یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/01/2022 : 23:54:50
قه‌باره‌ی فۆنت
روانگەی شەریعەت و پاراستنی بەها مرۆڤایەتیەکان
دیارترین مەشخەڵ لە ناو مێژووی ئیسلام و موسڵماناندا ئەوەیە کەمروڤ کائینێکی ڕێزدارو خاوەن سروشتی پاک و حوڕمەت و شکوی تایبەت بەخۆیەتی،چ خوێنی،چ ناموسی،چ ماڵی،چ مافی ژیان چ مافی ئازادی چ مافی یەکسانی و بژێوی ژیانی خۆی و.ماڵ و منداڵی.
بنەمای ئەم بڕوابوون و بیرکردنەوەو لێڕوانینەش لەقوڵایی و بنج و بناوانی ئیسلام سەری هەڵداوە کەلای وایە مروڤ چەقی گەردون و ڕێزدارترینی نێو دروستکراوەکانی کردگارە بەو پێیەی خوا بەدەستی قودڕەتی خۆی دروستی کردوەو لە جوانترین شێوەو دیزایین دایڕشتوە کەئەفەرموێ(لقد خلقنا الإنسان فی أحسن تقویم)وەلەگیانی خۆی بەبەرداکردوە پاشان ڕێزداری کردوەو فەرمانیشی بەهەموو فریشتەکان کردووە کەکڕنۆشی بۆبەرن دواتر کردویەتە خەلیفەو جێنشینی خۆی لەسەر زەوی کەئەفەرموێ(ولقد كرمنا بنی ێ‌دم).
ئینجا بۆ پاراستنی گیانی یاسایەکی ئێجگار توند دائەنێ کە قورئانی پیرۆزو پەیامە ئاسمانیەکانی تریش ئاماژەی پێ ئەدەن(من قتل نفسا بغیر نفس او فساد فی الإرچ فكأنما قتل الناس جمیعا)وەپێغەمبەران سەلامی خوایان لەسەربێ بەگشتی و پێغەمبەری ئیسلام بەتایبەتی باشترین ڕاسپاردەو نماییندەو جێبەجێکاری مەیدانی کرداری ئەم بابەتەن،بۆنمونە پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێ هێندە ڕێزی لە مرۆڤەکان ناوە تاگەیشتە ئەو ئاستەی هاوەڵان توشی شۆک بکا کاتێ بینیان لەبەر تەرمێکی جولەکە هەستایەوە سەرپێ،هاوەڵان ئەم سەرسامییەیان پێ نەشاردرایەوەو پرسیان ئەی مەگەر ئەوە جولەکەو دوژمنی تۆو پەیامەکەشت نیە!لەوەڵامیاندا فەرمووی(ألیست نفسا).
هەروەها ئیسلام هەموو مرۆڤەکانی وەک دانەی شانە یەکسان کردوە هیچ کەسێک لە کەسێکی تر بەڕێرتر نییە بەبۆنەی ڕەنگییەوە،یان زمان و دەنگییەوە،یان هەرێم و چینایەتییەوە،یان داب و دەستورو نەریتی کۆمەڵایەتییەوە،یان جوانی و جەماڵی و دوەڵەمەندییەوە،یان هێزو پلەو پایەو پۆستەوە،بەڵکو تەنیا بە لە خواترسانە،ئەوەی لەلای خوا ڕێزدارترینیانە کەلەخواترسترینیانە،لەخواترسانیش لەدڵدایە مۆرک و لۆگەیەک نیە هەڵبواسرێ،واتە کێ ئەیەوێ لای خوا ڕێزداربێ،ئەبێ زۆر لە خوا بترسێ،خوا ئەفەرموێ(یا أیها الناس انا خلقناكم من ژكر وأنپی وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا ان اكرمكم عندالله اتقاكم ان الله علیم خبیر). 
بۆیە لە هەموو مێژووی ئیسلامدا دیارترین مانای مرۆیی کەڕەچاوکراوەو دوپاتکراوەتەوەبریتییە لە یەکسانی مرۆڤەکان بەگشتی،بەهەموو جیاوازییەکانەوە،سپی پێست بێ یان ڕەش،عەرەب بێ یان عەجەم،کاربەدەست بێ یان هاووڵاتی سادە،دەوڵەمەندبێ یان گەدا،خانەدان بێ یا خزمەتگوزار،موسڵمان بێ یان ناموسڵمان،
ئەگەر سەرنج بدەین و بڕوانینە مامەڵەی ژیانی پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەربێ خۆی یەکسان ئەکات بەهاوەڵانی لەسەفەرو لەشاریشدا،لەجلوبەرگ و پۆشاک و شوێنی دانیشتنیشدا،تەنانەت غەریبی تازەهاتوە لای وابو پێغەمبەرستانەو نەی ئەزانی کامیان پێغەمبەری خوایە،بۆیە کابرا بەناچاری ئەیپرسی کامتان موحەممەدە؟!تەنانەت پێغەمبەری خوا یەکەم کەسیان بو و کە برسێتی زۆری بۆ بهێنێ و کۆتا کەسیشیان بوو کەخۆی تێر بکات،کەوەفاتیشی فەرموو قەڵغانەکەی بارمتە دانابوو لای کابرایەکی جولەکە لەبری چەند مەنێک جۆی قەرزدا کەبۆ قووتی ماڵ و مناڵی قەرزی کردبوو،وەلە شێوازی ژیان و جێبەجێ کردنی یاساش جیاوازی ناکرد بزانەی گوێی بۆ تکای ئوسامەی کوڕی زەید نەگرت کە خۆشەویستی کوڕی خۆشەویستی خۆشی بوو،کاتێک تکای ئەو ئافرەتەی کرد کەتاوانی دزیکردنی سەپا بەسەرداو پێویست بوو دەستی ببڕێ، فەرمووی بەئوسامە (اتشفع فی حد من حدود الله یا اسامه‌؟ وایم الله لو ان فاگمه‌ بنت محمد سرقت لقگعت یدها)هاوەڵەبەڕێزەکانیش درێژەپێدەرو جێبەجێکاری هەمان بنەماو بەرنامەبوون. 
بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیەش سەدان نمونەی جوان هەن، ئیمامی ئەبوبەکر ڕەزای خوای لەسەربێ کاتێ بو بەجێنشین چوە سەرمینبەرو فەرمووی"بەهێزتان لای من بێ هێزە تا ئەو شت و مافەی لێ ئەسەنمەوە کەزەوتی کردووە،بێ هێزیشتان لای من بەهێزە تا مافەکەی بۆ وەرەرگرمەوە،نمونەیەکی بەرجەستەیش کاتێ کابرای قیبتی شکاتی حاڵی خۆی لەدژی کوڕی والی میصر- عەمری کوڕی عاص،هێنا بۆلای ئیمامی عەمەر ڕەزای خوای لەسەربێ،چۆن مەردانەو بوێرانە تۆڵەی بۆ وەرگرتەوەو پاشان ئەم وتە بەناوبانگەی بەرامبەر عەمر بەگوێی جیهاندا چرپاندو فەرمووی(یا عمرو!متی استعبدتم الناس وقد ولدتهم اماتهم احرارا!) بۆیە زۆر بەدڵنیاییەوە ئەڵێم مرۆڤەکان تەنها لەژێر سایەو سێبەرو چەتری ئیسلام مافەکانیان پارێزرواوەو ڕێزو شکۆو کەڕامەتیان پارێزراوە،چونکە تەواوی ئیسلام بۆ ئەوەهاتوەو جەخت لەوەئەکاتەوە مرۆڤ ئاڕاستەکات و ڕێو شوێنی پێویستی بۆبگرێتەبەرو کامەرانی خۆشنودی ئۆخژنی دین و ژینی بۆ فەراهەم کات،نمونەیەک لە نێوان هەزاران نمونە خۆشەویستمان درودی خوای لەسەربێت ئەفەرموێت(لاتحاسدوا، ولا تباغچوا، ولا تدابروا، ولا بیع بعچكم علی بعچ، وكونوا عبادالله اخوانا، المسلم اخو المسلم:لا یڤلمه، ولا یكژبه ولا یحقره،ولا یخژله،التقوی هاهنا ویشیر الی صدره پلاپ مرات بحسب امری‌و من الشر ان یحقره اخاه المسلم،كل المسلم علی المسلم حرام، دمه، وماله، وعرچه) گەر بەدواداچون و دیراسەیەکی وردوو چڕوپڕی پەیامی ئیسلام بکەین بۆمان دەرکەوێ و ڕونەبێتەوە کەتەواوی ئیسلام بۆئەوەهاتوەو باس لەوە ئەکات کەمرۆڤ ئەبێ بەرزو تەرزو بەڕێزبێ و بەهیچ کڵۆجێ مافی نەخورێ و شکۆو بەهای نەوشێندرێ و هەرزان فڕۆش نەکرێ چونکە کردارو نەخش و نیگاری دەستی کردگارەو نرخی ئەو تەنهاو تەنها بەهەشتە بۆیێ لای خوا وێران کردنی تەواوی دونیا بەکەعبەی پیرۆزو شەریفیشەوە ئەهوەن و ئاسایی ترە لەڕشتنی خوێن بەناحەق!
زۆرترین ئایەت باس لەوەئەکەن نابێ مرۆڤ، بکوژرێ! برینداربکرێ، بشێوێندرێ، داغ بکرێ، لێی بدرێ، غەیبەتی بکرێ، بترسێندرێ، ناوو ناتۆرەی لێ بندرێ، گومانی خراپی بپێ ببرێ، جاسوسی لەسەربکرێ، حەسادەتی پێ ببرێ، فێڵی لێ بکرێ، درۆی لەگەڵ بکرێ، غەدرو خیانەتی لەگەڵ بکرێ، بەکەم سەیر بکرێ، گەمەو مەسخەری پێ بکرێ، پیلانی بۆ دابنرێ..!
بەڵام هەزار ئەفسوس ومخابن ئیمڕۆ لەهەموو شتێ هەرزانتر خوێن و کەڕامەت و شکۆی مرۆڤەکان،بەو ئومێدەی جارێکی تر بەها بۆ مرۆڤ بگەڕێتەوەو خوای باڵادەست بەرگی شکۆ بەبەر مرۆڤ و مرۆڤایەتیدا بکاتەوە.