یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2023 : 14:06:16
قه‌باره‌ی فۆنت
زانايانی ئایینی فریادڕەسی کۆمەڵگەن

یەکێ لەو دەسکەوتە گرنگانەی میللەتەکەمان کە هەموو لایەک شانازی پێوە دەکەین، بوونی رێکخراوێکی پیشەیی پەیوەست بە زانایانی ئایینیە لە هەرێم کە خۆی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەبینێتەوەو نوێنەرایەتی سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکات، وەک مەرجەعی مەلای کورد لەناوخۆو جیهانی ئیسلامی؛ خاوەن پێگەیەکی گرنگ و کاریگەرو حوزورێکی کاراو ناسراوە، ئەم رێکخراوە لە 21ی9ی1970 به‌ بەشداری زانایانی كوردستان و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی مه‌لا مسته‌فای بارزانی –بەرەحمەت بێت- دامه‌زرا، یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی له‌ گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی به‌ست و، بووه‌ بناغه‌یه‌كی گرنگ بۆ کارو پرۆژەی زانایانی ئایینی لە بواری رێكخراوه‌یی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا.

ئەم یەکێتییە؛ دامەزراوەیەکی فەرمیە لە چوارچێوەی رێکخراوێکی پیشەیی، خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پاراستنی بەهای دینداری میللەتی کورد دەکات، ئامانجیەتی هەمیشە بە شێوەیەکی دروست و هاوسەنگ و میانڕەو؛ هەنگاوەکان بەرەو پێشەوە بڕۆن و خزمەتی هەردوو شا باڵی ئایینپەروەری و نیشتمانپەروەری لەبەر چاوو بگرێت، بۆ ئەوەی وێنای ئیسلام بەئاراستە هەستی ئایینی و نەتەوەیی لە چوارچێوەی درێژەدان بە رێبازی زانایانی کورد وێنایەکی جوان و شایستەو لە ئاست پێویست و خواست و واقع بێت، لەم پێناوەش هەوڵی بەردەوامی بۆ راگرتنی یەکڕیزی و تەبایی و یەکهەڵوێستی زانایانە، تا بەهێزی یەکگرتوویی هەنگاو بنێت و دواجار ئەم پەیامە بگەیەنێتە نێو کۆمەڵگەو لایەنە سیاسیەکان، تا نێو ماڵی کورد تەبا بێت و پەرتەوازەیی و نابەروێکی ڕووی تێ نەکات.

زانایانی ئایینی بە حوکمی کارو هەنگاوەکانیان بەردەوام لەناو خزمەتێکی گرنگ دان، چونکە لەلایەکەوە پیشەکەیان شەڕەفمەندترین پێگەو پایەی هەیەو ئەوان میراتگری پێغەمبەرانن، وەک پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: (إِنَّ العُلَمَاءَ ‌وَرَثَةُ ‌الأَنْبِيَاءِ) رواه الترمذي. لەگەڵ ئەوەشدا گرنگترین ئەرک و مەهامی پێغەمبەرانیان هەڵگرتووە، کە خۆی لە دەعوەو بانگەوازی بۆ لای خواو بانگهێشتی خەڵک بۆ چاکەو رێگری لە خراپەیە، خوای گەورە دەفەرموێ: (قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ  عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي..) یوسف:108، واتە: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر- درودی خوای لێ بێت- تۆ بڵێ: ئا ئه‌مه‌ رێگه‌و رێبازمه‌؛ من ‏و شوێنكه‌وتوانم بانگ ده‌كه‌ين بوَ لاى خواى په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچينه‌و بناغه‌يه‌كى روون ‏و ئاشكرا.

زانايانی ئایینی وەک بزوێنەری ژیانی کۆمەڵایەتی و ئاراستەکردنی کۆمەڵگە؛ هەمیشە رۆڵی سه‌ره‌كیان بینیوه‌ له‌ ڕۆشنبیركردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌ روویان له‌ خه‌ڵكی كوردستان كردووه‌، وه‌ خه‌ڵكیش به‌رده‌وام به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ گوێبیستی ئامۆژگاری ئەوان بوون، وه‌ك چۆن بینیمان زانای كورد چ رۆڵێکی گرنگی گێڕا له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجه‌كانمان به‌رامبه‌ر به‌ بیری توندئاژۆیی و دورخستنه‌وه‌یان له‌ توندوتیژی و لادانە کۆمەڵایەتیەکان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو دروستکردنی هەستی گیانفیدایی بۆ کوردستان و پاڵپشتی پێشمەرگەو قوڵکردنەوەی گیانی نیشتمانپەروەری و ئاشناكردنیان به‌ ره‌وشت و ئه‌ده‌بی به‌رزو دروست، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وهو بێدارکردنەوەیان له‌ دەیان دیاردەی خراپی وەک مادده‌ی هۆشبه‌رو تاوانەکانی دیکەو پیلانی ناحەزان و ئەجێندای دەرەکی، كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت هه‌رگیز ناكرێت رۆڵ و کاریگەری زانایان پەراوێز بخرێت یان نادیدە بگیرێت، چونکە هیچ شەریحەیەکی تر ناتوانێ ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە مامۆستایانی ئایینی کاریان لەسەر کردووە، لەگەڵ ئەمەش هەوڵیان داوە مزگەوت وێڕای ئەوەی ناوەندێکی رۆحی و خواپەرستیە، بیکەنە زانکۆیەکی گەورەی رۆشنبیری و پێگەیاندنی گەنج و لاوان و گۆشکردنیان بە باگڕاوەندی ئایینی و، خاوەن کەسایەتیەکی دامەزراوو متمانە بەخۆو هۆشیارو ویژدان زیندوو بەرامبەر پرس و پێشهاتەکان.

ئامادەیی زانایان لەرووی کۆمەڵایەتیەوە وەک چاوساغ و چاکسازو رێکخەری کاروبارە کۆمەڵایەتیەکان، پێگەیەکی دیارەو هەمیشە رووی بۆچوون و قسەو ئامۆژگاریان جێی بایەخ و، تەنانەت جاری وا هەبووە پەیامی زانای ئایینی چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە بووە، لە بۆنە گشتییەکان و سوڵح و داخوازی و پرۆسەی هاوسەرگیری هتد، کەم وابووە بێ حوزوری زانای ئایینی بەرێوە بچێت، لەرووی دەروونی و رێکخستنەوەی رەفتارو گوفتارو هەڵسوکەوتەوە خەڵک رادێنن لە سەر هەوڵ و کۆشش و پیشەزانی و ئیشکردن، بۆ ئەوەی خزمەتی مرۆڤ و کۆمەڵگە بکەن و کەسانی دڵسۆز بۆ گەل و وڵات بەرهەم بێنن، بەدیوێکی تر ئەگەر دکتۆر، ئەندازیار، مامۆستا، دادوەر، مافناس، ئابوریناس، کرێکار، یان هەر پیشەوەرێکی تر لەبواری خۆی خزمەت بکات، ئەوە پەیامی زانایانی ئایینی بۆ هەمووانە بەرەو رێی چاکەو کارو هەنگاوی باش، بۆیە هەمیشە خزمەتی زانایان جێی پێزانین و مایەی شانازییەو بەڵگەی ئەو راستیەیە کە پێگەی زانایان لەناو کۆمەڵگەی کوردی لە ئاستێکی باڵاو بەرز دایە.

لەم سۆنگەوە ئەم تێگەیشتنە ئاسۆ فراوانە لای میللەتی کوردیش دروست بووە، کە کارو بەرنامەی زانایانی ئایینی چەندە پیرۆزو بەجێیەو لەهەمان کاتیش قەتیس نیە تەنها لە مزگەوت؛ بەڵکو زانایانی ئایینی وێڕای ئەوەی خەمی کۆمەڵگەیان لە کۆڵناوە، لەهەمان کات بەشدارییەکی کارایان لە ئەنجامدانی سوڵح و ئاشتەوایی و خۆشی و ناخۆشیەکانی خەڵک و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان هەیەو حوزورێکی هەمیشەیی لە نێوان زانایان و هاوڵاتیان لەکاتی لەدایکبوون تا دوای مردن لە چوارچێوەی رەهەندی ئایینیەوە بوونی هەیە، ئەمەش وای کردووە زانایان جێی متمانەی خەڵک و کۆمەڵگە بن.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان وەک چەترو سەرچاوەی هێزی زانایان، دەستێکی باڵای هەبووە لە گەیاندنی پەیامی مەلای کورد بە لوتکەی هەرەمی دەستەڵات لەپێناو پاراستنی عەقیدەو رەوشتی میللەت و پێدانی بەرچاو ڕوونی لە هەموو ئەو پرس و پێشهاتانەی رەهەندی ئایینی و بەرژەوەندی گشتی تێدایە، هۆشیارو چاوکراوە بووە لەهەمبەر یاساکان و پرۆژەو ئەجێندای بیانی و ناوخۆیی؛ بۆیە بە حیکمەتەوە لەرێی کاری دامەزراوەیی قسەی خۆی گەیاندووەو چەندین نمونەش هەن کە راو سەرنجی یەکێتی زانایان لەبارەیانەوە بەهەند وەرگیراوە.

پەرۆشی و خەمخۆری یەکێتی زانایان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی زانایان و پێداگیری لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ خزمەتی خۆبەشان و هەڵوێستی جددی بۆ گوزەران و موچەی هاوڵاتیان و دەرکردنی دەیان فەتوا لەسەر هەموو ئەو پرس و پێشهاتانەی ناوو ناوەرۆکیان لەبەردەم خەڵکی دیندار دیار نیەو ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەرووی عیبادات و موعامەلات و پرسە هاوچەرخەکان؛ رای شەرعی راگەیاندووەو کۆمەڵگەی هۆشیار کردۆتەوە لە هەردوو لایەنی ئەرێنی و نەرێنی و حەڵاڵ و حەرامی قەزیەکە، هەر بە نمونە دەیان جۆری بازرگانی ئەلیکترۆنی وەک تەونی جاڵجاڵۆکە بڵاوبوویەوەو هەزاران خەڵک لێی زیانمەند بوون، خۆشبەختانە لەرێی فەتواکان هۆشیار بوونەوەو زیانەکانیان لە نیوە بۆ گەڕایەوە.، لەدوا هەنگاویشی کارکردنە بۆ پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی مەزهەبی ئیمامی شافیعی وەک مەزهەبی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی رێڕەوی ئایینی خەڵک روون بێت و توراس و رێبازی گەورە زانایانی کورد ئدیامەی هەبێت، چیتر بۆچوونی هاوردەو هەڕەمەکی نەبێتە مایە فەوزاو سەرچاوەی بەرهەمهێنانی توندڕەوی لە کوردستان

بە کورتی هەر جوڵەو بزاوتێک پێچەوانەی شەریعەت و بەهاو کلتوری کۆمەڵگەی ئێمە هاتبێتە پێشەوە، یەکێتی زانایان قسەی لێ کردووەو هەڵوێستی خۆی راگەیاندووە، له‌ بواری ڕینموویی ئاینی و ئەخلاقی و ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تیشدا وەک پارێزه‌رێکی سه‌ره‌کی که‌سایه‌تیی ئیسلامی و، بنیاتنه‌رو په‌یڕه‌وی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شیرازه‌ نه‌بچڕاوو ئابڕوومه‌ندی مرۆیی، بێ هیچ ته‌کلیف و ئیمتیازێک خۆبه‌خشانه‌ وه‌ک ئه‌رکێکی به‌رپرسیارانه‌ی دینی و ئه‌خلاقی و نیشتمانی و خۆی پێوه‌ پایه‌ند کردووه‌، هەر ئەمەش وای کردووە هەندێ جار یەکێتی زانایان بە ئامانج بگیرێ و لە شان و شەوکەتی کەم بکرێتەوەو دەیان قسەو باسی نابەجێی بەرامبەر بکرێ، بەڵام پێگەو پاکی و راستەڕێی زانایانی کورد قەت بەم جۆرە هەوڵە نابەرپرسانە نەکەوتووەو ناشکەوێت. خوای گەورە فەرمویەتی: (..فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَآءً وَأَمَّا مَا يَنفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الأرْضِ كَذلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الأمْثَالَ لِلَّذِينَ اسْتَجَابُواْ لِرَبِّهِمُ الْحُسْنَى..)  الرعد: 17.

بەرزو پیرۆز بێت 53 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەسەرجەم زانایانی ئایینی و هەموو دۆست و دڵسۆزانی کاروانی دینداری و ئەم رێبازە راست و رەسەنە.

........

مەلا عبدالله شێرکاوەیی

ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

20ی9ی2023