یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مه‌لا محمد نصرالله هه‌ورامانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/03/2011 : 22:26:42
قه‌باره‌ی فۆنت
جارێكی تر كێشه‌ی دیموكراسی‌و حیجاب له‌ توركیا
ئه‌نجومه‌نی باڵای خوێندن له‌ نا‌وخۆی توركیا ئه‌مساڵی خوێندن بڕیاریدا, كه‌ ڕێگری نه‌كرێت له‌ كچه‌ خوێندكاره‌كانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی توركیا, كه‌ به‌ له‌چكه‌‌وه‌ ده‌‌وامی خۆیان بكه‌ن, به‌ڵام بڕگه‌كانی ده‌ستووری ئه‌‌و ‌وڵاته‌لائیكیه‌ ڕیگاناده‌ن, كه‌ دیارده‌ی ئاینی له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كاندا ‌وه‌كو زانكۆ‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و...هتد موماره‌سه‌ بكرێت‌و, هێشتا زۆرێك له‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌‌و و‌وڵاته‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤدا نه‌خه‌مڵیون...

ئه‌م بڕیاره‌ چه‌قبه‌ستووه‌ی ده‌ستوری توركیای عیلمانی بۆ زیاتر له‌ (30) ساڵ ده‌ڕ‌وات كابوسی ڕشی خۆی له‌سه‌ر دام‌و ده‌زگاكانی ته‌علیم‌و حكومه‌تدا هه‌ڵدا‌وه‌‌و, ساڵانه‌ سه‌دان قوتابی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی نا‌و ووڵاتیان جێ‌ هێڵا‌وه‌‌و ڕوویان كردۆته‌ ده‌ره‌‌وه‌ی ووڵات بۆ ته‌‌وا‌و كردنی خوێندن.

كه‌ خۆی ئه‌مه‌ دیموكراسی نا‌و ووڵاتێكی گه‌‌وره‌ی ‌وه‌كو توركیا ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌‌وه‌‌و میسداقیه‌ت له‌كیس ده‌دات, له‌كاتێكدا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی نا‌وخۆ‌و میدیای جیهانی بڵا‌وی ده‌كه‌نه‌‌وه‌‌و, توركیاش له‌ سه‌ر‌وبه‌ندی قۆناغێكی نوێی كرانه‌‌وه‌‌و تێپه‌ڕاندنی دیموكراسیه‌ ته‌قلیدی‌و ڕوو كه‌شه‌كه‌دایه‌.

دیموكراسه‌ك جێگای له‌چكی كچه‌ خوێندكارێكی زانكۆی تێدا نه‌بێته‌‌وه‌, ئیتر چ شانازیه‌ك بۆ مافی مرۆڤ‌و عه‌لمانیه‌تی مۆدێرنه‌ ده‌مێنێته‌‌وه‌ له‌‌و ووڵاته‌.

‌وه‌ هه‌ر ئه‌‌وه‌ش ‌وای كردووه‌, كه‌ تا ئێستا مانایه‌كی هاوده‌نگ بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ عیلمانیه‌ت یان دیموكراسی نه‌كرێت‌و, به‌ حه‌زو ئاره‌زووی هه‌ندێك له‌ ده‌سه‌ڵاتداران كلك‌و گوێی بكه‌ن.

له‌ كاتێكدا ده‌ستووری توركیا له‌ به‌ندێكی تریدا دانی نا‌وه‌ به‌ ته‌‌وا‌وی مافه‌كانی مرۆڤدا‌و ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی بۆ ده‌كات.

لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم چه‌ند سه‌رنج‌و ڕایه‌ك له‌ بابه‌ته‌كه‌ بخه‌مه‌ ڕوو تا ئێمه‌ش له‌ ئه‌زموونی جوانی ‌و‌وڵاتان سوود ‌وه‌رگرین‌و له‌ خاڵه‌ لا‌وازه‌كان دوور بكه‌‌وینه‌‌وه‌:

1_ قۆناغی سه‌پاندن‌و عه‌سكرتاریه‌ت‌و داخرانی سیاسی‌و قه‌تیس كردنی ده‌سه‌ڵات له‌ توركیا تێپه‌ڕی كردو ئه‌‌و قه‌ڵا عه‌لمانیه‌ته‌ی, كه‌ مافی نه‌ته‌‌وه‌یی‌و ئاینی له‌ گه‌لێكی ‌وه‌كو كورد زه‌‌وت ده‌كات‌و, دان به‌ ناسنامه‌یدا نانێت وا ئێستا دا‌وای مافی خوێندن‌و كه‌لتوری میللی خۆی ده‌كات‌و, خوێندكارانیش له‌سه‌ر له‌چك ده‌نگی لێ‌ به‌رز ده‌كه‌نه‌‌وه‌.

2_ كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌‌و قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی توركیا جار له‌دوای جار زۆر ده‌بن, چونكه‌ ده‌نگی ئازاد‌و ڕا‌وڕای تر له‌‌و ووڵاته‌ كپ بووبوو, ‌وا ئێستا هه‌مبانه‌ی كێشه‌كان ده‌كرێنه‌‌وه‌‌و, گرینگ ئه‌‌وه‌یه‌ حكومه‌ت بتوانێت ڕێگا چاره‌ی گونجا‌ویان بۆ بدۆزێته‌‌وه‌.

ئه‌م جۆره‌ كێشانه‌ له‌ ووڵاتانی خۆرئا‌وایدا هه‌ر زوو ڕێگه‌ چاره‌ی خۆیانیان ‌وه‌رگرتووه‌, وه‌كو كێشه‌ فره‌نه‌ته‌‌وه‌كان‌و ئازادی تاكه‌كه‌سی‌و مافی خوێندن‌و جلوبه‌رگ پۆشین, ئه‌مه‌ش گه‌ر شتێكمان پێ‌ بڵێ‌ ئه‌‌وه‌مان پێ‌ ده‌ڵێ‌ كه‌: به‌زۆر سه‌رقاپی نانه‌‌وه‌ی گرفته‌كان ڕۆژێك دێت ئه‌‌و سه‌رقاپانه‌ ده‌شكێن‌و كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر بوونیان ده‌‌وێت.

3_ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و ژیانی دیموكراسی‌و یه‌كتر قبوڵكردن زامنی به‌ره‌‌و پێش بردنی ‌و‌وڵاته‌, داخوازیه‌كانی جڤات ده‌هێنێته‌ دی‌و, ئێستا له‌سایه‌ی ئه‌م بار‌ودۆخه‌دا له‌ توركیا ئابووری ‌و‌وڵات گه‌شه‌ی كردووه‌‌و توركیا حوزری له‌ كێشه‌ هه‌رێمایه‌تیه‌كان‌و نێوده‌‌وڵه‌تیه‌كاندا هه‌یه‌‌و هه‌نێك جاریش ڕۆڵی پێشه‌نگ ده‌بینێت, كه‌ جاران سه‌رقاڵ بوو به‌ كێشه‌ نا‌وخۆییه‌كان‌و گرفته‌ لا‌وه‌كیه‌كان‌و ڕۆڵێكی ئه‌كتیڤی ده‌ره‌كی نه‌ده‌بینی, به‌ڵام هه‌نوكه‌ هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ عیلمانیه‌كانیش ده‌سته‌‌وسان بوون له‌به‌رده‌م حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا, كه‌ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ پڕۆژه‌‌و سه‌روه‌ری تۆمار ده‌كات.

4_ ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر ‌و‌وڵاتی نیمچه‌ دیكتات‌وری گرتوه‌ته‌‌وه‌ له‌به‌ره‌نجامی لا‌وازی حكومه‌ت‌و هێزه‌ سیاسیه‌كان په‌نا بۆ به‌كارهێنان یان قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ ئاینیه‌كان ده‌به‌ن, له‌ ‌و‌وڵاتێكی ‌وه‌كو میسر قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت, كه‌ دیارده‌ ئاینیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌كار نه‌هێندرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی حوسنی موباره‌كه‌‌وه‌, به‌ڵام له‌ توركیا ئۆپۆزسیۆنی عیلمانی ده‌یكاته‌ كێشه‌‌و له‌ په‌رله‌مان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات, به‌ بڕوای به‌نده‌ حیجاب‌و له‌چك‌و ڕیش‌و دیارده‌ ئاینیه‌كان ده‌بێت بێ‌ لایه‌ن بن‌و هه‌مووان به‌ هی خۆی بزانێت‌و كاتێكیش به‌ره‌‌وڕووی مه‌ترسی بوونه‌‌وه‌ هه‌مووان داكۆكی لێ‌ بكه‌ن‌و پارێزگاری لێ‌ بكه‌ن.

به‌ڵام هه‌ندێك له‌‌و دیارده‌ ئاینیانه‌ هی تاكه‌كه‌سین‌و په‌یوه‌ندیان به‌ تێكدانی كه‌ش‌و هه‌‌وای دیموكراسی‌و سیاسیه‌‌وه‌ نیه‌ وه‌كو له‌چك‌و باڵاپۆشی.... هه‌روه‌ك چۆن له‌ساڵی (2000_ 2001 ) حكومه‌تی ئه‌‌وكاتی ئه‌جه‌‌وید قه‌ده‌غه‌یان كرد, مه‌ر‌وه‌ قا‌وغچی به‌له‌چكه‌‌وه‌ بڕواته‌ په‌رله‌مان‌و ده‌یان ڕۆژ په‌رله‌مانی ‌و‌وڵات‌و حكومه‌ت نه‌یان ده‌زانی چۆن كێشه‌ی ئه‌‌و ئافره‌ته‌ په‌رله‌مانتاره‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن, تا له‌ئه‌نجامدا فه‌رمانی ده‌ركردن‌و گرتن‌و لێ‌ سه‌ندنه‌‌وه‌ی ڕه‌گوزنامه‌ی توركیان ده‌ركرد به‌رامبه‌ری, له‌ كاتێكدا نرخی له‌چكه‌كه‌ی مه‌ر‌وه‌ش له‌ ‌و‌وڵاته‌ ئیسلامیه‌كاندا گه‌یشته‌ پێنج صه‌د هه‌زار دۆلار‌و دیموكراسی ئه‌‌وكاتی توركیاش به‌ ته‌زویر ده‌رچوو.

* ئه‌ندامی ئه‌نجومونی نا‌وه‌ندی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، ئیمام‌و خه‌تیب له‌ شاری سلێمانی