یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا محمد نصرالله هه‌ورامانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/07/2023 : 00:16:19
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕای زانایانی ئەهلی سوننە و جەماعە لەسەر ماتەمینی عاشورا

لە شۆڕشەوە بۆ شکست:

حوسینی کوڕی عەلی (خوا لێی ڕازیبێت) لە مەدینەوە بەڕێکەوت بۆ عێراق لەساڵی 61 ی کۆچی تا لە کوفە خەلافەتی خۆی بۆ موسڵمانان ڕابگەیەنێت و لەوێوە شۆڕش دژی یەزیدی کوڕی موعایه بەرپا بکات و ڕێڕەوی خەلافەت بخاتەوە سەر ڕێبازە قورئانیە نەبەوییەکە کە دەبێت خەلیفەی موسڵمانان بە شورا هەڵبژێردرێ ،وەک سەردەمی چوار خولەفای ڕاشیدین خوا لێیان ڕازیبێت ،هەر چەندە بەشێک لەخزم و هاوەڵانی پێغەمبەر تا ئەو کات مابوون لە مەدینە تکاو ڕجایان لێکردكه نەڕوات بۆ کوفە و عێراق و گەردەیەوێت شۆڕش بکات بابڕوات بۆ یەمەن ، یەمەن گونجاوترە بۆ شۆڕشەکەی ،بەڵام بەگوێی کەسیانی نەکردو و بەڵێنەکانی ئەهلی عێراق ئەوەندە فریودەر و زرق و برق و پڕ لە درۆ بوو حەلیمی حەیران دەکرد، حوسەین لەئەسڵی ئیجتیهادەکەیدا ڕاست وحەق بوو بەڵام لە چۆنیەتی پێهەڵسان و ئامادەسازی و لۆجیستیەوە نەیپێکابوو.

بۆیە( کرب وبلا)یەکی بەسەردا هات تاقیامەت موسمانان ئەبێ باجی بدەن و قوڕەکەی بکەن بەسەر خۆیاندا..

هەندێک دەڵێن دەست مەدەن لەم بابەتەو کۆن بووە و 1400 ساڵە تێپەڕیوە!!!. برام ساڵ بەساڵ شیوەنی حوسین گەرمتر

دەبێت و ساڵانە بەناوی تۆڵەی حوسین و سەدان خەڵک دەکوژن و شارو وڵات کاول دەکەن و زوڵم وداگیرکاری و

ماڵ کاولی و وێرانکاری و هەتکی ناموس دەکرێت، ساڵ بەساڵ ژمارەی سینەزەنی و کۆڕی عاشورا لەهەرێم فراوانتر دەبێت،تاوانەکانیان گەلێ لەتاوانەکانی یەزیدی کوڕی موعاویە پیس تر و ناشیرین ترە و هەزار جار ڕووی یەزیدیان سپی کردەوە.

وەک مەولەوی لەعەقیدەی مرضیەكه يدا دە ڵێت :

چەندکەس هەن باغیض ‌بۆزاتی یەزید

مەوسووف بەوەسفی یەزید(بل یزید)

موحیبن بۆزات حوسەینی شەهید

نەفوور لەسیفات حوسینی شەهید

ئازار دەربە حاڵ ئەولادی حوسەین

تاڵان کەری ماڵ ئەولادی حوسەین

خەڵکی سوننی فریوودەدەن و بەچەندین

جۆر و فێڵ وخەڵەتاندن وبەناوی ئال وبیت وساداتەوە وەلا و مەحەبەت بۆ شیعە و بەشیعەکردن لەبرەو دایە و خەڵک دەعوەت دەکەن بۆ نەجف و کەربەلا و خەڵکی سادە و ساویلکە لەعەقیدە و وەلای ڕاست و دروست بەلاڕێدادەبەن و سەرەنجامەکەی کوردستان  وئینتیما بۆ مەزهەب و عەقیدە و نیشتیمان و عولەمای کوردستان نامێنێت ..

لەشکستەوە بۆ داگیرکاری: شکستی ئیمام حوسین تەنها بۆخۆی شکست نەبوو،بەڵکوو دوژمنان هەر لەوکاتەوە دەرکیان بەوەکرد چۆن بتوانن بەپیلانێکی درێژخایەن لەژێرناوی عەتف و وەلا بۆحوسینی مزڵووم چۆن ئەجێندای  خۆیان حەشاربدەن و یەکڕیزی موسڵمان بشێوێنن و حوسین گەرایی بکەنە ئاینێکی نوێ و خۆیان لەسەر بنەمای ڕق و تۆڵە و دژایەتی وکوشتن بونیادبنێنن،

بۆیە هەر لەسەردەمی بوەیهییەکان و ئیسماعیلی سەفەوی و فاتمیەکان و تابە  و حیبزاللاتی لوبنانی و حوسیە کەمینەکانی

یەمەن و عەلەویە بێ دینەکانی سوریا نەخشەی داگیرکاری و ماڵکاولی دونیای ئیسلامیان دەست پێکرد... لە ماوەی 50 ساڵی ڕابووردودا بەهێندەی 1400ساڵ لە ئەهلی سوننەیان کوشتووە و شتی وا لە مێژوودا ڕوینەداوە  ئەو حەزارەتەی هەزار و چوار سەد ساڵە بونیادنرا لەلایەن موسڵمانانەوە بەماوەیەکی کەم وردو خاشیان کرد.

لە پیرۆزی مەککە و مەدینەوە بۆ بە پیرۆزکردنی نەجف وکەربەلا:

یەکێکی تر لە نەخشە کانیان  خاڵی کردنەوەی پیرۆزیەکانی ئیسلام وموسڵمانانە ،مەککە بەئایەتی قورئان پیرۆزە،ومەدینەش بەچەندین فەرموودەی خۆشەویست صلی الله علیه وسلم  ،ئەی نەجف و کەربەلا بەچی ئاوا پیرۆزکران؟؟؟ هیچ ... بەقەولی ئاخوندە

کان و درۆ و دەلەسەی شیعەکان بۆ زیاتر گەوجاندنی جەماوەری جاهیل و دوور لەدینی خۆیان و..بۆیە ساڵانە کۆبوونەوەی ملیۆنی و زیاتر ڕێکدەخەن و ئیزهاری قەرەباڵغی و تەحددای حەجی  موسڵمانانی پێدەکەن وچەندین مژدەی درۆ و دەلەسە بەناوی ئال و بەیت بە زیارەت کاران دەدەن و دڵیان خۆش دەکەن و پاکبوونە لە گوناهەکانیان دەکەنە دیاری و کلیلی بەهەشت دابەش دەکەن وئەوەی محمد پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)نەیدا بە هاوەڵانی ئەوان (بەکن فیکن)ێک بەملیۆنان پیاو کوژ و دز و جەردەی دەدەن.

لەخۆشەویستی ئال وبیت بۆ بەخواکردنیان:

ئالو و بیت لای ئەهلی سووننە و جەماعە

خۆشەویستن و پێشەوا عەلی چوارهەمین

خەلیفەی ئیسلامە و هەزاران موسڵمانی

سووننی ناویان عەلی وحەسەن وحوسەین وباقر و مەهدی و ...هتد..

ئێمە عەلی وائەناسین شێری خوا و عالم و زاوای پێغەمبەر و ئاڵا هەڵگری سوپای پێغەمبەر لە خەیبەر وهەرگیز سەری بۆ سوجدەی بتان نەوی نەکردەو ئازا و زاهد و چاونە ترس، ئەگەر خیلافەت بۆ ئەو وەسیەتکرابوو

ئەی بۆچی ئەو هەموو ساڵە قسەی نەکردوو ( بەقەسەی شیعەکان) شاردیەوە و نەیوێرا ئەو مافە شەرعی و خواییە بۆخۆی بگێڕێتەوەو بگرە بەناچاری بەیعەتی بە 3 خەلیفەی پێش خۆی داو ئەم حەقە گەورەی شاردەوە تا شەهیدبوونی ئیمامی عوسمان ئایا ئەم تێگەشتنە و ئەم قسە هیچ و ناشایستانە بۆ مەقام و ڕێزی پێشەوا عەلی دروستن کەشیعەکان ئاوا وێنای دەکەن؟؟؟،

یائەوەی ئەهلی سووننەت وجەماعە وەک لە پێشەوە ئاماژەمان پێدا، یائەوەی شیعە بەخوای دەزانن ویەکێک لە بەناو ئەخوندەکانیان دەڵێ لەچەندین شوێن لەقورئاندا وشەی (اللە) مەبەست پێی عەلییە ، نعوذبالله...

لە تەعزییەی 3ڕۆژەوە بۆ تەعزیەی1400

ساڵی:

ئەم برادەرانە هێندە لەشەرع و عەقڵ دوورن خۆشیان وەک( زاناکانیان ) باوەڕیان بە ڕۆژی عەزاو سینەزەنی نیەو یەکێکە لەگاڵتە جاڕیەکانی فیتنەی ئەم ئاخر زەمانە یەک پرسیار بۆیان: ئایا کاتێک فاتیمەی زەهرا وەفاتی کرد پێشەواعەلی چەندڕۆژپرسەی بۆگێڕا، ؟؟؟ ئەی بێزەحمەت کە ئیمام علی شەهیدکرا بەناحەق حەسەن و حوسەین چەند ڕۆژ سینەزەنی وجلکی ڕەش و پرسەیان بۆگێڕا؟؟؟؟؟.

ئەی ئیمام حەسەنی کوڕی عەلی کەوەفاتی کرد،حوسەینی برای عەزای بۆگێڕا و سینەزەنی کرد.نەخێرو هەزار جار نەخێر  ؟؟؟؟؟

لەهەمووی گرنگتر پێغەمبەر( صلی الله علیه وسلم)ئەمەی کرد بۆ مامی حمزەو جعفری کوڕی ئەبووتالیب و زەید و موسعەبی کوڕی عومەیری خۆشەویستی ؟؟؟؟نەخێر

پێغەمبەر نەیکردوە و بەحەڕامی زانی ... ئەی بۆچی شیعە واز لەم نەریەتە جاهیلیە هەڵناگرن وساڵ بەساڵ برەوی پێدەدەن؟؟؟

دینی شیعە لەسەر پڕووپوچی وبیدعە و خورافات و پێچەوانەی دینی ڕاستی ئیسلام بونیادیان بۆنراوە هیچ حەقیقەتێکی تێدانیە بەم موناسەبانە بازاڕی خۆیانی پێ بڕەوپێدەدەن..... لە لەعنەت و بەڕائەتەوە بۆدووری لەدینی  محمد (صلی الله عليه وسلم)

ئەمانە بێئەدەبی و دەم پیسیان گەشتۆتەئاستێک لەعن وجوێن و قسەی خراپ بەرامبەر ئەبوبکر و عومەر و عوسمان و عائیشە و زۆربەی هاوەڵان دەکەن:

ئەم شەڕە لەگەڵ شیعە عبدالرحیم ی تاوەگۆزی (مەولەوی) پێش زیاترلە 200 ساڵ کردوویەتی لەگەڵ ئاخوند و شیعەکاندا و بەرگری لە عەقیدەو میانەڕەوی ئەهلی سووننە و جەماعە کردووە

ودەڵێ: لەعەقیدەی مەرضیه دا:

تەعنە لەئەسحاب سەییدی سەروەر

تەعنە لە دینە ، نییەی باخەبەر

ئاخر ئەم دینی ئیسلامی پاکە

باعیسی چاکەی دنیا و عوقباکە

لەوانەوە هات  گەیشتە ئێمە

بەوان پارا و بوو ئەم زەویی دێمە

روواتی ثوقات عوودوول ئەوانن

موجتەهیدینی فوحوول ئەوانن

خودا و ڕەسوول وان لەمەدحیاندا

مونکیر وان لە(ذ م) لەقەدحیاندا

 پاشان دەڵێ :

لەتەنقیسی سەحب دەکەوێتە و دەر

تەنقیسی جەناب خودا و پێغەمبەر

لابە عەقیدەی  نا پەسەندیدە

(نعوذ بالله من ذي العقیدة!)

لەشوێنێکی تردا دەڵێ:

بوغز و شەتمیان ،سەب،تەعن و لەعنەت

یاکوفرە ، ئەڵبەت،یا فیسق وبیدعەت

ئەدووی هەرکامێ لەوانە کەوی

توشیاری  یەکێ  لە مانەدەوی

تکایە تەکیە و خانەقاکان مەکەنە جێگای عاشورا و سینەزەنی ،ئێمەی کوردی سوننی

1400ساڵە لەسەر ئەم ڕێبازەین، بەداخەوە سیاسیە عەلمانیە دۆڕاوەکانی کورد لەپێناو کورسی و شاباش و پارە حوسینیەیان لێرەولەوێ دروستکردوەو کردویانەتە جێگای سینەزەنی و ساڵانە بەرپرسە باڵاکانی کورد بەتۆپزی بەشداری پێدەکەن وبەقەد میسقاڵە زەڕەیەکیش باوەڕیان نەبەحسێن و نەبەعاشورا نیە بەڵام هەمان ئەو بەرپرسانە ئەوە 30ساڵە ئامادەی جومعە و جەماعەت وجەژنێکی گەلە موسڵمانەکەی خۆیان نەبوون ...

برایانی ساداتی کوردی بەشەرەف ئێوە سەدان ساڵە بەشیری پاکی ئیسلام گۆشکراوون ،تکایە ئەساڵەت وپاکی و ڕێز و

مێژووی جوانی خۆتان مەفرۆشن بەدژە کورد و دین وخاک و وڵات  خۆتان خەجاڵەتی لای خوا و مییللەتی موسڵمان مەکەن و بەدرۆکانیان مەخەڵتێن ئەوەی ئێوە ئەسڵە وئەوان ساختە ئێوە پاکن و ئەوان ......

ئێوە بۆخوای دەکەن وئەوان بۆ خورما

ئێوە خاوەن ماڵ و ئەوان میوان

ئێوە بن دەست و ئەوان دەسەڵاتدار

ئێوە نیەت پاک و ئەوان پڕ لە فڕ و فێڵ

گۆڕینی دیمۆگرافیای دینی و مەزهەبی

باجی قورس و پەشیمانی گەورەی لەدوایە

سەدان ساڵە ئەم مییللەتە موسمانە لەبەردەم شاڵاوی بەشیعەکردن وشیوعی کردن و بەشەیتانیکردندا لەفەزڵی خواو علماء ی پاک و خانەقا و شێخانی بۆ خوا سوڵحا و تەکیە جوان و پڕ لەئیمانەکاندا خۆی وەکو چیای پیرەمگروون ڕاگرتووە و نەپساوە.

پشتیوان بەخوا بۆ لەمەودواش هەروائەبێت بەمەرجی هۆشیاری زانایانی ئاینی و بانگخواز و شێخانی بۆخوا سوڵحا و گەنج و لاو و هەموولایەک...

ٳن تنصرالله ينصركم و يثبت ٲقدامكم