یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   یادی مه‌ولودی فه‌خری کائینات له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وەزارەتی ئەوقاف؛ له‌باره‌ى كۆچى دوايى مامۆستايێكى ئايينى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات   
مه‌لاعومه‌ری چنگنیانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/12/2010 : 15:52:50
قه‌باره‌ی فۆنت
پیرۆزباییكردن له‌مه‌سیحی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ و ئاهه‌نگ گێرِان
سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كان باسمان له‌وه‌بۆده‌كه‌ن، كه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، هاته‌ نێو مه‌دینه‌ و له‌وێ سێ تیره‌ی جووله‌كه‌ی لێ بوو، ئه‌ویش بینی له‌ رۆژی ده‌ی موحه‌ره‌مدا به‌رۆژوو ده‌بن لێی پرسین: بۆ چی له‌ورۆژه‌دا به‌ رۆژوو ده‌بن؟، ئه‌وانیش له‌وه‌لاَمیدا عه‌رزی ده‌كه‌ن: كه‌ له‌م رۆژه‌دا خوای گه‌وره‌ موسای له‌ ده‌ست فیرعه‌ون ده‌رباز كرد و ئێمه‌ سوپاسی خوا ده‌كه‌ین له‌سه‌رئه‌وه‌، ئه‌ویش فه‌رمووی: ئێمه‌ له‌ موسا نزیكترین و فه‌رمانیدا برِواداران به‌ رۆژوو بوون و هانیشیدان بۆ ساڵی ئایینده‌ نۆ و ده‌ به‌ رۆژوو ببن، كه‌ هه‌ركه‌س به‌وردی ئه‌م ده‌قانه‌ی باسی عاشوورا، بخوێنێته‌وه‌، تێده‌گات به‌ هادانانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)بۆی، له‌به‌ر بیره‌وه‌ری كاره‌ساتێك نه‌بووه‌، كه‌ هێشتا رووی نه‌داوه‌، به‌ڵكو بۆدروستكردنی هه‌ستی برایه‌تییه‌ له‌ نێوان شوێنكه‌وتوانی ئایینه‌ ئاسمانییه‌كاندا، كه‌ لێره‌وه‌ ده‌پرسین، بڵێی پیرۆزباییكردن له‌(مه‌سیحی)، به‌ بۆنه‌ی یادی له‌ دایك بوونی عیسا(س) و سه‌ری ساڵی زایینییه‌وه‌، كوفر یان بێ شه‌رعیی بێت؟، كه‌ لێره‌دا به‌ر له‌ هه‌رشت پێویسته‌ ئه‌وه‌بزانین، كه‌ بۆخۆی یادی له‌ دایك بوونی عیسا پێغه‌مبه‌ر(س)، له‌ شه‌وی 25ی مانگی12دا یه‌، به‌لاَم له‌ به‌رئه‌وه‌ی، سالاَنه‌ تیایدا رووبه‌رِووی سه‌دان رِای لێكجودا و وتاری توند ده‌بینه‌وه‌!، ده‌یان پرسیار سه‌رهه‌ڵده‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی، داخۆ بڵێی: ئه‌گه‌ر له‌ویاده‌دا به‌كه‌سێك بڵێین: پیرۆزه‌، كافر نه‌بین؟، بڵێی: ئه‌گه‌ر بووكه‌شوشه‌یه‌ك بۆ منداڵێك بكرِین، له‌ دین ده‌رنه‌چین؟، بۆ هه‌رجاره‌یش، ده‌كه‌وینه‌وه‌ به‌رلێشاوی لێكحاڵی نه‌بوون، به‌ تایبه‌تی، كه‌ دوابه‌دوای ئه‌و، به‌ چه‌ند رۆژێك، سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی زایینی دێته‌پێش.
وه‌ك مه‌لایه‌ك و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی برِوادار، به‌ پێویستی ده‌زانم، پشتیوان به‌ خوا، ده‌ستنیشانی خاڵه‌گرنگه‌كان بكه‌م.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تایشه‌وه‌ ده‌ڵێم: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا(س)، هه‌رهه‌موویان برای یه‌كدین، ئه‌گه‌ر دروستبێت له‌ یادی له‌ دایك بوونی یه‌كێكیاندا(س)، خۆشی ده‌رببرِین، بۆ ئه‌وانی دیكه‌یش(س)، هه‌رهه‌مان شێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵی كۆچییدا، كه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ له‌سه‌ر به‌ پیرۆزدانانی، دروست بێت ئاهه‌نگ بگێرِین و بیكه‌ینه‌ پشوو، بۆ ئه‌وانی دیكه‌یش هه‌رهه‌مان شێوه‌یه‌.
1 : یه‌كێك له‌وكه‌سایه‌تییه‌ زانانایانه‌ی، شایانی ئه‌وه‌یه‌ پێی بگوترێت: زانا، (ئیبنو ته‌یمییه‌)ی كوردی حه‌رانییه‌(ر)، له‌ كتێبی:
(اقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم) دا، ده‌ڵێ: (لاساییكردنه‌وه‌یان له‌ هه‌ندێك له‌ جه‌ژنه‌كانیاندا، ده‌بێته‌ هۆكاری دڵخۆشكردنیان و زیاتر شادبوونیان به‌و هه‌ڵه‌ و پووچه‌ڵییانه‌ی كه‌ له‌سه‌رینی!، ره‌نگبێ ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی موسڵمانان له‌گه‌ڵیاندا سه‌ربكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی، هه‌له‌كه‌ بقۆزنه‌وه‌ و زیاتر به‌رامبه‌ره‌كانیان به‌كه‌م بزانن و بێ به‌ هاو بێ رِێزسه‌یریان بكه‌ن و بیان چه‌وسێننه‌وه‌، به‌ تایبه‌تی لاوازه‌كان).
2: ئیبنوقه‌ییمی جه‌وزی(ر)، كه‌ یه‌كه‌ قوتابی ئیبنوته‌یمییه‌ بووه‌ و بیرو بۆچوونی ئه‌و، له‌ نووسینه‌كانیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌، له‌ كتێبی:
(أحكام أهل الذمة) دا، ده‌ڵێ: (پیرۆزباییكردن بۆ كاره‌ئایینییه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، كه‌ تایبه‌تبێت به‌خۆیان، كۆی رِا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ حه‌رامه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌!، وه‌ك ئه‌وه‌ی پیرۆزباییان لێ بكات به‌ بۆنه‌ی جه‌ژن و رۆژووه‌كانیانه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت: هیوامه‌ خۆشیی له‌م جه‌ژنه‌ت ببینی، یان هه‌ر وشه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌، گه‌ربێت و كه‌سێك ئاوا بڵێت، ئه‌گه‌ر بڵێین پێی كافر نابێت و له‌ ئایین ده‌رناچێت، ئه‌وه‌ گوناهێكی گه‌وره‌ی كردووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌وایه‌، گوتبێتی: كرِنووش بردنه‌كه‌ت بۆ خاچ لێ پیرۆز بێت، بگره‌ ئه‌وه‌گوناه تریشه‌ و زۆرترسه‌رپێچیی خوای تێدایه‌ و گوناهتره‌ له‌وه‌ی، كه‌ به‌ یه‌كێك كه‌ خه‌ریكی خواردنه‌وه‌ی عاره‌ق بێت و ئه‌م پێیان بڵێت، عافێتتان بێت، یان پیرۆزبایی له‌ كه‌سێك بكات كه‌ به‌ ناهه‌ق كه‌سێكی كوشتبێت، یان ده‌ستخۆشی له‌ كه‌سێك بكات، كه‌ داوێنپیسی كردبێت، زۆرێك له‌وانه‌ی كه‌ به‌ هایه‌ك بۆ ئایین دانانێن، ئه‌م كاره‌ به‌ ئاسایی وه‌رده‌گرن و نازانن تووشی چ هه‌ڵه‌یه‌ك بوونه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی پیرۆزبایی ده‌كات له‌ كه‌سێك، كه‌ بیدعه‌یه‌ك ده‌كا، یان سه‌رپێچییه‌ك ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه‌ گوناهێكی گه‌وره‌ی كردوه‌ وخۆی وه‌به‌ر تورِه‌یی خوا ده‌خات)
3: موحه‌ممه‌د ێالح عوسه‌یمیین(ر)، كه‌ زانایه‌كی گه‌وره‌ی هاوچه‌رخ بوو، له‌م بابه‌ته‌دائه‌ویش زۆر تونده‌ و له‌ (مجموع فتاوى و رسائل الشيخ ابن عثيمين 3/369 ). مرفق ملف مطويه بعنوان (تبصير العباد، بأقوال علماء السنة في أعيـاد الميلاد). دوای ئه‌وه‌ی كه‌ رِا و بۆچوونه‌كانی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه‌ی كۆن ده‌هێنێت، ده‌ڵێ:
(هه‌ركه‌س ئه‌و پیرۆزباییه‌ پێشه‌شكه‌ش بكات، ئه‌وه‌ تاوانباره‌، ئه‌گه‌ر ناویشی لێ بنێت هه‌ڵسو كه‌وتی نه‌رم و خۆ نزیك كردنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی چاككردن، یان له‌به‌ر له‌ رِوودامان بێت، یان هه‌ر هۆكار و پاساوێكی دیكه‌ی بۆ بێنیته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وكاره‌، جۆرێكه‌ له‌ نه‌رمیی و له‌به‌ر پالاَوتن، ئه‌وه‌یش له‌ ئاییندا دروست نییه‌ و ده‌بێته‌ هۆكاری به‌ هێزكردنی ده‌روونی بێ برِوایان و وایان لێده‌كات زیاتر شانازی بكه‌ن به‌ ئایینه‌كانیانه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ بۆ خۆی، ده‌سته‌به‌ری سه‌ربه‌رزیی موسڵمانانه‌ و پێویست به‌و رووپه‌رمایی و دادۆشینه‌ نییه‌، خوای گه‌وره‌ برِواداران سه‌رده‌خات به‌سه‌ر بێ برِوایاندا و له‌ هه‌موان به‌ ده‌سته‌لاَت تره‌).
چمكێك له‌ فه‌توا میانرِه‌وه‌كان
1 : دكتۆر موسته‌فا زه‌رقا(ر) ده‌ڵێ: (پیرۆزباییكردنی مرۆڤی برِوادار له‌ هاورِێ و ناسراو و براده‌ره‌ مه‌سیحییه‌كانی، جۆرێكه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی موسڵمان، به‌ تایبه‌تی گه‌وره‌مان مه‌سیح به‌لای ئێمه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رانی خوا و ئێمه‌ درود وسلاَوی خوایان بۆ ده‌نێرین و به‌ یه‌كێك له‌ ئولی عه‌زمی داده‌نێین، ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌وكاته‌ی ته‌رمی جووله‌كه‌یه‌ك، به‌ لای پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د(د.خ)دا، تێده‌په‌رِێنن، به‌رِێزیان له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستێ و وه‌ك مرۆڤێك رێزی لێده‌گرێت، كه‌ هه‌ر ئه‌مه‌، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان و به‌ هادانانه‌ بۆ به‌رامبه‌ر، ئه‌وه‌ش له‌ولاوه‌ بوه‌ستێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا به‌ هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیرینی كاڵفامانه‌وه‌، رواڵه‌تی موسڵمانان ناشیرین كراوه‌ و به‌ تیرۆریست ناو ده‌برێن، موسڵمان له‌ هه‌مووكات زۆرتر، پێویستیی به‌وه‌هه‌یه‌، كه‌ ئه‌و ره‌نگ و روخساره‌ ناشیرین كراوه‌ لابه‌رێ و ئه‌و ته‌مه‌ برِه‌وێنێته‌وه‌، كه‌ ده‌گه‌رِێینه‌وه‌ بۆسه‌رچاوه‌كانی میژوو بۆمان باس ده‌كه‌ن، كه‌ عومه‌ر(ر)له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی خۆیدا، كه‌ ویستی مێژوو بگۆرِێ و سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌ی بۆ دابنێت و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ یارانی كۆكرده‌وه‌، هه‌ندێكیان پێشنیاری مێژووی كارپێكراوی نێو رۆمێكانیان باس كرد، كه‌چی عومه‌ر(ر)نه‌یگوت كافربوون چۆن شتی واده‌ڵێن).