یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/04/2021 : 17:00:43
قه‌باره‌ی فۆنت
چاکسازی و تازەگەری دوانەی دانەبڕاوی نێو مێژووی ئیسلام و موسڵمانانن

هیچ گومان لە وەدانیە پەیامی پیرۆزی ئیسلام هێندە بەهێزو گشتگیرو تێرو تەسەلە کەبتوانێ بۆتەواوی قۆناغەکان لەهەموو هەل و مەرج وبارودۆخێکدا ببێتە فریاد ڕەس و ڕزگارکەرێکی دڵسۆزو کۆتایی بەتەواوی ئاریشەو قەیران وگیرو گرفتەکان بهێنێ، بەتایبەت کاتێ خۆی یاساو سەروەربێ و هەڵگرو شوێنکەوتوانی وێنایەکی ڕاستەقینەی بکەن و دەستی پێوە بگرن و بیکەنە هەتوانی زام و بیرنەکانیان.

زانای گەورەو پایەبەرزی نێو مێژووی ئیسلام و موسڵمانان،ئەبولحەسەنی نەدەوی ئەفەرموێت:یەکێک لەڕاستیە مێژووییەکان ئەوەیە کەمێژووی چاکسازی وتازەگەری لکاوە بەئیسلامەوەو ئەوەی بەدوای ئەم مێژووەدا دەگەڕێت کەلێنێک یان درزێک نابینێ لەم پڕۆسەی چاکسازی و تازەگەریەدا،یان سەردەمێک نابینێ کە کەسانێکی تێدا نەبووبێت چوبن بەگژی ڕەوتی لادان و گەندەڵیداو هەوڵیان نەدابێت بۆ ڕاماڵینی،وەدەنگی ڕاستیان بەرزنەکردبێتەوە،وەلە بەرانبەر جەورو ستەمی خەڵکانی گەندەڵدا نەوەستابن و دەرگای تازەیان نەکردبێتەوە لەبیرو بیرکردنەوەی خەڵکی.

ئەوەی توێژینەوە لەم مێژووەدا بکات و بەدواداچوون بۆ ڕوداوەکان و کەسایەتیەکان بکات نابینێ سەردەمێک هەبووبێت چەند کورتیش بێت کەتاریکایی دەستی بەسەر جیهانی ئیسلامدا کێشابێت و چراکانی چاکسازی تێدا خامۆش بووبن و دەنگی ڕاستی کز بووبێت و ویژدانی ئیسلامی مردبێت،یان هەستی بەبەرپرسیارەتی چەقی بەستبێت و هزری ئیسلامی مانی گرتبێت و لەکار دەستی هەڵگرتبێت و دەستی لەکار کێشابێتەوە،ئەو کەلێنانەی هەندێ جار هەستی پێدەکەین هۆیەکەی ئەوەیە کەم و کورتی لەمیتۆدی مێژوونووناسانی کۆن و تازەدا هەیە لەکاتی نووسینەوەی مێژوودا،بۆیە بەو پەڕی دڵنیاییەوە ئەڵێین ئیسلام وموسڵمانان هەرگیز چەقبەست و دەستەوەستان نین و نەبوون لەهەمبەر چارەسەرکردنی کێشەو گیرو گرفت و قەیرانەکان و بەڵکو ئەوەی نەکراوەو ناکرێ ڕێگری و پێش گرتن و گوێ نەگرتنە بۆیان،ئەگینا ئیسلام و تاکە یاساو چارەسەرە کەبتوانی لەتەواوی هەل و مەرجە هەستیارەکان بتوانێ چاکسازی و دادپەروەری و خۆشی و خۆشبەختی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی و مەخلووقاتی تریش مەیسەرو مسۆگەرو دەستەبەر بکات.

هەرکاتی نەبوبێ ساردەخەمی موسڵمان و دوورکەوتنەوەیان لەپەیامی پیرۆزی ئیسلام بوە،یانیش ڕێگری نەیارو ناحەزانی ئیسلام و موسڵمانان بوە،چونکە ئەم سونەتی خواییە هەتا دونیا بەدونیایە هەر بەردەوامەو گۆڕانی بەسەردا نایێ کە سەروەرو سەردارمان سەلامی خوای لەسەربێ ئەفەرموێت:لاتزال طائفة من أمتی قائمین علی الحق،لا یضرهم من خالفهم حتی یأتي أمر الله وهم علی ذلك" لەتەواوی سەردەمەکاندا خوا کەسانێکی ڕاست و ڕاساڵ و حەق و حەقبێژوو بیرتیژوو چاونەترسی وای ناردوون کە زیندوێتی و تازەگەری لەدیندا کردووە مانایەکی تازەیان بۆحوکم و دەقەکان هەڵێنجاوەو دڵگەرمانە و بەتێگەیشتنێکی جوان بۆ مەبەست و کاریان و کردووەو بەو پەڕی باوەڕو متمانە بە خۆبونەوە جێبەجێیان کردووە،ئەوەی وترا حەقیقەتێکی هێندە ڕوونەو تیشکەکانی هێندە تیژو پەرش و بڵاون بەشێوەی ڕۆژ ئەکەسەی نایبینێ کێشە لەخۆی دایە نەک لەبوونی شتەکە،هەبوونی سەدان فریاد ڕەس وکەڵەپیاوی نێو مێژووی ئیسلام شایەت حاڵ و سەلمێنەری و ئەو ڕاستیەن.