كۆمه‌ڵێ فریشته هه‌ن كه به به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانن‌و، هاوڕێی هه‌میشه‌یی ئاده‌میزادن تامردن، ئه‌گه‌رچی ڕۆژانه دوجار بهیانیانو عه‌سران خوای په‌روه‌دگار جێگۆركێیان پێده‌كات، ئینجا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای خوا لێیان ده‌پرسێ هه‌رچه‌نده زانایه به حاڵیان: به‌نده‌كانم خه‌ریكی چی بون؟
ئه‌وانیش ده‌ڵێن كه چوین له‌ناو نوێژدا بون كه‌هاتینه‌وه هه‌ر خه‌ریكی نوێژ كردن بون، بۆیه خۆشه‌ویست فه‌رمویه‌تی: (من ترك صلاة العصر حبط عمله ) واتا: ئه‌وه‌ی نوێژی عه‌سر نه‌كات به‌بێ بیانو له‌وانه‌یه كرده‌وه‌كانی به‌تاڵبێته‌وه، بۆیه زۆر ئامۆژگاریمان ده‌كات وریای ئه‌و دو نوێژانه بین.
به‌ڵام هه‌ر فریشته‌یه‌ك له‌و فریشتانه كار‌و گرنگی‌و فه‌رمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه له‌وانه:-
1. دوانیان له‌سه‌ر شانی مرۆڤن، تا گیانی له لاشه‌دا بێت چاودێرن بۆ نوسینی چاكه‌و خراپه‌ی ئه‌و مرۆڤه، به‌ڵام هه‌ركاتێك خراپه‌یه‌كی ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی لای ڕاست فه‌رمان ده‌كات به‌وه‌ی چه‌په كه بۆ ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوان بێت بزانێت په‌شیمان ده‌بێته‌وه خۆئه‌گه‌ر په‌شیمان بوه‌وه ئه‌وا ناینوسێ.
2. دوانیان له پێشه‌وه‌و دواوه‌ی مرۆڤه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری بكه‌ن له به‌ڵایه‌ی ناگاهانه به‌سه‌ریان دادێت‌و ناتوانن خۆیانی لێ ده‌رباز بكه‌ن خوای په‌روه‌دگار به‌هۆی ئه‌و فریشتانه‌وه به‌رگریان لێده‌كات، وه‌كو چۆن جاری واهه‌یه كه‌سێك ڕوداوێكی به‌سه‌ر دادێت به‌پێی جۆری ڕوداوه‌كه بێت به‌شی تیاچونه به‌لام هیچی به‌سه‌ر نایه‌ت،وه‌كو قورئان ئاماژه به‌وه ده‌كات { لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ }.
3. دوانیان له‌سه‌ر مرۆڤ دانراون ته‌نها بۆ تۆمار كردنی صڵاوات، هه‌ر كاتێك صڵاوات له دیداری خۆشه‌ویست – دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- بدات ئه‌وان ده‌ینوسن.
4. دوانیان وا له‌سه‌ر هه‌ردو چاوه‌كانی مرۆڤن‌و، چاوه‌دێرن بۆ پاراستنیان له ته‌ماشا كردنی حه‌رام.
5. فریشته‌یه‌ك چاودێره به‌سه‌ر قوڕگ –گه‌رو- ده‌یپارێزێ له‌و كاتانه‌ی مرۆڤ له خه‌ودایه،نه‌وه‌كا زینده‌وه‌رێكی زیانبه‌خش بیه‌وێت بچێته ناو هه‌ناوی، ئه‌و به‌رگری لێده‌كات.
6. فریشته‌یه‌كیش خوای په‌روه‌دگار له‌سه‌ر نێو چه‌وان دایناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئیماندار فێری خاكیبون بكات‌و، بیپارێزێ له خۆبه‌گه‌وره زانین. |