یه‌كێك له‌گرفته سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رده‌م مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ تێگه‌یشتن له چه‌مك و زاراوه جۆربه‌جۆره‌كانی ناو كۆمه‌لگا بریتییه له ناڕوونی و نه‌بوونی پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ زۆرێك له‌و چه‌مكانه، بێگومان ئه‌و ئالۆزی و ناڕووونییه چه‌مكه ئایینیه‌كانیشی گرتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه زۆر بابه‌تی هه‌ستیار به‌هه‌له مامه‌له‌یان له‌گه‌ل دا بكرێت .
له‌ولاتێكی زۆرینه موسلمانی وه‌ك كوردستانی خۆمان دا وشه‌ی (مه‌لا، مامۆستای ئایینی، زانای ئایینی، پێش نوێژ‌و وتارخوێن ...) زۆر به‌كار دێن و له‌سه‌ر زارانن، هه‌ركام له‌وانه‌ش مانای جیاواز‌و تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و ده‌بێ لێك جیا بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ قسه له‌سه‌ر ئه‌رك و رۆلی هه‌ریه‌ك له‌وانه له‌ناو كۆمه‌لگادا به شێوه‌ی دروست بكرێت و شێواندن دروست نه‌بێت .
پێش قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكانه ده‌بێ ئه‌وه بزانین مانا‌و مه‌فهومی هه‌ریه‌ك له‌و ده‌سته‌واژانه به پێی گۆرانی كات و شوێن و به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن خه‌لكه‌وه گۆرانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌و دێت، بۆیه مه‌رج نیه ئه‌و مانایه‌ی له‌سه‌رده‌مێكی دیاریكراو هه‌یان بووه ئێستا هه‌مان مانا بگه‌یه‌نن .
ئه‌گه‌ر له وشه‌ی (مه‌لا) وه ده‌ست پێ بكه‌ین، له‌كۆندا (سی چل سال پێش ئێستا‌و به‌ره‌و سه‌ر) مه‌لا به‌كه‌سێك ده‌گووترا كه هه‌لگری ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی (الإجازة العلمية) بایه‌و لانی كه‌م دوازده عیلمه‌كه‌ی بزانیبا، ئه‌وكات پێی ده‌گووترا مه‌لا و ده‌یتوانی مه‌لایه‌تی بكات به‌هه‌موو ئه‌ركه‌كانیه‌وه (پێش نوێژ‌و وتارخوێنی، ته‌دریس و وانه‌وتنه‌وه، ماره‌برینی ئافره‌ت و ...هتد) ، به‌لام به‌داخه‌وه له‌گه‌ل تێپه‌رینی كات ئه‌و نازناوه جوانه له نرخی كه‌م كرایه‌وه، ئێستا وای لێهاتووه وشه‌ی مه‌لا بۆ هه‌ركه‌سێك به‌كاردێ ئه‌گه‌ر زانیاریه‌كی كه‌میشی هه‌بێ، ته‌نها بتوانێ پێش نوێژی بكات یان دوو قسه له‌باره‌ی ئایینه‌وه بۆ خه‌لكی بكات به مه‌لا ده‌ناسرێ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێوه‌رێكی دیاریكراو هه‌بێ بۆ پێدانی ئه‌و نازناوه، ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌وانه‌ی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیشیان پێ ده‌درێت له‌لایه‌ن مامۆستایانی به‌رێزه‌وه شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان نیه و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م كراونه‌ته مه‌لا، ئه‌مانه هه‌موو وایان كردوه وشه‌ی مه‌لا ئه‌و بایه‌خه‌ی جارانی نه‌بێ له‌ناو خه‌لك و له‌ناو خودی چینی مه‌لاش دا، ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه كه‌سانێك كه هه‌ر خوێنده‌واریان نیه بانگ ده‌كرێن به مه‌لا یان كه‌سانێكی تر كه هه‌ر باوه‌ریان به ئایین نیه به‌و جۆره‌ی كه ئیسلام ده‌یلێ به‌هه‌مان نازناو بانگ ده‌كرێن، ئه‌وانه هه‌مووی وای كردووه زاراوه‌یه‌كی تر بێته پێشه‌وه‌و جێگه‌ی وشه‌ی مه‌لا بگرێته‌وه ئه‌ویش (مامۆستای ئایینی) یه .
زاراوه‌ی مامۆستای ئایینی له‌ناو خه‌لكی ئه‌مرۆدا هه‌مان ئه‌و مانایه ده‌به‌خشێ كه پێشتر وشه‌ی مه‌لای بۆ به‌كار ده‌هێنرا، بۆیه ده‌بینین به‌ده‌گمه‌ن وایه كه‌سێك به‌مه‌لا بانگی ئه‌وانه بكات كه به مه‌لای ته‌واوو راسته‌قینه‌یان ده‌زانێ ، هه‌ندێك جاریش له جیاتی مامۆستای ئایینی (زانای ئایینی) به‌كارده‌هێنرێ ، گه‌رچی زانای ئایینی به‌رای من ده‌بێ به كه‌سێك بگووترێ كه لانیكه‌م تایبه‌تمه‌ند (مختص) بێ له یه‌كێك له زانسته شه‌رعیه‌كانی وه‌ك (تفسير، حةديس، فقة، أصول الفقة، أصول الدين، ...) له‌وانی تریش تا ڕاده‌یه‌كی باش شاره‌زا بێت .
له‌لایه‌كی تره‌وه زاراوه‌ی پێش نوێژ‌و وتارخوێن (ئیمام و خه‌تیب) وه‌ك دوو نازنازی پیشه‌یی به‌كاردێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به ره‌سمی هه‌ڵده‌ستن به كاری پێش نوێژی و خویندنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی له مزگه‌وته‌كاندا ، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌و نازناوه‌یان پێدراوه و هه‌لده‌ستن به‌و كاره هه‌ندێكیان ده‌رچووی حوجره‌كان و هه‌لگری ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تین، هه‌ندێكی تریان ده‌رچووی قوتابخانه‌و په‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كۆلیژی شه‌ریعه‌ن، هه‌ندێكیشیان هیچ كام له‌و بروانامانه‌یان نیه و له‌به‌ر نه‌بوونی پێش نوێژ‌و وتار خوێن له‌و شوێنانه دانراون، به‌پێی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌و به‌شه‌ی سێیه‌میان زۆرینه‌ی وتاربێژه‌كانی هه‌رێم پێك دێنن و تا ئێستاش وه‌زاره‌ت ده‌سته‌وسان بووه له چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته .
جێگه‌ی باسه نه‌ك هه‌ر وتاربێژی بێ بروانامه (شهاده) به‌لكو ئه‌وانه‌ش كه خاوه‌ن بروانامه‌ن و به ناونیشانی وتاربێژ دامه‌زراون زۆریان جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خه‌لكی نین و وتاره‌كانیان له ئاستی پێویست دانین، ئه‌و لاوازیه‌ش به‌رای من ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه: نه‌بوونی پێوه‌رێكی دروست بۆ پێ سپاردنی ئه‌ركی وتاربێژی، نه‌بوونی خولی پێگه‌یاندن و ڕاهێنان بۆ وتاربێژان به‌پێی پێویست، نه‌بوونی هه‌لسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌دای وتاربێژی مزگه‌وته‌كان له شوێنی كاره‌كانیان و، ڕه‌چاو نه‌كردنی توانای كه‌سی وتاربێژ‌و ڕای خه‌لكی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه، كه‌مته‌رخه‌می خودی مامۆستایان له خۆ رۆشنبیر كردن و گه‌شه‌دان به توانای زانستیان و، په‌یره‌و نه‌كردنی شێوازی گونجاو بۆ گه‌یاندنی وتاره‌كانیان به خه‌لكی، جێكردنه‌وه‌ی خه‌لكێكی زۆر له‌ناو یه‌كێتی زانایان دا كه ئه‌و پێناسه نایان گرێته‌وه به‌هۆی ململانێی سیاسیه‌وه خزێنراونه‌ته ناو یه‌كێتی زانایان و سه‌ره‌نجام وه‌ك مامۆستای ئایینی ناسێنراون ، ئه‌مانه‌و زۆر هۆكاری تریش .
ئه‌وه واقیعی ئه‌مرۆی بارودۆخی ئایینی و مامۆستایانی به‌رێزه، هیوادرم رۆژێك دابێت پێوه‌رێك دابنرێت بۆ پێدانی نازناوی مه‌لایه‌تی و، پێدانی مۆله‌ت بۆ موماره‌سه كردنی ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه ته‌نها به كه‌سانی شیاو‌و شایسته به میحراب و مینبه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا صه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ .
yasinwarty@yahoo.com |