یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/03/2023 : 11:48:49
قه‌باره‌ی فۆنت
چۆن پێشوازی له‌ مانگی ره‌مه‌زان بكه‌ین؟

له‌به‌ر گرنگی‌و گه‌وره‌یی مانگی ره‌مه‌زان، سه‌له‌فی ساڵح له‌ یاوه‌ران‌و تابیعین، گرنگی زۆریان به‌ مانگی ره‌مه‌زان ده‌دا، خۆشحاڵ ده‌بوون به‌ هاتنی‌و دوعایان ده‌كرد، خوا بیانگه‌یه‌نێته‌ ره‌مه‌زان‌و رۆژوشیان لێ‌ قبوڵ بكات.

ئه‌وان به‌رۆژوو ده‌بوون‌و پارێزگاریشیان له‌ هه‌ر شتێك ده‌كرد، كه‌ له‌ رۆژوه‌كه‌یان كه‌م بكاته‌وه‌، وه‌كو قسه‌ی بێ‌ مانا‌و گاڵته‌‌و غه‌یبه‌ت‌و دووڕویی‌و درۆكردن، شه‌وانی ره‌مه‌زانیشیان به‌ زیكرو قورئان خوێندن زیندوو ده‌كردوه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ژارانیش به‌ به‌شینه‌وه‌ی خواردن‌و چاكه‌‌و خێره‌وه‌ هه‌نگاویان ده‌نا، له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیان له‌هه‌‌وڵی پاڵفتەو پاککردنەوەو خواپه‌رستی و گەیشتن بە پەروەردەو واتاو وانەکانی قوتابخانەی رۆژوو دابوون.

سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان له‌ غه‌زای به‌در یه‌كێكه‌ له‌و ده‌سكه‌وته‌ گه‌ورانه‌ی موسڵمانانی برده‌ قۆناغی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌وه‌، كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان ئه‌نجام دراو هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌دان كه‌س به‌ره‌وه‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ هاتن‌و مه‌ككه‌ی پیرۆزیش بوو به‌ پایته‌خی موسڵمانان.

مانگی ره‌مه‌زان مانگی خه‌وتن‌و ته‌مبه‌ڵی نیه‌، هه‌روه‌ك خه‌ڵكانێك وای لێ‌ حاڵی بوون، به‌ڵكو مانگی جیهادی نه‌فس‌و خواپه‌رستی‌و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاكه‌.

 له‌به‌ر ئه‌وه‌ جێی خۆیه‌تی به‌و په‌ڕی دڵخۆشیه‌وه‌ پێشوازی لێ‌ بكه‌ین‌و به‌ڕێزیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه‌ بكه‌ین، چۆن وا نابین؟ له‌ كاتێكدا خوای گه‌وره‌ ئه‌و مانگه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ رۆژوو گرتن! مانگی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه‌ پیرۆز! كه‌ هیدایه‌تی خه‌ڵكیدا‌و له‌ گومڕایی رزگاری كردن‌و به‌ره‌و نوری هیدایه‌ت بردنی، چۆن خۆشحاڵ نه‌بین به‌و مانگه‌، كه‌ ده‌رگایه‌كانی به‌هه‌شتی تێدا ده‌كرێنه‌وه‌‌و ده‌رگایه‌كانی جه‌هه‌ننه‌می تیا دائه‌خرێن‌و شه‌یتانه‌كانیش زنجیر ده‌كرێن! چۆن دڵخۆش نه‌بین، له‌كاتێكدا كه‌ مانگی ره‌مه‌زان مانگی دووقات بوونه‌وه‌ی چاكه‌كان‌و لێبوده‌یی خواییه‌ له‌ تاوانه‌كانمان.!

پێویسته‌ به‌ ده‌رفه‌تی بزانین‌و ژیانمان به‌ خواپه‌رستی ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌، به‌ ئه‌نجامدانی خواپه‌رستی خوا‌و دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ خوا، به‌ ته‌وبه‌یه‌كی ته‌واو و له‌گشت تاوان‌و گوناهه‌كانمان، پێویسته‌ خۆمان بپارێزین له‌ خراپه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌‌و كه‌سانه‌ بین كه‌ سه‌ركه‌وتووی هه‌ردوو دونیان‌و به‌ دڵێكی پاكه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای خوای خۆیان.

پێویسته‌ پێشوازی له‌و مانگه‌ بكه‌ین به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌رزو به‌ ئیمان‌و یه‌قینه‌وه‌، با له‌گه‌ڵ به‌رۆژوو بوون ئه‌ندامه‌كانیشمان به‌رۆژوو بن‌و واز له‌ خراپه‌ركان بهێنن، با واز له‌ خراپه‌‌و نه‌زه‌رو گۆرانی‌و خواردنی حه‌رام‌و قسه‌ی نارێك بهێنین، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ره‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگار‌و رزگارمان بێت له‌ سزای دۆزه‌خ، با هه‌وڵی پارێزگاری بده‌ین له‌ ئادابه‌كانی رۆژوو له‌ ته‌واوی ئه‌و مانگه‌‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جنێویشیان پێ‌ داین، بڵێین (إنی صائم) به‌ خراپه‌ وڵامی كه‌س نه‌ده‌ینه‌وه‌، با به‌ وشه‌ی جوان‌و مامه‌ڵه‌ی جوانه‌وه‌ هه‌لسوكه‌وت بكه‌ین، تا بگه‌ینه‌ پله‌ی ئیخلاس‌و نوێژو رۆژی‌و كرده‌وه‌كانمان ته‌نها بۆ خوا بێت، چونكه‌ خوا ته‌نها ئه‌و كرده‌وانه‌ وه‌رده‌گرێت، كه‌ یه‌كسانن له‌گه‌ڵ هه‌قیهقه‌تی ئیخلاس‌و به‌ ته‌واوه‌تی بۆ خوا ئه‌نجام ده‌درێن.

پێویسته‌ پارێزگاری له‌ نوێژه‌كانی ته‌ڕاویح بكه‌ین، وه‌ك پابه‌ن بوونێك له‌ رێبازی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بێت) به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاداشت‌و گه‌یشتنه‌ پله‌ی ئه‌و فه‌ردووده‌ی كه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (من قام رمضان إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه )متفق علیه.

 پێویسته‌ شه‌وانی كۆتایی به‌ شه‌و نوێژو قورئان خوێندن‌و زیكرو دوعا‌و نزای لێخۆشبوون زیندوو بكه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ له‌ پاداشتی شه‌وی قه‌در بێ‌ به‌ش نه‌بین، كه‌ ده‌كا خێری 83ساڵ‌و چوار مانگ خواپه‌رستی ته‌نها له‌ یه‌ك شه‌ودا، ئه‌و شه‌وه‌ شه‌وێكی پیرۆزه‌، چونكه‌ قوڕئانی تیا نازڵ بووه‌‌و هه‌ر له‌و شه‌وه‌شدا مه‌لائیكه‌ی خوا دێنه‌ سه‌ر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی حاڵی خواپه‌رستی هه‌موو ئه‌وانه‌ بگه‌یێننه‌ خوای گه‌وره‌، تا به‌ر ره‌حمه‌تی خۆیان بخات، ده‌با دوعا بكه‌ین، خوای گه‌وره‌ له‌ ئێمه‌‌و دایك‌و باوك‌و موسڵمانان خۆش بێت‌و هه‌موومان بخاته‌ ژێر باڵی ره‌حمه‌تی خۆی.. چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) له‌و ده‌شه‌وه‌ی كۆتایی خۆی ئاماده‌ ده‌كرد‌و له‌ خواپه‌رستی قوڵده‌بووه‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ بیخاته‌ به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خۆی، بۆیه‌ شه‌وانه‌ له‌ مزگه‌وت ده‌مایه‌وه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موومان زۆر قورئان بخوێنین، به‌شێوه‌یه‌ك، كه‌ ببێته‌ شه‌فاعه‌تكارمان له‌ دوا رۆژدا، با له‌گه‌ڵ قوڕئاندا بژین، تا بگه‌ین به‌و چوار ده‌سكه‌وته‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر ئاماژه‌ی پێ‌ داوون: (وما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة وغشيتهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله في من عنده) رواه مسلم.

پێویسته‌ به‌رده‌وان دوعا بكه‌ین، به‌ تایبه‌ت له‌ شه‌واندا، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی دێته‌ ئاسمانی دونیا‌و ده‌فه‌رموێ‌ :( من يدعوني فأستجيب له من يسألني فأعطيه من يستغفرني فاغفر له).

زۆر به‌ڵگه‌ هه‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ رۆژووگر دوعای قه‌بوڵه‌، چونكه‌ هیچ په‌رده‌یه‌ك له‌ نێوان رۆژووگرو خوا نامێنێ‌‌و بگره‌ خوا خۆیشی به‌ڵێنی قه‌بوڵكردنی دوعای داوه‌، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ‌: (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ).

ئه‌ركه‌ موسڵمان له‌و مانگه‌ كاته‌كانی خۆی به‌ فیڕۆ نه‌دات‌و له‌ خواپه‌رستی‌و كاری چاكه‌ خه‌رجی بكات، خۆی رابهێنێ‌ له‌سه‌ر ئاكاری باش‌و ره‌وشتی به‌رز، به‌ تایبه‌ت له‌و كاتانه‌ی پیرۆزن له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا، كه‌ به‌ هیچ نرخێك شتی وا باش ده‌ست ناكه‌وێ‌. پێویسته‌ به‌رنامه‌ هه‌بێت بۆ ئه‌و مانگه‌‌و ژیان به‌ پێی جه‌دوه‌ل بڕوات، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ زێڕینه‌ وه‌ربگیرێت، كه‌ كاتێكدا له‌و كاته‌ به‌رپرسیارین‌و ده‌بێ‌ هه‌ر له‌ خێر سه‌رفی بكه‌ین، ئه‌گه‌رنا تووشی په‌شمانی‌و شۆك ده‌بین.

خوای گه‌وره‌ چاودێریمان ده‌كات‌و ئاگای لێمانه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌ ئاگاداری نوێژه‌كانمان بین‌و به‌ جه‌ماعه‌ته‌وه‌ بیانكه‌ین، ئا به‌و شێوه‌ چه‌نده‌ پشووش بده‌ین خوای گه‌وره‌ به‌ خواپه‌رستی بۆمان ده‌نووسێ‌.

دوای نوێژی عه‌سر زیكری ئێواران بخوێنین‌و چه‌نده‌ ده‌شكرێ‌ قورئان بخوێنین، دوای مه‌غریبیش له‌ گه‌ڵ نوێژی عیشا ته‌راویحه‌كان ئه‌نجام بده‌ین، دوای ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك له‌خوا بپارێینه‌وه‌، كه‌ هیدایه‌تمان به‌رده‌وام بكات‌و، كارو به‌رنامه‌ی ژیانمان له‌سایه‌ی قورئان‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌روه‌ به‌هره‌دارو سه‌ركه‌وتوو بكات. هه‌وڵ بده‌ین به‌ دوعاكردن داوای یارمه‌تی له‌ خوا بكه‌ین بۆ سه‌رفراز بوونمان له‌ نه‌هامه‌تیه‌كانی دونیا‌و میحنه‌ته‌كانی دوا رۆژ.

به‌ كورتی: ئه‌و كه‌سه‌ی تامه‌زرۆی ره‌حمه‌تی خوایه‌‌، هه‌وڵ بدات به‌و په‌ڕی رێكیه‌وه‌ كاته‌كانی خۆی رێك بخات‌و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خواپه‌رستی بژیێت، تا ده‌گاته‌ پله‌ی ته‌قواداری کە مانگی رەمەزانی لەپێناو فەرز کراوە، تا خوای گەورە بمانخاته‌ به‌ر ره‌زامه‌ندی خۆی‌و له‌ ڕیزی بڕواداران هه‌ژمارمان.. (إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ)..