یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/02/2022 : 11:15:45
قه‌باره‌ی فۆنت
بایەخدانی ئیسلام بە پەروەردەکردنی ناخ و ڕۆح
داخی گرانم کەوتوینەتە ڕۆژگارێ کەچاوەکان زیاتر لەسەر ڕۆکەش و روپۆشن و حەسێبی تەواو بۆ توێکڵ ئەکرێ و کاکڵ و کرۆک پەراوێز خراوە ئەوە لە کاتێکدایە کەخوا ناوەڕۆکی بەلاوە گرینگە و جێی سەرنجە نەوەک ڕوکەش چونکە ئەم جەستەو لەش و لارەمان هی خاکەو لەگەڵ خۆڵ تێکەڵەبێتەوەو نامێنێ ئەوەی بەرزەبێتەوەو حەق و حیسابی لەگەڵ ئەکرێ و ناخ و ڕۆحە،حەزرەتی خۆشەویستیش درودی خوای لەسەربێت ئەفەرموێ: ان الله لا ینظر الی صوركم واموالكم ولكن ینظر الی قلوبكم واعمالكم.
وەئەم جەستەیەش تەنها بۆپاراستنی ڕۆحە وەکو خەلێفەو قەفەزێک وایە بۆ پاراستنی هەنگوین،بەداخەوە زۆر دەمێکە ئیش لەسەر ئەوەئەکرێ ڕۆح لە دینداری دەرکەن و بیمرێنن و پەرستشەکان ببنە چەند جوڵەو وەرزشێکی جەستەیی،گومانیش لەوەدانیە هەرکاتێ مرۆڤ کاکڵی دەست نەکەوت ئەبێ خۆی بەتوێکڵ سەرقاڵ بکات و قەناعەتی خۆی بێنێ ئەگینا ئێستا زۆر بەڕونی هەست بەوە ئەکرێ کەئامانجەکەیان پێکا بەگشتی هێندەی سەرنج و چاوەکان لەسەر روکەش و ڕواڵەتە بەچارێگی ئەوە ناچینە نێو ڕۆح و قوڵایی شتەکان کڕوک و ناخ و ماهیەتی شتەکانمان پەراوێز خستوە بۆنمونە لەنوێژەکانمان هێندەی بیر لەمزگەوتی جوان و دەنگی خۆش و ئامێری دەنگ و ئاوازو مەقامات و کورتی درێژی نوێژە کەینەوە هێندە بەلای ئەوەوە ناچین کە نوێژێک بکەین خشوع و ملکەچی و ئامادەیی دڵ بیر نەڕویشتنی تێدابێ و چێژی لێ ببینین و کاریگەریمان لەسەر جێبهێڵێت، لە زەکات و حەج و ڕۆژو و تەواوی عیبادەتەکانی تریش هەر واین هێندەی بیر لەلایەنی سۆزداری و خزمایەتی و بازرگانی و تەندروستی و کۆمەڵێک بابەتی تر ئەکەینەوە هێندە بیرمان لای ئەوەنیە کە بەدڵسۆزی و مەبەستی تەواو بۆخوا بیکەین،لەوتارەکانمان هێندەی بیر لە زمان پاراوی و ڕەوانبێژی و زمانی نەجستەو جلوبەرگ و تۆنی دەنگ وئامێرەکانە کەینەوە هێندە بیر لەوەناکەینەوە کەوتارێکی ئیمانی و ڕۆحی و کاریگەربێ بەسەر دڵ و دەرونی ئامادەبوان بیرمان لەوەیە پێمان بڵێن وتارێکی خۆشبو نەک بڵێن کاریگەر بو،بۆیە بەڕای بەندە بۆشایی و کەلێنێکی ئێجگار ئەوەی ڕۆحیمان هەیە بۆیە نەچێژ لە بەندایەتی وەرەگرین نەکاریگەریشمان  لەسەر جێدەهێڵێت.
هەربۆیێ زۆر زەرورە بەجدی ئیش لەسەر ئەوەبکرێ ڕۆح بەبەر شتەکان دابکرێتەوە،ئاخر هەر بەڕاستی ناخ ودڵمان مردووە ویژدانمان سڕ بوە هەستەکانمان بەجارێ پەکیان کەوتووە نەگریانێ نە هەژانێ نەموڕچوکەیێ! قورئان ئەخوێندرێ لە سەرگۆڕستان و بەدیار تەرم و گۆڕەوە قاقای پێکەنیمان دێ و خەریکی بازاری دونیان نابان پێدادێ و نەباران،باسی دیمەن و مەشهەدەکانی مەیدانی مەحشەرو پردی سیرات و ئازارو ئەشکەنجەی دۆزەخ ئەکرێ کەچی هەر بەخەڵیشمان دانایێ و بیرێک لەحاڵی بێحاڵی خۆمان ناکەینەوە،ئەبێ دوعابکەین خوا دڵمان زیندوو بێدارکاتەوە،یانیش وەکو ڕابیعەی عەدەوی بڵێن خوایە یان نوێژی بێ دڵمان لێ قەبول بکە یانیش دڵمان لەنوێژ ئامادەبکە،هێندەی خەریکی جوانکاری و ئاراییش و ڕازاندنەوەی لاشەین نیو هێندە خەریکی ناخ بواین خاڵمان بەجۆرێکی تر ئەبو گەر برسی بین یاخود نەخۆش بین ئاهامان لێ بڵندە بێ و پەنا لۆ هەموو کەس و شوێنێ ئەبەین بەڵام دڵمان بەجارێ مردوە کەچی خەمی لێ ناخۆین،هێندە خەمی ڕوکەش و ڕواڵەتمانە کەسێ پەڵەیەکی پیس بەجلوبەرگمانەوە ببینێ زۆر تەریقەبینەوەو شەرم دامانەگرێ بەڵام بەدەیان و بگرە سەدان نەنگی و کەم و کوڕی لەناخ و گوفتارو ڕەفتارمان داهەیەو ناخمان ژەنگی تاوان هەڵی هێنایە کەچی ئەوەمان بەلاوە ئاساییەو هەرجێی بایەخدان و ئاوڕ لێدانەوەش نیە،هەر بۆیێش دڵمان ڕەق و چاومان وشک و ویژدانمان مردووە، ئاخۆ ئەکرێ خانوێک لەناوەوە خاپورو کەلاوەبێ تۆبێی مەسروف لەڕوکەشی دەرەوەبکەی و دیزایین ونەخشەو زەخڕەفەی بۆبکەی؟!ئەکرێ سەیارەیێ گێڕو مەکینەی عەیبداربن و خەلەلیان هەبێ کەچی تۆ واز لەوەبێنی بچیە کەمالیات و جوانکاری بۆبکەی؟!
ئاخر ئێمە ڕێکاو ڕێک واین ناخمان وێران و ڕەش و ڕەق بوە کەچی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ دەم و لێوو چاوو برۆئەکەین!خوا گەرەکیەتی ناخ و دڵ و نەفس ڕۆحمان پاڵفتە بکات ئینجا ڕوخسارو گوفتارو ڕەفتارمان، ئەفەرموێت (وأمامن خاف مقام ربه ونهی النفس عن الهوی، فإن الجنة‌‌ هی المأوی) یان ئەفەرموێ: (قد أفلح من زکاها) وەدەیەوێت نەفسمان لە نەفسی"أماره‌ بالسو‌‌و" بگۆڕین بە نەفسی"مطمئنة‌‌" ئاخر بۆیێ ئاینی ئیسلام لەکاتێکدا هات هەموو شتێک پێچەوانەی شێوە ڕاست وپاکەکەی بوو،تەنانەت ئەو ئاینانەش کەلەو سەردەمەدا هەبوون و بڵاوبوون گرینگیەکی زۆریان دەدا بەشێوەو ڕوخسارو ڕواڵەتی دەرەکی،بەبێ چاودێری کردن و پەروەردەکردنی رووح و نەفس و ناخ بەگشتی،بەڵام ئیسلام هات تاکو شتەکان بگۆڕێت وبەرەو باشتر،بۆئەوەی کاروبارەکان بگەڕێنێتەوە بۆ سەرەتاو ئەساس و ناوەڕۆک و ڕاست و چاکەکەی، لێرەوە قورئانی پیرۆز ڕۆیشتە ناو شەڕێکی فیکری و زانستی گەورە،بۆ پەروەردەکردنی ئەم ئوممەتە لەسەر ئەو ڕێبازەی کە خودا پاک و بێگەرد دەیەوێ لەچاکسازی ناوخۆی و چاکسازی لەنەفس و گرینگیدان بەگەشەی ڕۆحی.
هەروەها گرینگیدا بەگەشەکردنی ئەقڵ ونەفس و ئینجا پاش ئەمانە پەروەردەکردن وگرینگیدان بەڕووخساردێت،ئینجا بەلاشەو ڕەفتارو گوفتار دێت و چاودێری ئەم ووزەو جوڵانەدەکات کەلەناخی مرۆڤەکاندا بەهۆی هێزی ئیمانی وهەست و دنیا بینیەوە کارلێک دەکەن.