یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا سید عبدالرحمن کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دكتۆر لوقمان جامیعی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا: شایەدی ئەوە دەدەم فتواكانی ئەنجوومەنی فتوای یەكانگیرن لەگەڵ قورئان و سوننەت و دەقە شەرعییەكان    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان خولێکی زمان دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سمیناری هەفتانەی خۆی ساز دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت لە قەزای خەبات دەکات    *****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا   
مه‌لا محمد نصرالله هه‌ورامانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/10/2010 : 15:18:47
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌لف هانێ‌..! *
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ ناونیشانی راسته‌قینه‌ی زانای موسڵمانه‌‌و هه‌میشی مێژوو گه‌واهی ئه‌و راستیه‌ی داوه‌‌و زانای پڕ بوو له‌ عیلم‌و كارامه‌ به‌ زانسته‌كه‌ی، دانه‌بڕاوه‌ له‌ پێشه‌نگ بوونی موسڵمان‌و بۆ خۆی به‌ر جه‌سته‌ كه‌ری ڕاو فه‌رمانه‌كانی قوڕئان‌و فه‌رمووده‌ بووه‌، ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێك‌و له‌ چوار چێوه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا هه‌ندێك به‌ناو زانا هه‌ڵگری په‌یامی راسته‌قینه‌ی زانایان‌و ئیسلام نه‌بووبن، ئه‌وا له‌ زۆر بواردا كارو كه‌سایه‌تی خۆیان خستۆته‌ ژێر پرسیار له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.

پێشه‌وا حسه‌نی كۆیله‌كانی شار داوایان لێ‌ كرد، كه‌ له‌ وتاری هه‌ینیدا باس له‌ ئازاد كردنی كۆیله‌كان بكات، تا رزگاریان بێت له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌وره‌كانیان، حه‌سه‌نی به‌سری چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای خست ئینجا باسی كرد، بوو به‌ جێگه‌ی پرسیار، ئه‌ویش گوتی حه‌زم كرد خۆم كۆیله‌یه‌ك بكڕم‌و ئازادی بكه‌م، تا وته‌كانم زیاتر كاریگه‌ری هه‌بێت، منیش پاراه‌م نه‌بوو، ئه‌و ماوه‌ پاره‌م كۆكرده‌وه‌‌و كارم كرد، ئه‌مه‌یه‌ سه‌رچاوه‌ی كاری زانایان‌و ئیلهام به‌خش، كه‌ پڕاوپڕ له‌گه‌ڵ قوڕئان یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ خێرایی سه‌ره‌نج بده‌ینه‌ زانایانی پێشوو، ئه‌وه‌ زۆربه‌یان خاوه‌نی دیوه‌ خان‌و نان‌و سفره‌و وه‌قفی خۆیان بوون، بۆ خۆیان نان‌و رزقی فه‌قێ‌‌و مه‌دره‌سه‌كانیان په‌یدا كردووه‌، وه‌كو مه‌لا فه‌ندی هه‌ولێرو مه‌لا محمدی جه‌لی زاده‌ی كۆیێ‌‌و مه‌دره‌سه‌ی ئاكرێ‌‌و خۆرماڵ‌و...
یا وه‌كو زانا‌و رابه‌رێكی رۆحی وه‌كو شێخ عومه‌ر زیائه‌ددینی بیاره‌، كه‌ به‌ كۆڵی خۆی ئاردو گه‌نمی بۆ فه‌قێ‌‌و مه‌دره‌سه‌ بردووه‌‌و نه‌یهێشتووه‌ ده‌ست له‌كه‌ڵاَ پان بكه‌نه‌وه‌، ئه‌سڵ له‌ كارو په‌یامی زانایان، ئه‌لف هایه‌، واته‌ پاره‌ بدات به‌ خه‌ڵك‌و خه‌میان لێ‌ هه‌ڵبگرێ‌، چونكه‌ خۆیان میراتگری حه‌زره‌ت ده‌زانن.

یان سه‌له‌فی صالحی ئۆمه‌تی ئیسلام چۆن بوون له‌ به‌خشین‌و خزمه‌تی نه‌داراندا. ئه‌م سه‌رده‌مه‌ مخابن پێشی زانایانیش خه‌ڵكانی ناپاشیان تێدا دروست بوو، كه‌ كاسبی له‌سه‌ر دین ده‌كه‌ن‌و دوكانیان له‌ سه‌ر ئایینه‌كانیان داناوه‌، جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان نیه‌، كه‌ ئێستاش كه‌سانی وا هه‌بن له‌ پێناو نانی چه‌ورو سه‌یارو زه‌وی‌و كورسیدا، ئه‌لف‌و بێ‌ له‌ خه‌ڵكی نوێژ نه‌كه‌رو دوور له‌ ئایین بكه‌ن‌و له‌به‌ر ده‌سته‌ڵاتداراندا گه‌وره‌ترین خه‌میان ببێته‌ دونیا‌و مادده‌.

مه‌لای كورد كاتێك شه‌خسیه‌تی ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسیارو له‌ رێزی ئه‌لف بێ‌ داده‌بێت، كه‌ ئه‌رك‌و په‌یام‌و گه‌وره‌یی خۆی له‌ یاد بچێته‌وه‌، وه‌كو دونیاییه‌كان پێشبڕكێ‌ بۆ دونیا بكات، مه‌لا كورد كه‌ هێنده‌ی هه‌بێ‌ پێی بژیێ‌‌و ده‌ست پان نه‌كاته‌وه‌، ئیتر ئه‌و پله‌‌و پایه‌‌و رێزه‌ مه‌عنه‌ویه‌ زۆره‌ بۆیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ور به‌ شێوازی جوانه‌وه‌ كه‌سانێك هاوكاری كردن، تا لارو مل نه‌بێ‌، ئه‌وه‌ كاری باشه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌لا كورد له‌ هه‌ر شارێكدا بۆته‌ رێكخراوێكی خێرخوازی بۆ ده‌وروبه‌ری، رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ی مامۆستایانی ئایینه‌وه‌، نه‌خۆش‌و قه‌رزارو كێشه‌ی هاوسه‌ر گیری له‌ بواری ماددیدا، بار بوویان بۆ ده‌كرێت‌و مه‌لا جێگه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌‌و له‌ رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ زه‌كات ده‌گات هه‌ژارانه‌وه‌. ئایا ئه‌مه‌ ئه‌لف ها نیه‌ چیه‌؟ چه‌ندین كارو پێداویستی كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌مرۆ له‌سه‌ر شانی زانایان ئه‌نجام ده‌درێت، بێ‌ هیچ به‌رامبه‌ر، له‌كاتێكدا ئه‌ركی ئه‌وقاف هێنده‌ نیه‌.

وڵامدانه‌وه‌ ده‌یان پرسیارو كێشه‌ی خێزانی كه‌ بابای پارێزه‌ر به‌ ده‌قیقه‌ له‌ نوسینگه‌كه‌ی گوێبیستی ئه‌و جۆره‌ كێشانه‌یان ده‌بێت، چه‌نده‌ جوان بوو لام، مامۆستایه‌كی هاورێم پار ساڵ له‌ناو مزگه‌وت ئاشكرای كردبوو، من ئیدی زه‌كاتم پێ‌ ناشێ‌‌و پاره‌تان وه‌رناگرم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ‌ ناوی هه‌ژارانی گه‌ره‌كتان پێ‌ ده‌ڵێم، ئیتر چه‌ندین ملیۆن پاره‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌وه‌ دابه‌ش كرا به‌سه‌ر هه‌ژاراندا كێ‌ ده‌توانێ‌ ئه‌مه‌ بكات، جگه‌ له‌ مه‌لا كورد.
كه‌وا بوو سه‌ردمی ئه‌لف بێ‌ نه‌ماوه‌، یان راستر بڵێی هه‌ر نه‌بووه‌‌و ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ حاڵه‌ت بووه‌، له‌ راستیدا ئه‌لف ها بووه‌، مه‌لا كورد له‌ بێشكه‌وه‌ تا ناو گۆر له‌گه‌ڵ تاكی كوردی دایه‌‌و ئاراسته‌ی ده‌كات‌و خێری پێ‌ ئاشنا ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ كاری چاكه‌‌و په‌سند.

به‌خشینی كه‌سی مه‌لا له‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان باشتره‌، مه‌لای كورد ماڵ‌و كات‌و زانست‌و هزر‌و توانای وه‌كو كانیاوه‌، كه‌ هه‌میشه‌ خه‌ڵك ئاوی لێ‌ ده‌خواته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌رده‌م ده‌ڵێین: ده‌ستی به‌خشین به‌رزتره‌ له‌ ده‌ستی وه‌رگرو ئه‌لف ها ببیته‌ سیمای هه‌موانێ‌.

* به‌ پێویستم زانی ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌كو ئیزافه‌ كردن بۆ بابه‌تی به‌رێز مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی بنوسم.