كاتێك ڕۆح داینه‌مۆی جووڵه‌و هه‌ژاندی ئاده‌میزادو، ئاسوده‌ی ڕۆح پێوه‌ره بۆئاسودهبوونی ئاده‌میزاد، په‌روه‌ردیگاری باڵا دهستوكاربهجێ فه‌رمووی ( ونفخت فیه من رحی فقعوا له ساجدین ) له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه گیانمان كرد بهرئادهمداو ئیتر ده‌ست به‌جێ فریشته‌كانیش كڕنوشی پێشوازی‌و ڕێزلێنانیان بۆ برد، دیاره ئه‌م ڕۆحه كه له‌لایه‌ن خواوه كراوه، به‌لاشه‌ی ئاده‌مدا ڕۆحێكی ئیلاهیو ڕازی بوونی ئاده‌میزاده، وه‌هه‌ر ئه‌م رۆحه‌یه داده‌به‌زێت بۆناو رۆحی هه‌موو مهردوومو كۆپی ده‌بێت،دروست كه‌ری ئه‌م رۆحه‌و به‌خشه‌ری ئه‌م رۆحه به‌مرۆڤ هه‌ر بۆخۆی ده‌زانێت به‌چی ئارام دهبێتو چی ئاسوده‌ی دهكاتو چیش ئازار‌و ناڕحه‌تی ده‌كات... ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می نائارامی رۆح‌و دروست بونی چه‌ندین كێشه‌ی دهرونیو ڕۆحی وه‌كو دڵه ڕاوكێ‌و بهدگومانیو ژیان بهعهبهسیو شۆڕبونه‌وه یۆئاستی ئاژهلو ژیانی ئاژهلیو ده‌رچوون له‌سروشتی ئاده‌می بوون.. سه‌رده‌می مۆدێرنه سه‌رده‌می كوشتنی ڕۆح‌و بههامهعنهویو غه‌یبییه‌كانی ئاده‌میزاده، سه‌رشۆڕ كردنه‌وه‌یه بۆ ناوزهلكاوی مادی گهرایو شه‌هوه‌ت په‌رستی .... سه‌رده‌می ماددیگهڕایو مۆدێرنه باوه‌ڕی بهڕۆحو دلو جیهانی نراوانی غه‌یب نیه‌و مامه‌له‌ی له‌گه‌ل داناكات هه‌رچی نه‌یه‌ته ناو تاقیگه‌و به‌رده‌ست نه‌كه‌وێت دانی پێدانانێت... ئاینی پیرۆزی ئیسلام هاوسه‌نگی داده‌نێت بۆ هه‌ردوو بواری ڕۆح‌و لاشه دلونهفسو دونیا‌و دواڕۆژو ئاین‌و ژیان ئه‌ویش به‌پێی به‌رنامه‌ی خۆی‌و په‌یامێكی تێر‌و ته‌سه‌ل هه‌مو په‌رستشه‌كان له‌نوێژو ڕۆژیو حهجو زه‌كات‌و زیكر‌و قورئان خوێندن‌و.... هتد. چه‌ندین جورعه له‌ده‌رمانی تێایه بۆچاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی نهفسو ڕۆحی (فألهمها فجورها وتقواها قد أفلح من زكاها وقد خاب من دساها ) ئه‌م ڕۆحه ئیڕاده‌و ویست بۆی دیاری ده‌كات كه كامیانی بۆ هه‌لده‌بژێرێت، ( فجور) خراپه‌و تاوان یان چاكه‌و خواپه‌رستی ... وه‌كو زانایانی بواری حیكمه‌تی ئیسلامی ڕونیان كردۆته‌وه، كه‌ئه‌م ڕۆحه به‌هیچ شتێك ئاسوده‌و ئارام نابێت و دامه‌زراوو به‌خته‌وه‌ری ناكات، مه‌گه‌ر زیكر‌و یادی خودا‌و خواپه‌رستی، هیچ شتێكی تر ناتوانێت قه‌ره‌بووی دوور له‌ئاینی بۆڕوحی مرۆڤ بكاته‌وه .. مانگی ڕه‌مه‌زان وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی كرداری‌و مه‌یدانی هه‌موو سالێك ڕۆحه‌كان ئارام‌و ئاسودهدهكاتو له‌جیهانی مادده‌و خۆراك‌و سڕبون ومت بوون بهتامو لهزهتهكانیو زهویهكانهوه به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆ خۆراكی ڕۆح‌و شنه‌ی ڕۆح‌و چێژ‌و تامی بابه‌ته غهیبهكانو په‌رواز به‌م ڕۆحه ده‌دات له قه‌فه‌سی لاشهداو دیبات بۆ جیهانی مهلهكوتو باڵا... به‌چی؟ به قورئان خوێدنو قیامو ركوع‌و سه‌جده بردن بۆ خوا‌و رژاندنی ئه‌سرینی خۆشه‌ویستی بۆ خوا‌و ئیخلایی په‌رستشه‌كان. رۆژوو به (يا أيها الذين آمنوا) ده‌ست پێ ده‌كات واته به ئیمان‌و هۆكاری زیادبوونی ئیمانه، براو خوشكی رۆژووان وڵامی بانگه‌وازی خوای داوه‌ته‌وه پاشان ده‌یبات بۆ (تقوی.. لعلكم تتقون) به رۆژوو ده‌بن به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ببنه پارێزگار ئێنجا بۆ پله‌ی (المعیه الخالصه مع الله) له‌گه‌ڵ خوا بوون‌و ژیان له‌گه‌ڵ هه‌ست كردن كه خوا ئاگای لێته(ألم یعلم بأن الله یری) ئه‌م پله‌ش زۆر به‌تامه‌و فێری حه‌یای ده‌كات له حوزوری خوادا وه‌كو ئیبن القیم ده‌ڵێ: حیا‌و یتولد من شهود الحچره.. دڵ‌و رۆح له نزیكیه‌كی ته‌واودا لای خوا دایان ده‌نێت.. وه له‌گه‌ڵ برینی هه‌ر پله‌و قۆناغێكی عبودیه تا جۆرێك له گوناهی لێ ههڵدهوهریتَ فریشته‌كانیش داوای لێبوردنی بۆ ده‌كه‌ن، گه‌شه‌و رۆیشتنی رۆح له‌و مانگه‌دا زیاد دهكاتو هه‌نگاوه‌كانی خێرا دهبنو پێشبڕكێ بۆ به‌هه‌شت دهنكات، چونكه خوا ته‌ماشا ده‌كات كێ هه‌نگاوی مه‌ردانه‌و ساڵحانه ده‌نێت زیاتر لای خوا هه‌ڵدێت. هه‌موو خه‌مێكی ره‌زامه‌ندی خوایه، ئه‌م رۆحه وای لێ دێت ده‌بێته رۆحێكی موزهكاو پاڵفته كراو‌و خاوێن، خواش خاویچنو پارێزگارانی خۆش ده‌وێت، ئیتر ده‌بێته‌وه خۆشه‌ویستی خوا، چونكه خوای گه‌وره بۆنی ناخۆشی ده‌می ئه‌وانی لا زۆر خۆشتره له میسك، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا سوێندی له‌سه‌ر ئه‌وه خواردووه كه خوای گه‌وره رۆژووانی خۆش ده‌وێت، ئه‌م عیشقه خوایه ده‌بێته ئاگرو دڵ‌و رۆحی ده‌كاته كێوی توور، وه‌كو مه‌حوی ده‌ڵێت: عیشق ئاگرێكه به‌ربووه هه‌ر كه‌س ده‌بێ به‌كه‌س... گه‌ر رۆژه ره‌ش وه‌كو شه‌و بێ بوو به شه‌و چراغ. ئه‌مه عیشقی راسته‌قینه‌ی عاریفانه، ئه‌م رۆحه له‌م مانگه‌دا 30 جار مژده‌و خۆشیه‌كی تایبه‌تی مه‌عنه‌وی دایده‌پۆشێت، كه دوو خۆشی لێ په‌یدا ده‌بێت یه‌كیان كاتی فتار كردنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی تریش له دوا رۆژدا. ئیتر ئه‌و رۆحه چۆن ئارام نابێت 30 رۆژ بۆ خوا‌و له پێناو خوا‌و له‌سه‌ر سفره‌ی خوایی‌و قورئان‌و شه‌وانی پیرۆز‌و تهراویحو رشتنی ئهسرینو شه‌و نوێژ‌و به‌خشیندا په‌رواز ده‌كات، بۆنی به‌هه‌شت دهكاتو چاوی له ده‌رگای (الریّان)ه، كه چۆن ئاماده كراوه بۆ میوانی تایبه‌تی رهمهزانو رۆح ئارامان، وه‌كو ئیقبال لاهوری ده‌ڵێت: ئیمان ئه‌گه‌ر چووه ناو رۆحه‌وه ئه‌و رۆحه ده‌بێته رۆحێكی تر.. له‌ره‌مه‌زاندا به‌تام ترین میوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی لێ كردووته‌وه چێژی لێ بینیوه، وه‌كو هه‌ندێك له سه‌له‌ف ده‌فه‌رموون: مساكين اهل الدنيا بين يديه والتلذذ بخطابه. به‌خوا دونیا پهرستو دونیا ویستان ههژارنو هه‌ژاری دیوانی خران بۆچی؟ له‌م دونیا دهرچوونو تامی خۆشترین شتی دونیایان نه‌كرد؟ وترا: ئه‌وه چیه ئه‌و شته به‌تامه؟ وتیان هاوه‌ڵیه‌تی خوا‌و هۆگر بوون لهگهڵیو راوه‌ستان له‌به‌ر ده‌ستی خوادا واته نوێژكردن، یاخود چێژ وه‌رگرتن به فه‌رمایشته‌كانی خوا، به ئومێدی ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا چرای رۆحمان داگرسێنینو دڵمان ئاسووده بێت. |