لە وڵاتی خومان لەکۆنەوە موسلمانان فێرکراون بۆ سەرفیترە پارە بدەن لە جیاتی خواردن، لە بەر ئەوەی زیاتر لە بەرژەوەندی هەژاران دایەو دەتوانن بە پارە هەم خواردن و هەم پێویستیەکانی تری جەژنیش بۆ خۆیان دابین بکەن . بەڵام ئەوە چەند ساڵیکە لە مانگی رەمەزاندا ئەو دەنگۆیە دەخرێتە بەر گوێی موسڵمانان گوایە دروست نیە پارە بدرێت لە جیاتی سەرفیترە، لە بەر ئەوەی لە حەدیسەکاندا ناوی پارە نەهاتووە هەر دەبێ خواردن بێت . با بزانین ئەو دەنگویە تا چەند راستە و چ بەڵگەیەک پشتگیری دەکات. سەرفیترە چیە: بەکورتی بریتیە لەو بڕە هاوکاریەی لەسەر موسلمانان پێویست کراوە لە کۆتایی مانگی رەمەزان و نزیکی جەژن دا بیدەن بە هەژاران . گومان لەوەدا نیە کە ئامانج لە سەرفیترە هاوکاری کردنی هەژارانە بۆ ئەوەی بتوانن پێداویستیەکانی جەژن بۆ خۆیان دابین بکەن و ئەوانیش وەک تێکرای خەڵک ئەو روژە بە خۆشی بەرنە سەر . ابن عباس (خوا لێی رازی بیت) دەفەرموێ: فرض رسول الله صلی الله علیه وسلم زكاة الفطر طهرة للصائم من اللغو والرفث وطعمة للمساكين) رواه أبو داود وابن ماجه. واتە پیغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم زەکاتی فیتری فەرز کرد تاکو پاککەرەوەی روژوەوان بیت لە شتی بێهودەو پووچ و خواردنێکیش بێت بۆ هەژاران . لە فەرموودەکانی پیغەمبەر صلی الله علیه وسلم دا باسی چەند جۆرە خۆراکێک کراوە کە لەو سەردەمدا لە زەکاتی فیتردا دراون کە بریتین لە گەنم و جۆ و مێوژو خورما، (فرض رسول الله صلّى الله عليه وسلم زكاة الفطر من رمضان على الناس صاعاً من تمر، أو صاعاً من شعير، على كل حر أو عبد، ذكر أو أنثى من المسلمين) رواه الجماعة إلا ابن ماجه . واتە: پیغەمبەری خوا زەکاتی فیتری فەرز کرد لە رەمەزاندا لەسەر خەلک، دەفرێک خورما یان دەفرێک جۆ، لە سەر هەموو کەسێکی ئازاد یان کویلە، نێر یا مئ کە موسڵمان بیت . لە فەرموودەی تردا باسی گەنم و کەشک و میوژیش کراوە . لەسەر بنچینەی ئەو فەرموودانە هەندیک لە زانایان وایان بریارداوە کە سەرفیترە هەر دەبئ لەو خوراکانە بیت کە ناویان هاتووە یان دەبئ لەو خوراک (قوت) ە بیت کە زۆرینەی خەڵک دەیخۆن، هەر کام لە پیشەوا مالیک و پیشەوا شافیعی و پیشەوا احمد لەسەر ئەو رایەن . لە بەرامبەردا کومەڵیکَی تر لە زانایان فەرموویانە دروستەو دەکرئ لە جیاتی خوراک قیمەتی ئەو خوراکە بە پارە بدرێتە هەژاران، لەبەر ئەوەی ئامانج لە زەکاتی فیتر پرکردنەوەی پیویستیەکانی هەژارانە، جا فەرقی نیە ئەو پیویستیە بە پارە جیبەجئ بکریت یان بە خوراک، بگرە پارەکە باشتریشە بو خەڵکی هەژار، بەتایبەت لەم سەردەمەدا کە پیداویستی جەژن تەنها خواردن نیە بەڵکو زۆر شتی تر هەن کە پێویستن وەک جل و بەرگ و شیرینی و بابەتەکانی تری جەژن . ئەو رایەش لەلایەن چەندین گەورە زانای ئیسلامەوە پەسەند کراوە لەوانە: الامام الاعڤم ابو حنیفە و حەسەنی بەصری و سفیان الپوری، خەلیفەی راشد عمر بن عبد العزیز، هەروەها اڵاشهب وابن القاسم لە مالیکیەکان و پئشەوای گەورەی حەدیس ئیمامی بوخاری . تەنانەت ابن تیمیە رەحمەتی خوای لئ بێت کە لایەنگری ئەوەیە زەکاتی فیتر بە خوراک بیت دەلئ ئەگەر وا پیویست بوو یان بەرژەوەندی لەوەدا بوو یان دادپەروەری وای دەخواست ئەوا قەیدی نیە نرخەکەی (بە پارە) بدرێت (لە زەکات دا بەگشتی) (وأما إخراج القيمة للحاجة ، أو المصلحة ، أو العدل فلا بأس به ) مجموع الفتاوی. لەزانایانی ئەم سەردەمەش زورن ئەوانەی پشتگیری ئەو رایەن . جا بویە لەکوتاییدا بە پیویستی دەزانم بە کورتی ئەوە بلیم: ئەگەر لە کۆندا و لە سەردەمی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم گەنم و جۆ و کەشک و خورما دراون لە بەر ئەوە بووە قوتی ئەو سەردەم ئەوانە بوون، بو خەڵکیش وا ئاسانتر بووە چی لە ماڵدا هەبووە لە خۆراکی ئەو سەردەمە ئەوە بدات بەهەژاران، پارەش کەم بووەو وەک ئێستا هەموو ئالوگۆریک بە پارە نەبووە، بەڵام بو ئەم سەردەمەی خۆمان هەم بۆ خەلک و هەم بۆ هەژارانیش پارەکە ئاسانترو باشترە ، بویە پێویست ناکات ریگەی شتێک لە خومان بەرتەسک بکەینەوە کە خوی فراوانەو (فیه سعە) . |