ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك په‌تایه‌كی جیهانی زۆربه‌ی وڵاتانی سه‌رقاڵ كردووه، کە رێوشوێنی توند بۆ خۆپارێزی بگرنە بەر، له كوردستانیش تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته 20 حاڵه‌ت تۆمار كراوه و کاری جددی کراوەو دەکرێ بۆ ئەو مەبەستە، بۆیه ئه‌ركی له پێشینه‌ی ئێمهمانانو حكومهتو ته‌واوی دامه‌زراوه‌و هاوڵاتیان له‌و ئان‌و ساته‌دا هاوكار بوونه له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه‌و جێبه‌جێ كردنی رێنماییه پێویست‌و په‌یوه‌سته‌كان. دڵنیاین ئه‌م ڤایرۆسه بۆ وڵاتانی خاوه‌ن سه‌رمایه‌و پێشكه‌وتوو مایه‌ی ترس‌و ئه‌ركێكی قوڕسه، چ جای بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی توانای ماددی‌و سیسته‌می به‌رگری روو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه‌یان لاوازه. خۆشبه‌ختانه حكومه‌تی هه‌رێم تا راده‌یه‌كی زۆر باش سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له‌رێی كهرهنتینهكردنو دابینكردنی پێداویستی‌و ده‌ركردنی چه‌ندین بڕیاری تایبه‌ت به خۆپارێزی‌و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانو كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌و ده‌ركردنی رێنمایی..هتد، رێكاری گرنگی گرتۆته به‌ر. به‌ڵام مهترسیو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه هێشتا له‌وه گه‌وره‌تره، كه (خوا نه‌كرده) ئه‌گه‌ر ته‌شه‌نه بكات، وا به ئاسانی بتواندرێ به‌رزه‌فت بكرێ‌و به‌خێرایی بڵاو نه‌بێته‌وه. هه‌موومان هاوڕاین له‌وه‌ی سهلامهتیو گیانی هاوڵاتیان له‌سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌و، ده‌بێ هه‌رچی پێویست بێت له‌و پێناوه وه‌ك رێكاری به‌رگری بگیرێته به‌رو، هه‌مووان هاوكار بین بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر دۆخەکەو كۆنترۆڵكردنی. زانایانی ئایینی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی شهرعیو راوێژی ته‌ندروستی وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی رهوشەکەو هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان، هه‌ر له‌سه‌رتای قۆناغی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌و ڤایرۆسه له وڵاتانی دراوسێ، چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگیان به‌ئاراسته‌ی به‌رچاو ڕوونی‌و خستنه ڕووی روانگه‌ی شه‌ریعه‌ت و رێنمایی ئایینی له‌و باره‌وه گرته‌به‌ر، له كۆتاییه‌كانی مانگی شوباتدا له په‌یامێكدا یه‌كێتی زانایان رایگه‌یاند: به پێویستی ده‌زانین به‌رچاو ڕوونیه‌كی شه‌رعی بده‌ینه هاوڵاتیانمان به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستنی زیاتر له مه‌ترسی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا. دواتر بە راسپاردەی سەرۆکی یەکێتی زانایان سەرجەم لقەکانی یەکێتی زانایان تەکلیف کران بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ ئیدارەی سنوری خۆیان هاوکارو هەماهەنگ بن و هەڵمەت و پلانی ئامادەسازی هۆشیاری و خۆپارێزی لەو مەترسیە گەنگەشە بکەن، تا کار گەیشتە ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە 3ی3ی2020 دوای گەنگەشەکردنی دوا پێشهاتەکان تا ئەو بەروارە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا کۆمەڵێک رێکاری شەرعی (نەک فەتوا) سەبارەت بە پرسی خۆپارێزی لەو مەترسیە بڵاو کردەوە. بەداخەوە ئەو هەنگاوە لای هەندێ کەس و راگەیاندن بەتایبەت لە سۆشیال میدیا خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کرا، لەو یەک دوو رۆژەی رابردوو بابه‌تێكی برای به‌رێز كاك عارف قوربانیم بینی كه له سایتی رووداو به‌ناونیشانی (مولحیده‌كانی چین‌و موجاهیده‌كانی كوردستان) به‌رواری 7ی3ی2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تێیدا ره‌خنه له یه‌كێتی زانایان ده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، كه بۆ من جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو كه‌سێكی عاقڵمه‌ندو نوسه‌رو رۆشنبیری وه‌ك به‌رێزیان چۆن له بێئایی یان كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری فه‌وزای فه‌یسبووك شتێكی له‌و شێوه ده‌نوسێت! كه به‌داخه‌وه ئه‌و بێ ره‌چاوكردنی هه‌ندێ پێوه‌رو شرۆڤه‌ی بابه‌تی‌و پێوەری ئینساف، كۆمه‌ڵێك باس‌و تۆمه‌تی داوه‌ته پاڵ یه‌كێتی زانایان كه له بنه‌ڕه‌تدا زانیاری ناته‌واو و بێ بنهمانو دوورن له راستیه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدا یه‌كێتی زانایان ده‌سپێشخه‌ر بووه له سازكردنی زه‌مینه‌ی هۆشیاریو هاوكاربوون بۆ پرۆسه‌ی خۆپارێزی‌و ته‌شه‌نه نه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه، وه قه‌ناعه‌تی ته‌واوی به‌وه هه‌بووه، كه پێویسته ته‌واوی رێكاره‌كان ته‌نانه‌ت تا ده‌گاته پرسی راگرتنی وتاری هه‌ینی جێبه‌جێ بكرێن، چونكه به‌پێی تێگه‌یشتن له ئیسلام مرۆڤ له‌هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره‌و پاراستن‌و سه‌لامه‌تی ئه‌ركێكی زێده گرنگ‌و پێویسته، لێ كات‌و ته‌وقیتی راگرتن‌و بڕیاردانی ئه‌م پرسه‌ی په‌یوه‌ست به لایه‌نی په‌یوه‌ندارو مه‌ودای نزیكی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌و ڤایرۆسه كرد، چونکە کاتەکە وای دەخواست وەک چۆن ئێستا وەزارەتی تەندروستی راپۆرتی رۆژانەی هەیە، ئەوهاش یەکێتی زانایان مەبەستی بوو بەپێی کات و ئاستی مەترسی قسە لەو پرسانە بکات، کە پێویستیان بە خستنە ڕووی روانگەی شەرعی هەیە. یه‌كێتی زانایان نه‌ك فاكته‌ری خۆههڵقورتاندنو فه‌توای پێچه‌وانه نیه (وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ)، بگره له‌و په‌یامه‌ی پێشتر ئاماژه‌م پێدا راشكاوانه ده‌ڵێت: وه‌ك ئه‌ركێكی شه‌رعی داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به چاكی بابه‌ندی بڕیار‌و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن، دیاریشە رۆڵ و کاریگەری زانایان لەمەڕ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە چەند گرنگ و لە چ ئاستێکە. به‌ر له‌وه‌ی یه‌ك حاڵه‌تی گومانلێكراویش هه‌بێ له كوردستان، یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی دا وتاری هه‌ینی سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان تهرخانو تایبه‌ت بكرێ به بابه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌و خۆپارێزی هاوڵاتیان له نه‌خۆشی (كۆرۆنا)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یه‌كێتی زانایان به یەک ووشهش باسی له‌وه نه‌كردووه داخۆ ئه‌و ڤایرۆسه بۆ خه‌ڵكی چین (غه‌زه‌به یان ره‌حمه‌ت)! چونكه هه‌ندێك دیارده‌ی گه‌ردوونی هه‌ن ناچنه چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه كه توڕه‌بوونی خودایه‌و ده‌یه‌وێ تۆڵه بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت نه‌ده‌بوو پێغه‌مبه‌ران و یاوه‌ران تووشی ده‌ردو به‌ڵاو په‌تا ببن! هەندێ شت سونەتی خوایین لە گەردووندا روودەدەن، ئیدی نازانم ئه‌و قسه‌ی له‌كوێ هێناوه كه ده‌ڵێ: "له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ڤایرۆسه له چین، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئه‌مه غه‌زه‌بی خودایه بۆ مولحیده‌كانی چین". له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ر له‌هه‌ر لایه‌نێكی فه‌رمی یه‌كێتی زانایان داوای كرد به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و بۆنه ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سنودار بكرێن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئیداره‌ی شاره‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رایانگه‌یاند: كه سوپاسی رۆڵی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پاڵپشتی‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌تی خۆپارێزی پێشكه‌شیان كرد، كه‌چی تازه به‌تازه جه‌نابت ده‌ڵێی: "به‌داخه‌وه یه‌كێتی زانایان رۆڵێكی پێچه‌وانه‌ی پێویستیان بینی..!!" یان ده‌ڵێی: "له‌و لاوه یه‌كێتی زانایان بڕیار بدات‌و بڵێ پابه‌ند نابین!!". له‌سه‌ر ئه‌وه من ته‌حه‌دا ده‌كه‌م یه‌كێتی زانایان بڕیاری له‌و شێوه‌ی دابێت! یان هه‌وڵێكی پێچه‌وانه‌ی گرتبێته به‌ر! ئه‌م چه‌واشه‌كاریه بۆ؟ ئاخر یه‌كێتی زانایان به‌و په‌ڕی پهرۆشیو به‌ده‌مه‌وه‌چوون له‌خزمه‌ت پرۆسه‌كه بووه‌و هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیشی بۆ سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان بووه، به‌ڵام به سەراوژێر خوێندنەوەو جیاوازی نەکرن لە نێوان (فه‌توا)و (رێکار- لەکاتێکدا لە کۆنگرە رۆژنامەوانیە باس لەوەش کار کە ئەمە رێکاری کاتین و بەپێی قۆناغی تەشەنەکردنی مەترسی کۆرۆنا قابیلی گۆڕانن) هه‌ر وا ده‌بێ كه لێی حاڵیبوویو ده‌ڵێی: ئه‌و فه‌توایه رێك به‌و مانایه دێت كه خه‌ڵك به كۆمه‌ڵ بچن به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه. ئەمە بۆ نوسەری هۆشیار بەگران دەوەستێ! چونکە جیاوازی زۆره له‌نێوان خۆ بهكۆژدانو شه‌هید بوون! ده‌بوو (رێکارەکان) هه‌مووی پێكه‌وه بخوێنیته‌وه‌و ته‌واو لێی حاڵی بیت، نه‌ك وه‌ك (فویل للمصلین) ته‌نها رسته‌یه‌ك دهربێنیو ده‌رده دڵی خۆتی به‌رامبه‌ر خزمهتو كۆششه‌كانی زانایان پێ هه‌ڵڕێژی! كاتێ شه‌ڕی داعش هه‌بوو له كوردستان هه‌مووان ده‌مانگوت: ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی له‌شه‌ڕی داعش بكوژرێ شه‌هیده، به‌س ئه‌وه مانای هاندان نه‌بوو كه پێشمه‌رگه به‌كۆمه‌ڵ به‌ره‌و پیری مه‌رگ بڕۆن‌و خۆیان به كوشت بده‌ن تا شه‌هید بن، كه‌سیش وای لێك نه‌ده‌دایه‌وه، وایه؟ ده‌ی خۆ ئه‌وكات یه‌كێتی زانایان فه‌توای دا ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌شه‌ڕی داعش ده‌كوژێن شه‌هیدن. زیاد له‌وه‌ش نه‌ده‌بوو به نه‌فه‌سێكی تهنگو پڕ له هه‌ستی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی هاوار بكه‌یت و بڵێیت: "له راستیدا نه‌ده‌بوو حكومه‌ت رێگه‌بدات لێژنه‌ی فه‌توا یان هه‌ر مه‌لایه‌كی دیكه له‌م پرسه‌دا قسه‌یان هه‌بێ". لەبەر ئەوەی هەمیشە قسەو هەستی ئەوان دڵسۆزی و پەرۆشیەو هیچیتر نا. ئیدی هه‌ستم به ناره‌حه‌تی كرد كه كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك به‌رێزتان رۆڵی دیار‌و كارای یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستی پیشهییو ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی به‌و شێوه بێئاگاییه ببینن‌و هه‌ڵیسه‌نگێنن، له‌كاتێكدا چاوه‌ڕێ بووم جهنابتو رۆشنبیرانی كوردستان ئه‌و دیوه جوانه‌ش پیشان بده‌ن و هەڵوەستەی لەسەر بکەن، كه زانایانی كوردستان به له‌به‌ر چاوگرتنی پێگه‌و رێز‌و سه‌لامه‌تی مرۆڤ‌و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه (به‌تایبه‌ت له مه‌ترسی ئه‌و ڤایرۆسه) بێ یەک و دوو ملکەچی رێنماییەکان بوون و ده‌رگای مزگه‌وته‌كانیان داخست‌و نوێژی به‌كۆمه‌ڵیان راگرت، كه ئه‌مه به‌ڵگه‌ی بایهخو گهورهییو رێز‌و پێگه‌ی مرۆڤه له ئایینی پیرۆزی ئیسلام لهلایهكو، پابه‌ندی زانایانیشه به رێنماییه تهندروستیو پێویسته‌كان، نه‌ك (رۆڵی پێچه‌وانه) له‌لایه‌كی تره‌وه. لەگەڵ رێز‌و سڵاو‌و.. * به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان |