زانایانی بواری کۆمەڵناسی وتویانە: دیبەیت جۆرێکە لەپەیوەندی نێوان مرۆڤەکان لەڕێی قسەو وتەوە لەنێوان دووکەس یا زیاتردا بۆلێکتێگەشتنی تاکەکانی گۆمەڵگاو بگرە گەلانی دونیاش، وە ڕێگەیەکە بۆ بانگەشەی ئاینەکانیش. هیچ ئاین هێندەی ئیسلا م و پێغەمبەرەکەی گرنگی بەدیبەیت نەداوە ڕێخۆشکەری بۆنە کردوە، چونکە بەگفتووگۆ قەناعەت دەگۆڕدرێت و بەئارامی وتەکان ئەڕواتە ناو دڵ و خۆری ڕاستی خۆی پەخش دەکات. لێرەدا بەپێویستمان زانی چەند ئاداب و بنەماو مقاصدی حیوارو گفتوگۆ بخەینەڕوو بەئومێدی سودو بەرچاوڕوونی بۆ گشت لایەک: 1- نیەت پاکی و جوانی مقصد لە دیبەیتدا؛ تا بگەین بە خۆری حەقیقەت ولەجیهانی وەهم ودوودڵی و فۆبیا دوورکەوینەوە، تا لەدەمارگییری بۆ شەخس و نەفس و گروپ وئەملاوئەولا ڕزگارمان بێت. تاڕۆژی دوایی ووتەزای وەکوئەم وتراوانەی ئیمام شافعی( رحمه الله) دووبارە نابێتەوە کە دەفەرمێت: رٲي صواب يحتمل الخطٲ، ورٲي غيري خطٲ يحتمل الصواب. یا دەڵێ : ماجادلت ٲحدا ٳلاوددت ٲن يظهرالله الحق علی لسانه. ئەمە ئەو پەڕی خۆداماڵینە لەبەشی نەفس وخۆ بردنە پێشەوەو دەسکەوتی دونیایی وماددی . 2- پیشاندانی تەوازووع وخاکی بوون؛ خۆشەویست دەفەرمێت( من تواضع لله رفعه الله) ئەمە بۆ هەموو بواری پەیوەندیەکانی موسڵمانانە، بەتایبەت دیبەیت وگفتووگۆ مرۆڤی لوت بەرزو خۆبەزل زان نەئەتوانێت دیبەیت بکات نەسەرکەوتوو ئەبێت و نە ئەتوانێت خۆی یا بەرامبەرەکەی بگەیەنێت بەکەناری ڕاستەقینەو ئارامی . 3- گوێگرتن بۆیەکتری؛ بۆ ئەوەی خیلاف کەم بێتەوەوئاڵۆزی و بشوێی وگومان لەسەربابەتەکان نەمێنێت پێویستە گوێ لەیەکتربگیرێت، بەجوانی وڕێکوپێکی، دوورلەدەمەدەمێ ودەنگ بەرزکردنەوەو هات وهاوار، چونکە گوێگرتن نیشانەی کامڵی وهێزی و پێبوونه. ئیمام شافعی (رحمه الله) ئامۆژگاری یونسی قوتابی دەکات ودەڵێت: یایونس انتقد القول ولکن احترم القائل... 4- بەدەستهێنانی دڵی موسڵمانان چاکترە هەتا بردنەوەی بەرنامەی شاشەکان؛ پێشەواشافعی (رحمه الله) بەیونسی قوتابی گوت: یا یونس فٲحیانا کسب القلوب ٲولی من کسب المواقف- چەندە ڕێسایەکی مەزن و پڕبایەخە بۆ ئەم سەردەمە... ئیترئەمە قسەی ترهەڵناگرێ و حەقە ئەم خەرابستانەی ئێستا بپێچرێتەوەو ماڵی قەڵب سەربەساحێبەکەیتی و هەزارساڵی تر دیراسەی سوننەت وبانگەشەی شوێن کەوتنی سەلەف بکرێت ناگەن بەتۆزی پێی شافیعدا... 5- تەسلیم بوون بەئەنجامی دیبەیت؛ نابێت دیبەت بۆ دیبەت و خۆعەرزکردن و دونیاویستی وناوبانگ وپۆرت شکاندنی بەرامبەرەکان بێت. جارێکی ئەچینەوە خزمەتی شافعی بزانین لەم بارەوەچی دەڵێت: وددت ٲلناس علموا ما ٲعلم ولم ینسبوا ذلك ٳلي.. ئەگەرئەنجامی خێروحەق لای بەرامبەر بوو باڕێژەکەشی لە100/100 نەبێت ئەوا قبوڵی بکە، گەر قبوڵی نەکەیت ئەبیتە (متکبر) کیبریش: الکبربطرالحق وغمط الناس .. 6- ڕقمان لەهەڵەو گوناهەکە بێت نەک لەخاوەنەکەی؛ زۆرجوان پێشەوا محمدی شافیعی (رحمه الله) دەڵێت: یا یونس اکرە الخطا ولكن لاتكره المخطئ، وابغض بكل قلبك المعصیة، ولكن سامح وارحم العاصي .. ئەکرێ ئەوەی لەهەر بوارێکدا دیبەتی لەگەڵ ئەکەی گوناهوو تاوانی هەبێت هەڵەوکەم کوڕی بەڵام ڕقت لەگوناهوهەڵەکەی بێت و هەوڵی ڕزگارکردن وقەناعەت پێکردنی بدە. 7- گفتووگۆودیبەیت بە جوانی ( الحسنی)؛ وەک قورئان دەفەرمێت، مەڕۆ بۆجوێن پێدانی و مەگەر باوباپیری و دەست بۆ دین وئەخلاقی مەبە وەک پێشەوا غەزالی حجة الاسلام دەڵێت: ٲن تحاورە فلات تعرض لشخص ولالنسبه وحسبه وٲخلاقه وٳنماتحوره علی القضية. هەروەک خوای متعالیش ئەفەرمێت: (وقولوا للناس حسنا). (وجادلهم بالتی هی ٲحسن). 8- دیبەیت لەبەرخواوخزمەتی دینەکەی و دەرخستنی حەق و کەمکردنەوەی ناکۆکی و دووبەرەکی بێت، نەک بۆ خۆ بردنە پێشەوە لەدەسەڵات و وەرگرتنی پۆست وپلەو کورسی و پارەوپوڵ و شکاندنی موسڵمانان و پەرتەوازەی ڕیزەکان وخۆنواندن و خۆ گەورە کردن بێت ، وەک پێشەواشافیعی (رضي الله عنه) دەڵێت دیبەت نابێت هەموو پردەکانی ڕایەڵەی برایەتی و تەونی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا ووردو خاش بکات ، هەروەک دەڵێت: لاتهدم الجسورالتی بنیتها وعبرتها، فربما تحتاجها للعودة يومٱ. وآخردعواهم ٲن الحمدلله رب العالمين |