدا پاداشتیان به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.)
] وَأَصْلِحُوا ذَاتَ بَيْنِكُمْ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ. چاکسازی نێوانی خۆتان بکه‌ن (مه‌یه‌ڵن له‌سه‌ر ته‌ماعی دنیا نێوانتان بشێوێت) و فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
ئاماده‌بوانی به‌ڕێز وه‌ك باسمانکرد ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی خۆشیه ده‌با ئێمه‌ش به خۆشی به‌ڕێی بکه‌ین و دوور بکه‌وینه‌وه له‌و عاده‌ته باوانه‌ی که تێکه‌ڵ به‌م ڕۆژه کراوه، که ئه‌ویش گریان و ناڕه‌حه‌تیه بۆ مردووه‌کان خۆمان و هه‌موو که‌س و کارمانی لێ ئاگادار بکه‌ینه‌وه که له‌م ڕۆژه‌دا نه‌چن بۆ سه‌رقه‌بران و واز له گریان و زاری بهێنن و چونکه برایانی به‌ڕیز ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی خۆشیه ڕۆژی خواردن و خواردنه‌وه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه، گریان و زاری و ناخۆشی پێچه‌وانه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه له‌م ڕۆژه‌دا جا با ئێمه‌ش به‌خۆشی به‌ڕێی بکه‌ین و به خۆشی و زه‌رده‌خه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ براو خوشکهکانماندا به‌ڕێیان بکه‌ین، وه له‌بری ناڕه‌حه‌تی بۆ مردووه‌کانمان با دوعای خێریان بۆ بکه‌ین، چونکه گریان و زاری و ناڕه‌حه‌تی جگه له‌وه‌ی شتێکی نه‌خوازراوه له‌م ڕۆژه‌دا هیچ سودێکیش به مردووه‌که ناگه‌یه‌نێ، وه با خۆشی اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ بکه‌ین.
تێبینی: ئەم وتارە تەنها پێشنیارە بۆ وتاربێژانی بەرێز... ئیدی مامۆستایان خۆیان ئازادن، هەر مامۆستایەکیش بیەوێت بە وتارەکانی هاوکارمان بێت، ئەوا بۆ ئەم ئیمێڵەی بنێرێت (wtar@zanayan.org) بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەکەینەوە. |