به‌ناو‌ی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
موسڵمانانی به‌ڕێز: ئه‌م هه‌فته‌یه ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان تێپه‌ر ده‌بێت، له‌م رۆژه‌دا ده‌مانه‌وێت جارێکی تر ته‌ئکیده له‌وه بکه‌ینه‌وه، که هه‌ر که‌سێك ئیدیعای ئه‌وه بکات که ئه‌وه‌ی داعش ده‌یکات په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه هه‌یه‌و خزمه‌تی ده‌کات ئه‌وه راست نییه، چونکه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ) واته: خۆتان مه‌کوژن، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گرێته‌وه، که که‌سێك خۆی بکوژێت یان که‌سانی تر بکوژێت، چونکه موسڵمانان هه‌موویان برای یه‌کترن و وه‌کو یه‌ك لاشه وانه، بۆیه کشتنی که‌سێك وه‌ك خۆکوشتن وایه، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقّ) واته: ئه‌و نه‌فسه مه‌کووژن که خوا حه‌رامی کردووه مه‌گه‌ر به حه‌ق نه‌بێت، بۆیه ئه‌وه‌ی داعش ده‌یکات له کوشتنی گشتی و جیاوازی نه‌کردن له نێوان منداڵ و پیرو ئافره‌ت و، خاپوورکردنی مزگه‌وت و گۆڕستانی پێغه‌مبه‌ران و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ئافره‌تان و... هێچ په‌یوه‌ندی به ئیسلام و په‌یامه‌که‌یه‌وه نییه، چونکه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: (المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده) واته: موسڵمان که‌سێکه موسڵمانان له زمان و ده‌ستی سه‌لامه‌ت بێت، که‌چی ده‌بینین موسڵمانان له ده‌ستی داعش سه‌لامه‌ت نه‌بوونه، بۆیه ئه‌م باسه په‌یوه‌ندی به چه‌ند هۆکارێکی دیکه‌وه هه‌یه، وه‌ك:
1/ هه‌ندێك که‌سی عه‌ره‌ب ئیسلامیان تێکه‌ڵی فیکری عه‌ره‌بی کردووه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پیرۆزی ئیسلام ناگوونجێت، چونکه ئیسلام په‌یامێکی جیهانییه‌و دینێکی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌یه‌ك نییه.
2/ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێك گه‌له‌که‌ی بکاته دوو به‌ش، به‌شێك بکاته پشتیوانی خۆیی و سامانی وڵاتیان به‌سه‌ردا ببارێنێت، ئه‌وانه‌ی تریش له‌و هه‌موو خێراته بێ به‌ش بکات، ئه‌وا له‌وانه‌یه بێ ئومێده‌کان یه‌کسه‌ر ببنه تیرۆریست و، هه‌وڵ ده‌دات خۆی رزگار بکات یان ده‌مرێت له پێناوی خۆرزگارکردنی.
3/ که‌می خزمه‌تگوزاری و گرنگی نه‌دان به پێویستییه‌کانی هاوڵاتیان و ده‌ستدرێژیکردنی زۆر بۆ سه‌ر گه‌ل، ئه‌مه‌ش شه‌ڕو جه‌نگ و تیرۆری لێوه دروست ده‌بێت. جا کاتێك ئه‌م حاڵه‌تانه دروست ده‌بن، ئه‌وا تیرۆریستان ده‌یقۆزنه‌وه‌و، عاتیفه‌ی خه‌ڵکه‌که ده‌قۆزنه‌وه.
موسڵمانانی به‌رێز: پێویسته به دوای چاره‌سه‌ری ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیانه بگه‌ڕێین، چونکه پێویسته هه‌موومان ئه‌وه بزانین که کۆمه‌ڵێکی که‌می داعش له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه هاتن، به‌ڵام بێگومان له ناوه‌خۆی عێراق چاوساغ و رێنیشانده‌رو هاوکاریان هه‌بووه بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری دزه‌کردنیان بکات، هه‌روه‌ها چاره‌ی ئه‌وانه‌ش بکرێت که هاوکاریان بوونه، ئه‌مه‌ش به‌م دوو خاڵه ده‌بێت:
یه‌که‌م: چاره‌سه‌ری دزه‌کردنی داعش بۆ ناو عێراق و رێگه‌گرتنی به دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی به‌هێز له عێراق و دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی ئه‌منی به‌هێز ده‌بێت، که هاوڵاتیانیش هاوکاریان بن.
دووه‌م: چاره‌سه‌ری ئه‌وانه‌ش که له ناوه‌وه‌ی عێراقه‌وه هاوکاری داعش ده‌که‌ن به‌وه ده‌بێت، که ده‌وڵه‌تی عێراق به شێوه‌ی عه‌مه‌لی عه‌داله‌ت و دادگه‌ری له ناو گه‌لی عێراق پیاده بکات، تا هیچ تاکێکی عێراق هه‌ست به سته‌ملێکراوی و په‌راوێزخراوی نه‌کات، بێگومان ئه‌و عه‌داله‌ته‌ش له‌و کاته‌دا دێته جێ که حکومه‌ت جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌ک و نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر یان ئاین و ئاینێکی تره مه‌زهه‌ب و مه‌زهه‌بێکی تر‌و تائیفه‌و تائیفه‌یه‌کی تر نه‌کات و، رێگه نه‌دات به‌رپرسان بازرگانی به سامانی خه‌ڵکه‌وه نه‌که‌ن و، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئیستیغلالی نه‌که‌ن. به هه‌ر حاڵ داعش و هاوکارانیان هیچ حه‌ق و مافێکیان به‌سه‌ر ئێمه‌وه نییه، چونکه خاکمان داگیر نه‌کردوونه‌و ده‌ستدرێژیمان نه‌کردوونه‌ته سه‌ریان، به‌ڵکو ئه‌وان ئه‌وان خاکیان داگیر کردووینه‌و ده‌ستدرێژیان کردۆته سه‌رمان، له کۆن و نوێشدا ئێمه‌ی کورد هه‌ر وامان به‌سه‌ر هاتووه. بۆیه ئێمه وه‌کو هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌رمان پێویسته:
1/ پێویسته ریزه‌کانمان یه‌كخه‌ین و له‌و کاته‌دا واز له هه‌موو ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیه‌ك بێنین، هیچ که‌سێك وا تێنه‌گات نه‌ته‌وایه‌تی و نیستیمانپه‌روه‌ری ته‌نها بۆ ئه‌وه‌و بۆ که‌سانی تر نییه خزمه‌تی نیشتیمان نه‌که‌ن، هه‌روه‌ك پێویسته هیچ حزبێکی ئیسلامیش موسڵمانێتی له‌سه‌ره‌خۆی تاپۆ نه‌کات و وا تێ بگات که‌سی تر بۆی نییه خزمه‌ت به ئایینی ئیسلامه‌وه بکات، به‌ڵکو پێویسته هه‌موومان ئه‌وه بزانین که خزمه‌تی نیشتیمان به‌بێ حساب کردن بۆ ئاین و ئه‌خلاق و عه‌داله‌ت و داب‌و نه‌ریتی دروستی خه‌ڵك، گه‌لی کورد پێی رازی نابێت، چونکه دوور ده‌که‌وێته‌وه له به‌رنامه‌ی موسڵمانه‌تی. به هه‌مان شێوه خزمه‌تی ئیسلامیش به‌بێ حسابکردن بۆ نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمان گه‌لی کورد پێی رازی نابێت، چونکه رزگارکردنی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان به‌شێکه له په‌یڕه‌وی ئیسلام، بۆیه ۆێویسته خزمه‌تی گه‌لو نیشتیمان و ئاین تێکه‌ڵی یه‌کتری بکرێن، خزمه‌تی هه‌موویان بکه‌ین، تا ببێته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك.
2/ له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته پشتگیری و هاوکاری ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بکه‌ین، هه‌ڵسوکه‌وتمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه وه‌کو هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو بێت، که ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه ته‌نها نانێكیان هه‌بووایه ده‌یانکرده دوو پارچه‌و به‌شێکیان بۆ خۆیان و به‌شێکیشیان بۆ پێشمه‌رگه بووه، له هه‌مان کاتدا پێشمه‌رگه به چه‌کی خۆیی و به‌بێ مووچه پارێزگاری له ته‌واوی کوردستان ده‌کرد، پێشمه‌رگه دیفاع له خاک و گیان و ماڵ و نامووس و بوونمان ده‌کات.
3/ پێویسته هاوکاری هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌ین و که ئاواره‌ی کوردستان بووه، چونکه کوردستان له کۆن و نوێ‌دا په‌ناگه‌ی هه‌موو عێراقیه‌کان بووه، پێویسته هه‌تا هه‌تایه هه‌روا بێت به پشتیوانی خوا.
4/ پێویسته به‌رده‌وام دوعا بۆ کوردستان و گه‌له‌که‌ی بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له هه‌موو خراپه‌یه‌ك بیپارێزێت.
تێبینی: ئەم وتارە تەنها پێشنیارە بۆ وتاربێژانی بەرێز... ئیدی مامۆستایان خۆیان ئازادن، هەر مامۆستایەکیش بیەوێت بە وتارەکانی هاوکارمان بێت، ئەوا بۆ ئەم ئیمێڵەی بنێرێت (wtar@zanayan.org) بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەکەینەوە. |