دیارە وشەو مانای ئیمان زۆر گەوەترو فراوانترە لەوشەو مانای ئیسلام،چونکە باوەڕ بەدڵ و زمان و کردەوە(اعتقاد،وقول،وعمل) دەبێت، بەڵام ئیسلامبوون بەخۆ بەدەستەوەدانێکی ڕواڵەتی و ڕوکەشیش دەبێ،بۆیە دەبێت ئیمانی ڕاستەقینە کردەوەش پشتگیری بکات،زانایان ئەفەرموون"كل مٶمن مسلم ولیس كل مسلم مٶمن"لە قورئانی پیرۆزدا ئەمە زۆر بەڕونی و ڕاشکاوی جیاکراوەتەوە کەخوا دەفەرموێت(قالت الاعراب اءمنا)عەرەبەدەشتەکیەکان وتیان:بڕوامان هێناوە بەخواو پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێت،(قل لم تٶمنوا)بڵێ:نەخێر باوەڕتان نەهێناوە(ولـكن قولوا اسلمنا) بەڵام بڵێن:هەرلەبەر ترسی کوشتن و دیل بوون ملکەچ و موسڵمان بووین،بروا هێنان هەیە،خۆبەدەستەوەدانیش هەیە،ئەوەی ئێوە تەنها سەرزارەکیەو لەدڵدا ڕاست ناکەن و شتێکی تر هەیە،هەرلەبەر ئەمەشە کەهەندێ لەزاناکان ئەڵێن ئیمان و ئیسلام دوچەمکی تەواو لێک جیاوازن،لەکاتێکی گرانی و وشکەساڵیدا دەستەیەک لەعەرەبە دەوارنشینەکان هاتنە مەدینەو منەتیان نایە سەر پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێ کەموسڵمان بوون وتیان ئەی پێغەمبەری خوا!ئێمە بڕوامان هێناوە بەڵام وەکو فڵان و هۆزەو فیسار تیرە جەنگت لەگەڵ ناکەین ئیتر لەم قسەو باسانەیان زۆر وت ئینجا ئەم ئایەتە(قالت الاعراب اءمنا..) هاتە خوارەوەو خوا ناخی کەشف کردن و تێی گەیاندن کە جیاوازی هەیە لەنێوان ئیمان و ئیسلام. دوابەدوای ئەوە خوا حاڵیان ئەکات کە ئیمان چیەو چۆنە فەرموی(ولما یدخل الایمـن فی قلوبکم)وەهێشتا ئیمان نەچۆتە نێو دڵەکانتانەوە،فەرموی (انما المٶمنون الذین ءامنوا بالله ورسوله)بێ گومان بڕوادارەکان تەنها ئەو کەسانەن کەباوەڕی تەواویان بەخواو پێغەمبەری خوا هێناوە(ثم لم یرتابوا)لەپاشان گومانیان نەبو لەئیمانەکەیاندا(وجاهدوا بأموالهم وانفسهم في سبیل الله) بەسامان وگیانیان تێ کۆشان لەڕێی خوا(اولـــک هم الصادقون)هەر ئەوانەش ڕاستگۆن لەداواکردنی باوەڕو بڕواش هەر ئاوا ئەبێ، ئیتر ئیمان ئەو هیزەیە کەئەبێ لەناخەوە هێندە بەقوڵی ڕەگ و ڕیشاڵی دابوکتێ کە هیچ باوو بۆران و زریانێکی کوفرو ئیلحاد نەتوانێ هەرەسی پێ بێنێ بەڵکو هەر بیجولێنێ،بەڕاستی ئیمان بەڕوکەش و ڕواڵەت و جلوبەرگ و ناوو دەنگ و رێکلام و دروشمی گەورە گەورە نیە بەڵکو ناسینی خواو پێغەمبەری خواو باوەڕ پێ هێنان و گوێڕایەڵ کردنیانە وەک ئەوەی داوایان لێ کردووین و لێمانیان ئەوێت،وەکو ئیمامی حەسەنی بەصری ڕەزای خوای لەسەربێ فەرموویەتی"لیس الایمان بالتحلی ولا بالتمنی ولـكن ما وقر في الصدر وصدقته الاعمال"هەر لەبەرئەوەشە لەقورئان هەرکاتێ باسی ئیمان کرابێ هەر ڕاستەوخۆ کردەوەشی بەدوا داهاتوە ئەمەش وەڵامێکە بۆ ئەوانەی دەڵین واللە بڕوامان بەخواو فەرمانەکانی بەهێزە بەڵام کردەوەیەکی چاکیان نیە،بۆیە ئیمانی هیچ کامێکمان تەواو نابێ تاکو خواو پێغەمبەری خوامان لەهەموشتێ زیاتر خۆشترنەوێت،یەکترمان خۆشنەوێت و ئەوەی کەبۆخومان پێمان خۆشە بۆبرای موسڵمانیشمان پێ خۆش نەبێ،وەک ئەوەی لەفەرمایشتەکانی حەزرەتی خۆشەویستماندا هاتووە،موسڵمانیش،ئەوکەسەیە کە خەڵک لەدەست و زمانی پارێزراوبن،ئیسلام حوکم بەزاهیرەکات وگرفتیشی لەگەڵ ئەوانەیە کەموسڵمانن و بەڵام پابەندیان بەئیسلام نیە ئیسلام شەڕی کردوە لەگەڵ ئەوانەی هەڵگەڕاونەتەوەو پاشگەزبونەتەوە لەئیسلام یان ئەوانەی زەکاتیان نەداوە یانیش خیانەتیان کردووە یانیش بونەتە لەمپەرو ڕێگر لەبەردەم گەیاندن و بڵاو کردنەوەی پەیامی پیرۆزی ئیسلام. بەڵام نەبوەو نەبیسترایە شەڕکرابێ یان گرفتی لەگەڵ ئەوانە بوبێ کەئیمانیان بەهێزنیە چونکە ئیمان شاراوەیە،زۆرێک لە موسڵمانان بڕوای ئەوتۆیان بەغەیبیات لاوازە یان کێشەیان لەگەڵ قەزاو قەدەردا هەیە یان یان..بەڵام ئیسلام شەڕیان لەگەڵداناکاو ئەمەیان تەنها حوکم و کاری خوایەو لە قیامەت حەسێبیان لەگەڵ ئەکرێ کەسێ وادام بەئاشکرا هەردوو بڕگەی شەهادەی وت ئیدی حوکم و مامەڵەی موسڵمانی لەگەڵ ئەکرێ،وەک هاوەڵی پێغەمەری خوا ئوسامەی کوری زەید کاتی لەغەزا ئەوکەسەی کوشت کەلەسەرەمەرگدا شەهادەی هێنا بەڵام هەر کوشتی دوایی بۆ بەپێغەمبەری خوای گێڕایەوە ئەویش پێی فەرمو"هل شققت قلبك"ئوسامە ئەفەرموێ هێندەی ئەمە دوبارە کردەوە کەحەزمەکرد ئەمە پێش موسڵمانبونم ڕویدابایە،بەڵام خوا کێی ئەوێ وەلەکێ تەواو ڕازیە بێ گومان لەوانە کە بڕوای تەواویان بەهەموو ڕوکنەکانی ئیسلام و ئیمان هەیەو ئەگەنە پلەی ئیحسان خواش هەر سەرکەوتنی دین هەر بەوان ئەبەخشێ. بەڵام داخی گرانم ئەو هەموو شەڕو شۆقەو بێ سەروبەرییەو لێک ترازان و پەرتەوازەییەی لەناوموسڵماناندا هەیە پاشەڕۆژو چارەنوسێکی زۆر خراپی لێ ئەخوێندرێتەوە یانی هەندێ کەس وەک ئەوەی نوێنەری خوابن و موڵەتی خواییان هەبێ بەکەیف و میزاجی خۆیان خەڵک پۆڵێن ئەکەن و ئەڵێن،ئەمە بەهەشتیە،ئەمە دۆزەخیە،ئەمە کافرە!ئەمە فاسقە،ئەمە فاجرە،ئەمە گومڕایە،ئەمە دەرچوەلەدین،ئەمەبیدعەچیە،ئەمە سەرلێشێواوە،ئەمە مولیحدە،ئەمە،موەحییدو ئەهلی سونەو جەماعەیە...تاد وەک ئەوەی سینگیان شەق کردبن و بزانن چی لەناوسینەیاندایە،لەوە ئەچێ زۆر کەس بپرسێ ئیمان بۆچی؟وەچیمان پێ ئەبەخشێ؟لەوەڵامدا ئەڵێین کەسێ ئیمان،و بیرو باوەڕێکی تۆکمەوو دامەزراوی هەبێ ئەم سودانەی لێ ئەبینێ بەشێک لەم سودانە ٭دەبیتە باشترین کەسەکان:"ان الذین ءامنوا وعملوا الصالحات اولئك هم خیر البریة" ٭شمولی ڕەحمەت وسۆزی خوا ئەکەی و سەرکەوتنی ئاشکرا بەدەست دێنی:"فأما الذین ءامنوا وعملوا الصالحات فیدخلهم ربهم فی رحمته ذلك هو الفوز المبین" ٭خوا نورو ڕۆشناییەک ئەخاتە دڵتەوە کەپێیەوە بتوانی حەق و ناحەق لێک هەڵاوێری:"لیخرج الذین ءامنوا وعملوا الصالحات من الظلمات الی النور" ٭خوا ڕوی میهرەبانیت تێدەکاو ئەبیت بەخۆشەویستی خوا:"ان الذین ءامنوا وعملوا الصالحات سیجعل لهم الرحمن ودا" ٭کەسانی باش ئەبنە جێنشین و شکۆی دینت پێ دەدرێ:"وعدالله الذین ءامنوا وعملوا الصالحات لیستخلفنهم فی الارض كمااستخلف الذین من قبلهم ولیمكنن لهم دینهم الذی ارتضی لهم ولیبدلنهم من بعد خوفهم أمنا" وەئەگەر بێت و لەوفەرمایشتە درێژەی حەزرەتی جبریل علیە السلام ووردبینەوە کەدێتە خزمەت حەزرەتی پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێ پرسیاری ئیسلام و ئیمان و ئیحسانی لێ ئەکاو،لەوەڵامدا دەرکەوت ڕوکنەکانی ئیسلام پێنج و هی ئیمان شەش واتە کۆی گشتی یازدە ڕوکن هەر یازدە ڕوکنەکەش دابەش دەبن بەسەچوار شت (اعتقاد- عیبادات – معاملات – سلوکیات) بەداخەوە ئەڵێم لەئێستادا لەهەر چواریان زۆر لاوازو سستین، خوا بەلوتفی پڕ لە میهری خۆی ئیمانێکی بەهێزو تەواوو تۆکمەو خۆشەویستی ئیماندارانمان پێ ببەخشێ. |