بۆچی زه‌وی مزگه‌وتی حه‌رام هه‌میشه سارد‌و فێنكه ؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بۆ حه‌ج و عه‌مره سه‌ردانی مه‌ككه‌ی پیرۆز ده‌كه‌ن و ده‌چنه ناو مزگه‌وتی حه‌رام سه‌ریان له‌وه سوڕ ده‌مێنێت كه بۆچی زه‌وی مزگه‌وتی حه‌رام ته‌نانه‌ت له وه‌رزی هاوینیش هه‌میشه هه‌ر سارد‌و فێنكه ! له هه‌موانیش زیاتر ئه‌ندازیاره‌كان ئه‌م پرسیاره‌یان له‌لا گه‌ڵاڵه ئه‌بێت و عه‌وداڵی ڕاستین و به‌دوایدا وێڵن ! ئاخر زۆر ئه‌سته‌مه له هاوین بتوانێت به پێی په‌تی بۆ چه‌ند مه‌ترێكیش له‌ناو شاری مه‌ككه بڕۆیت ، چونكه بنی پێت له‌گه‌رمان ده‌سووتێت . باشه ئه‌ی بۆچی حاجی و عومره‌كاران ونوێژ خوێنا له‌ناو مزگه‌وتی حه‌رام به پێی په‌تی ئاوا به ئاسووده‌یی هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ته‌واف ده‌كه‌ن و هه‌ست به‌م گه‌رمیه ناكه‌ن ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له چله‌ی هاوینیش دا بێت هه‌ست به ساردی و فێنكی ئه‌م شوێنه ده‌كه‌ن له بری ئه‌وه‌ی پێ یه‌كانیان بسووتێ ؟! وه‌ڵامی ڕاستی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه (( ناو مزگه‌وتی حه‌رام و ده‌وروبه‌ری حه‌ره‌م به جۆره كاشی یه‌ك ڕووپۆش كراوه كه به‌رده‌كه‌ی ته‌نها له وڵاتی یۆنان هه‌یه ، به‌رده‌كه‌ش ڕه‌نگی سپی یه‌و ناوی (تاسوسه) ئه‌م به‌رده ته‌بیعه‌تی وایه كه شه‌وان ساردی وه‌رده‌گرێت به‌ڕۆژ ده‌یداته‌وه )) . بۆیه ئه‌ندازیارێكی میسری به‌ناوی ( محمد كمال اسماعیل ) كه سه‌رپه‌رشتیاری فراوانكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حه‌رام بووه ، بۆ یه‌كه‌م جار بیری له‌وه كردۆته‌وه كه ڕووی زه‌وی مزگه‌وتی حه‌رام به‌و جۆره كاشیه ڕووپۆش بكرێت ، چونكه ئه‌وكات حاجی و عومره‌كاران هه‌ست به گه‌رمی ناكه‌ن و به پێی په‌تی و به ئاسووده‌یی مه‌ناسیكه‌كان حه‌ج و عومره ئه‌نجام ده‌ده‌ن . شایانی باسه ئه‌م ئه‌ندازیاره داوای كرد كه له یۆنان له‌به‌ردی تاسوس كاشی دروست بكرێت ، به‌ڵام ئه‌ستوریه‌كه‌ی 5 سانتیمه‌تر بێت ، چونكه ئه‌و به‌رده تا ئه‌ستوری یه‌كه‌ی زیاتر بێت ئه‌وه‌نده زیاتر شه‌وان ساردی وه‌رده‌گرێت و به ڕۆژیش زیاتر ده‌یداته‌وه . بۆچی ڕه‌نگی پۆشاكی كه‌عبه‌ی پیرۆز ڕه‌شه ؟ به پێ ی سه‌رچاوه‌كان و ئه‌وه‌ی كه به‌هێزترینه یه‌كه‌مین كه‌س كه ئه‌و پۆشاكه ڕه‌شه‌ی بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز درووست كردووه‌و پۆشته‌ی كردووه كه‌سێك بووه به ناوی (توبه‌عی حێمری) كه پاشایه‌كی كۆنی یه‌مه‌نی بووه . بۆیه‌ش ڕه‌نگی ڕه‌شه چونكه كه‌عبه‌ی پیرۆز به درێژایی مێژوو به هه‌زاران پێغه‌مبه‌ر (سڵاوی خوایان لێ بێت) ته‌وافیان به ده‌وری دا كردووه‌و دواتر به‌جێیان هێشتووه‌و ماڵئاواییان لێ كردووه وه به ملیۆنه‌ها مرۆڤی ئیماندار‌و پیاوچاك ته‌وافیان به ده‌وری دا كردووه‌و دواتر ماڵئاواییان لێ كردووه‌و جێیان هێشتووه ، ئییدی ئه‌و كه‌عبه به‌رزو به‌ڕێزو پیرۆزه ، ڕه‌شپۆشه له ده‌وری هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ته‌وافیان به ده‌وری دا كردووه له پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان ، ڕه‌شپۆشه له دووری هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ڕۆژێك له ڕۆژان سه‌ردانی ده‌كه‌ن و ته‌وافی به ده‌وری دا ئه‌كه‌ن و دواتر له میانی ته‌وافی ماڵئاوایی دا ماڵئاوایی لێ ده‌كه‌ن و جێی ده‌هێڵن ، به‌ڵێ كه‌عبه‌ی پیرۆز له دووری هه‌موو ئه‌وانه‌وه ڕه‌شپۆشه . ( خوایه گیان ئه‌م كه‌عبه پیرۆزه‌یه پڕ شكۆترو گه‌وره‌ترو ڕێزدارترو پیرۆزتر بكه‌و شه‌ره‌فی سه‌ردانكردن و ته‌واف كردنمان له خزمه‌تیدا پێ ببه‌خشه ) أمین . زانیاری له‌سه‌ر پۆشاكی كه‌عبه‌ی پیرۆز : یه‌كه‌م : ساڵانه له 9ی مانگی ( ژو الحجه ) واته ڕۆژی عه‌ره‌فه له دوای نوێژی به‌یانی ده‌ست ده‌كرێت به مه‌راسیمی گۆڕینی پۆشاكی كه‌عبه‌ی پیرۆز له لایه‌ن به‌رپرسانی كاروباری ئایینی و حه‌جی سعودیه . دووه‌م : پۆشاكی كه‌عبه‌ی پیرۆز بریتی یه له ئاوریشم (حه‌ریری) ساف و تایبه‌ت كه قوماشه‌كه‌ی له هه‌ردوو ووڵاتی ئیتاڵیا‌و ئه‌ڵمانیا بۆ ئاماده ده‌كرێت و ئه‌م ئاوریشمه‌ش پێی ده‌گوترێت Ao . سێیه‌م : ڕووبه‌ری پۆشاكی كه‌عبه‌ی پیرۆز 678 مه‌تری چوارگۆشه‌یه . چواره‌م : كێشی پۆشاكی كه‌عبه‌ی پیرۆز بریتی یه له 700 كیلۆگرام . پێنجه‌م : پۆشاكی كه‌عبه‌ی پیرۆز له كارگه‌ی درووستكردن پۆشاكی كه‌عبه بۆ ماوه‌ی 10 مانگ درووست ده‌كرێت . شه‌شه‌م : سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كار له درووستكردنی ئه‌م پۆشاكه ده‌كه‌ن عه‌ره‌بن و سعودین . حه‌وته‌م : پۆشاكی كه‌عبه‌ی پیرۆز بڕی 120 كیلۆگرام زێڕو 25 كیلۆگرام زیو و 120 كیلۆگرام بۆیه‌و مادده‌ی دیكه‌ی پێدا ده‌كرێت . هه‌شته‌م : 240 كاگێڕو كرێكار كار له درووستكردنی دا ده‌كه‌ن . نۆیه‌م : بڕی 17 ملیۆن ڕیالی سعودی تێدا خه‌رج ده‌كرێ ، ئه‌مه‌ش بۆ ئاماده‌كردنی مادده پێویسته‌كان و ده‌ستهه‌قی كارگێڕ‌و كرێكاران . ده‌یه‌م : ئه‌م شتانه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه بریتین له (( لا اله الا الله محمد رسول الله )) و (( الله جل جلاله )) و (( سبحان الله و لجده سبحان الله العڤیم )) و (یا حنان یا منان) . وه‌هه‌روه‌ها سوره‌تی ( ئیخلاص ) یش له‌ناو چه‌ند چوارگۆشه‌یه‌ك دا نووسراوه هه‌روه‌ها ده‌رگای كه‌عبه‌ی پیرۆزیش كه به‌رزییه‌كه‌ی 7 مه‌ترو پانیه‌كه‌ی 4 مه‌تره پۆشاكی حه‌ریری تایبه‌تی خۆی بۆ ئاماده‌كراوه‌و كه چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی له‌سه‌ر نووسراوه . |