به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
باوه‌ڕدارانی به‌رێز: دیاره ئێستا له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌داین که حاجیه به‌رێزه‌کانمان سه‌فه‌ری حه‌جی ماڵی خوا ده‌که‌ن، بۆیه وتاری ئه‌مرۆمان تایبه‌ت ده‌که‌ین به‌م سه‌فه‌ره.
زانایان رای جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و مانگه‌ی سه‌فه‌ری حه‌جی تێدا واجب کرا له ساڵی شه‌شه‌می کۆچی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا)، واته: ئه‌وه‌ی له توانایدا هه‌بێت واجبه له پێناوی خوا حه‌ج بکات. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: (مَنْ حَجَّ لله، فَلَمْ يَرْفُثْ وَلَمْ يَفْسُقْ، رَجَعَ كَيَوْمِ وَلَدَتْهُ أمّهُ). واته: ئه‌وه‌ی له پێناوی خوا حه‌ج بکات، ئینجا قسه‌ی ناشیرین و گوناه ئه‌نجام نه‌دات، ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك ئه‌و رۆژه‌ی له دایك بووه. واته چۆن رۆژی له دایكبوونی پاك و بێ گوناهه، ئاواش به حه‌جی ماڵی خوا له گوناه پاك ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها کاتێك پێغمه‌به‌ر صلی الله علیه وسلم دوای فه‌تح گه‌ڕایه‌وه مه‌ککه، رووی کرده که‌عبه‌و فه‌رمووی: (وَاللهِ إِنَّكِ لَخَيْرُ أَرْضِ اللهِ، وَأَحَبُّ أَرْضِ اللهِ إِلَى اللهِ عَزَّ وَجَلَّ، وَلَوْلَا أَنِّي أُخْرِجْتُ مِنْكِ مَا خَرَجْتُ). واته: سوێند به خوا تۆ چاکترین زه‌وی له‌لای خوای گه‌وره، وه خۆشه‌ویستترین عه‌ردی خوای به‌لای خواوه، ئه‌گه‌ر من له ناو تۆوه دهرنهکرابام ئه‌وا قه‌ت ده‌رنه‌ده‌چووم.
موسڵمانانی به‌رێز: بوونی توانای سه‌فه‌ری حه‌ج به چيند شتێك ده‌کرێت: 1؟ له رووی ته‌ندروستییه‌وه، که که‌سێکی نه‌خۆش و ده‌رده‌دار نه‌بێت، که نه‌توانێت واجبات و ئه‌رکه‌کانی حه‌ج جێبه‌جێ بکات. 2/ ده‌بێ له رووی زاهرییهوه رێگاکه ئه‌مین بێت. 3/ پێویسته توانای ماڵی هه‌بێت، به‌وه‌ی له کاتی چوون و هاتنه‌وه‌ی بژێوی ژیانی خۆیی و ئه‌وانه‌ی هه‌بێت که به‌خێوکردنیان له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه.
ئیمانداران: حه‌ج کۆمه‌ڵێك سوودی دونیایی و ئاخیره‌تی هه‌یه، حه‌ج عیبداتێکی به‌ده‌نی و ماڵییهو، کۆنگره‌یه‌کی ساڵانی ئوممه‌تی ئیسلامه، بۆیه پێویسته بیر له نهێنییه‌کانی حه‌ج بکه‌یته‌وه، کاتێك له ماڵه‌وه ده‌رده‌چیت، وه‌ك ئه‌وه وایه له ناو نیشتیامن و که‌س و کارت ده‌رده‌چیت به‌ره‌و لای خوا. ئازار‌و ناخۆشییه‌کانی رێگا ناخۆشیه‌کانی رێگای قیامه‌تت دێنێته‌وه بیر. پۆشینی به‌رگی ئیحرام پشتت کردنه له جوانی و به بیرهێنانه‌وه‌ی به‌رگی مه‌رگه. به چوونه ناو مه‌که تازه جوویه ناو حه‌ره‌می خوا. راگرتنی چاوه‌کانت له ئاست به‌یتی ماڵی خوا شاهێدیدانه بۆ خاوه‌نی ئه‌م به‌یته. ته‌واف و سووڕانه‌وه به ده‌وری که‌عبه ته‌شبیه و خۆچوواندنه به فریشته نزیکه‌کان که به ده‌وری عه‌رشدا ده‌سووڕێنه‌وه. کاتێك به‌رده ڕه‌شه‌که ماچ ده‌که‌یت مانای وایه ئه‌و به‌رده ماچه‌که‌ی که پێغمهبر صلی الله علیه وسلم ماچی کردووه‌و پێیه‌کانت له هه‌مان شوێنی پێیه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا داده‌نێی. خۆ ههڵواسینت به په‌رده‌ی که‌عبه وه‌کو ئه‌و گوناهباره وایه که خۆی به به‌رگی که‌سێك هه‌ڵده‌واسێت که سه‌رپێچی کردووه‌و داوای لێبووردنی لێ ده‌کات. سه‌فاو مه‌روه‌ش حاڵی ئیسماعیل و هاجه‌ری دایکیت دێنێته‌وه بیر کاتێك ئیبراهیم له‌و خاکه له سپارده‌ی خوا به‌جێی هێشتن. به راوه‌ستانیش له‌سه‌ر کێوی عه‌ره‌فه له یه‌ك کات و به یه‌ك جۆره پۆشاک، که جیاوازی له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار نییه، ئاگادارکردنه‌وه‌یه له عه‌داله‌ت و یه‌کسانی رۆژی حه‌شرو حیساب له به‌رامبه‌ر دادگای خوای رب العالمین. به ره‌جمکردنی شه‌یتانیش دوژمنداری خۆت له‌گه‌ڵ شه‌یتان راده‌گه‌یه‌نی، که وه‌کو ئیسماعیل تا مردن له‌گه‌ڵی رێك ناکه‌وی، له زیرهت و سه‌ردانی ره‌وزه‌ی پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم ئه‌وا شه‌ره‌فمه‌ند ده‌بیت به میوانداری سه‌رداری مرۆڤایه‌تی دروودی خوای له‌سه‌ر بێت.
مێژووی دروستکردنی بیت الحرام
موسڵمانان: مێژووی دروستکدنی بیت الحرام وه‌ك زانایانی سیرهناسان باسیان کردووه، له‌و کاته بووه که خوای گه‌وره له به‌هه‌شته‌وه نارده خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی که موڵکی ئه‌وو گیانه‌وه‌ران و ئاژه‌ڵ و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه که له‌سه‌ری ده‌ژین، له‌وێدا ئاده‌م سکاڵای تاک و ته‌نهایی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه بۆ خوا ده‌کات، خوای گه‌وره وه‌حی بۆ نارد که له پشتی توودا نه‌فه‌ری وا ده‌بێت که ته‌سبیحاتی من ده‌که‌ن، ماڵانێکی وای تێدا دروست ده‌که‌م زیکرو یادی منی تێدا به‌ر ده‌بێته‌وه، ماڵێکی تایبه‌ت به کهرماتی خۆمی تێدا دروست ده‌که‌م، نوی ده‌نێم ماڵی من و ده‌یکه‌مه حهرمێکی ئه‌مین، تا له ژیاندا بیت ئاوه‌دانی ده‌که‌یته‌وه ئه‌ی ئاده‌م، پاشان ئوومهتهکان و پێغهمبرانی نه‌وه‌ی تۆ ئاوه‌دانی ده‌که‌نه‌وه، پاشان فه‌رمانی به ئاده‌م کرد که بێته به‌یت و ته‌وافی به ده‌وره‌دا بکات هه‌روه‌ك فریشته‌کان ته‌واف به ده‌وری عه‌رشدا ده‌که‌ن، پاشان ئه‌و به‌یته هه‌روا مایه‌وه تۆ لافاوو تۆفانه‌که‌ی سه‌رده‌می نوح پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت هات، خوای گه‌وره ئه‌م به‌یته‌ی به‌رز کرده‌وه‌و شوێنی به‌یته‌که تا سه‌رده‌می ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت به خاڵی مایه‌وه، ئینجا خوای گه‌وره فه‌رمانی به ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر کرد دووباره سه‌ر له نوێ به‌یته‌که دروست بکاته‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ). واته: بینه‌وه یادی خۆت، کاتێك ئیبراهیم و ئیسماعیل بناغه‌ی به‌یتیان به‌رز کرده‌وه‌و، له خوا ده‌پاڕانه‌وه‌و ده‌یانگووت: خودایه لێمان قبوڵ که، به‌ڕاستی هه‌ر تۆی بیسه‌رو زانا. تا ماوه‌یه‌کی درێژ به‌یته‌که له‌سه‌ر شێوازه‌که‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر مایه‌وه، تا قوڕه‌یشیه‌کان له ساڵی 35ی له‌دایکبوونی پێغمهبهرمان صلی الله علیه وسلم رووخاندیان و، سه‌ر له نوێ چاکیان کرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا قوڕه‌یشیه‌کان بت و صهنهمیان له ناو که‌عبه دانا، ئیدی تا فه‌تحی مه‌که ئه‌م به‌یته به‌م شێوازه مایه‌وه، ئینجا موسڵمانان به‌یتیان له صهنهمهکان پاك کرده‌وه، تا ئه‌وه بوو ئیبن و زوبه‌یر سه‌ر له نوێ چاکی کرده‌وه، تا ساڵی 73ی کۆچی حه‌جاج ئه‌وی شه‌هید کرد‌و، که‌عبه‌ی رووخاند‌و له‌و شوێنه‌ی ئێستا دروستی کرده‌وه، جا کاتێك سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی عه‌باسی مه‌هدی کوری مه‌نسوور هات پرسی به ئیمامی مالیکی کوری ئه‌نه‌س کرد داخۆ دووباره تێکی بداته‌وه وه‌کو ئه‌و شێووازهی لێ بکاته‌وه له ئین و زوبه‌یر دروستی کرد بوو، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: ده‌ترسم مه‌لیک و پاشاکان بیکه‌نه گاڵته‌جاڕی، واته هه‌ر یه‌که‌و به که‌یفی خۆی ده‌ستکاری بکات. بۆیه له‌و کاتیه‌وه به‌م شیوازه‌ی ئێستا مایه‌وه، ئیدی تا ئاخیری زه‌مانیش هه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌و، له به‌ڵای ده‌جال و یهئجوجو مه‌ئجوج و تاعوونیش پارێزراو ده‌بێت، تا (ذو السوقتین)ی حه‌به‌شه خراپی ده‌کات.
تێبینی:
ئەم وتارە تەنها پێشنیارە بۆ وتاربێژانی بەرێز... ئیدی مامۆستایان خۆیان ئازادن، هەر مامۆستایەکیش بیەوێت بە وتارەکانی هاوکارمان بێت، ئەوا بۆ ئەم ئیمێڵەی بنێرێت (wtar@zanayan.org) بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەکەینەوە. |