بە خەیاڵی خاوی خۆیان وادەزانن بەهۆی دڕندایەتی تاقمە توندڕەوەکانی وەک داعشەوە کە دروشمی ئاینیان بەرز کردۆتەوە، کورد لە ئیسلام هەڵدەگەڕێتەوەو جەکوش و داس یان ئەستێرەی سوور یان ... بەرز دەکاتەوە. وادەزانن نەتەوەی کوردو خەڵکی کوردستان بەهۆی گەوجایەتی و ملهوڕی هێزێکی هەڵتۆقیوو نامۆوە ئاینی حەقی خواو میراتی سەدان ساڵەی باب و باپیرانی واز لێ دێنێت و دەسبەرداری بەرماڵ و بەردەنوێژو قیبلەی حەق دەبێت. ئەو وێنانەی خوارەوە پێش داعشی ئیسلامی بە داعشی عەلمانی و ئەوانەی خەونی سەراوبن دەبینن دەڵێن: بنوون بۆخۆتان خەون ببینن...!!! تا ئەو کاتەی دەنگی بانگی پێشمەرگەیەک، یان جوتیارێک، یان شوانێکی کورد، لەخەو ڕاتان دەچڵەکێنێ. پێمان دەڵێن: پێشمەرگەو میللەتی ئێمە وەک چۆن بست بەبستی خاکی کوردستان لە داگیرکەران دەستێنێتەوە، بەئیزنی خوا ناسنامە پاکەکەی ئیسلامیش لەو دەستە چەپەڵە دەستێنێتەوەو خەونی هەردووک داعشەکەش لەگۆڕ دەنێن. |